ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb
Description
ئەمن ئەمیری عەبدوڵاپوور دانیشتووی شاری مەهابادم لە نۆڕینگەی تایبەت بە نەخۆشیە دەروونییەکان وەکوو دەروونناس ئیش دەکەم بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری پادکەست بووم. بەڵام ساڵانێکە بەردەوام گوێ دەدەمە پادکەست و چێژیان لێ وەردەگرم. دەنگی پادکەست زۆر وەکوو دەنگی کەسێک دەچێ کە لەبن گوێت بەردەوام دەجریوێنێ. وەکوو دەنگی دایکم کە بەردەوام بێدەنگ بوو بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری ئەوە بووم پادکەستێک بوەشێنم. ئەو کاتەی کتێبی پێدرۆ پارامۆم خوێندەوە کە هۆگری دەنگەکان بووم یان ئەو کاتەی ویستم خۆم بە تەواوی لە دەڤەری ئیدۆلۆجی دەرباز کەم. تێری ئیگلتۆن دەڵێ هیچ شتێ لە ئیدۆلۆجی جیا ناکرێتەوە و بەڵێ ئەوەش ئێوە و ئیدۆلۆجیکترین پادکەستی کوردی ڕادیۆ کتێب پێگەیەکە بۆ هەڵوەشاردنی ئەو کتێبانەی خوێندوومنەوە. بە کوردی و بە ئیدۆلۆجیەوە باسی دەکەین؛ ئاوا خۆشترە! دەمهەوێ ڕقم لە هیچ کتێبێک نەبێ و باسی هەموویان بکەم تەنانەت ئەو کتێبانەی قەتم نەدیون. دەمهەوێ باسی ئەو کتێبانە بکەم کە قەت نەنووسراون؛ ئەو کتێبانەی هیچ کات نووسەریان نەبووە. دەمهەوێ بڵێم هیچ کات کەسێ کتێبێکی نەخوێندۆتەوە بەڵکوو کتێبەکە ئەوی خوێندۆتەوە ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە کتێب دزەکان، بە هۆگرانی کتێب، بەو کەسانەی ڕقیان لە کتێب دەبێتەوە و بە هۆگرانی ئەدەبی کوردی
Amir.Abdolahpur@gmail.com
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
هەر بژی کاک ئەمیر گیان بەێنێ لەمەوبەر رومانی دادگایی م دا نیوە خوێندەوە و وەڕەز بوم ،بەڵام لە دوای بیستنی ئەم پادکەست ە چوومەوە سەر خوێندنی پاشماوەی کتێبەکە. 🙏🙏🙏🙏❤️❤️❤️❤️
سپاس بۆ ئەم ئەڵقە جوانە و پڕ بایەخە.
زۆر تایبەت و چێژبەخش بوو بژی❤️🌱
بژی، بەردەوام بن
ماندوو نەبن و دەستتان خۆش بێ
من خۆم شوێنکەوتووی ڕادیۆ کتێبم، هەموو کاتێک چاوەڕوانی ئەڵقەی نوێ دەکەم و گوێی بۆ شل دەکەم، بەڕاستی کارێکی ناوازە و جیاوازە، دەستەکانتان بە گەرمی دەگوشم.
من هەر ئەڵقەیێک گوێ بگرم لێدوانی خۆم دەردەبڕم و سپاسیش دەکەم
زۆر بەکەڵک بوو، چێژم لێ وەرگرت، سپاستان دەکەم درێژە بەم ئەرک و ماندووبوونە بگرن.
گەلێک سپاس ، من پێشنیارم بۆ کتێب دەرمانی شۆپنهاورە ئەگەر بگونجێ 🙏🏽
سڵاو کاکە ئەمیر گیان ئاڵقەێ ۳ تا ۸ لە هیچ کام لە ئەپ ەکانا پلەی نابێ،بە زەحمەت نەبێ بزانە کێشەێ چیە
❤️ڕادیۆ کتێبی دڵ❤️
❤️ڕادیۆ کتێبی هەموو شتێک تەواو❤️
پێم خۆشە بێمە سابڵاغ و دەست و چاوتان ماچ بکەم.هەر بژی کاک ئەمیر
بژین ، زور به کەلەک بو، هیۆادارم سەرکەوتۆ بن🌷
بژین. تایبەت بوو.👏
سڵاو کاک ئەمیر گیان کات باش و کتێب باش و پودکەست باش زور خوش بو، دەس و چاوتان خۆش. کتێب خور یش بە لامەوە زۆر جوان بوو. ❤️❤️❤️❤️❤️🙏🙏🙏🙏🙏🙏
کات باش و کتێب باش، بژین و بەردەوام بن
دەست خۆش کاک ئەمیر زۆر تایبەت و چێژبەخش بوو🌻
ئاوڕدانەوەیەکی پوخت بوو لەسەر ڕۆمانە ناوازەکەی بلە. ئێستا کە دوای چەند وەخت هاتمەوە دیسان گوێ بیستی ئەو ئێپیزۆدە بووم بۆم دەر کەوت کە زۆر کارێکی پێویست بوو و سپاس بۆ ڕادیۆ کتێب کە ئەو ئەرکەی بەجێ هێناوە.
دەست خۆش زۆر تایبەت بوو. ئەو شێعرەی ناو پادکەستەکە هی کێیە؟