Discover
ئەدەبی کوردی - Kurdish literature
ئەدەبی کوردی - Kurdish literature
Author: Kurdish Poem Podcast
Subscribed: 455Played: 9,649Subscribe
Share
© Kurdish Poem Podcast
Description
Kurdish Podcast for every Kurds around the world .
Kurdish literature is literature written in the Kurdish languages. Literary Kurdish works have been written in each of the four main languages: Zaza, Gorani, Kurmanji and Sorani.
Kurdish literature is literature written in the Kurdish languages. Literary Kurdish works have been written in each of the four main languages: Zaza, Gorani, Kurmanji and Sorani.
44 Episodes
Reverse
توانا ئەمین - شوان عطوف (بەڕێگاوەم بۆ ماڵەوە) Twana Amin, Shwan Atooff
تاهیر بەگی جافjyana tahîr begî caf
Ahmed Beg Fatah Beg Ibrahim Beg Mahmud Beg or Hamdi (حەمدی in Kurdish), (1876–1936), was a Kurdish poetحەمدی، نازناوی ئەحمەد کوڕی فەتاح بەگی حاجی ئیبراهیم بەگی مەحموود بەگی ساحێبقڕانە. له ساڵى 1876 له شارى سلێمانى له دایک بووه. بۆ ئهم مێژووهش باپیرى پارچه ههڵبهستێكى داناوه.حەمدی لە بنەماڵەی ساحێبقڕان بووە. شاعیرى بهناوبانگ «مستهفا بهگى كوردى» مامى بووه و « سالم»یش ئامۆزاى باوكى.لە قوتابخانەی سەرەتایی و ڕوشدیەی عەسکەری و مزگەوتەکاندا دەستی کردووە بە خوێندن. هەر لە منداڵییەوە حەزی لە شێعر نووسین بووە و ساڵی 1892 یەکەم شێعری نووسیوه.لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا ماڵەکەی داگیر کراوە، کتێبخانە گەورەکەی سووتێنراوە، بەمەش هەوڵ و تەقەلای ٢٤ ساڵی دەفەوتێت.لە شەوی پێنجشەممە ڕێکەوتی 12ی تشرینی دووهەمی ساڵی 1936 بە هۆی وەستانی دڵەوە ماڵئاوایی لە ژیان دهکات و لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی بە خاک دهسپێردرێت.
Fayeq Bekas (1905 – 18 December 1948) was a Kurdish poet.Fayeq Bekas (1905 – m. 18 berfanbar 1948) helbestvanekî kurd bûJiyana Fayeq Bekas
بیستبووم قانیع هەیە شاعیرەهونەرمەندێکى داناو ماهیرەهەر کەشکۆڵێکم ئەکەوتە بەر چاویا گۆڤارێکم ئەدى ناوبەناوبەشیعرى قانیع ڕەنگین کرابوولەلاى هەموو کەس پەسەندى تیا بووگەلێ شیعریشم لاى خۆم نووسیبووزۆرم لا جوان بوو خۆیشیم نەدیبووڕۆژێکیان پرسیم ئەم شەمامەیەبۆنى وا خۆشە ڕەنگى کامەیەبەڕێکەوت وابوو خۆى هات بەڕێداوتیان: ئەوەتا مژدەمان بەرێمنیش سەرێکم کێشایە دەرێکەدیم زەلامێک زەبەلاح و بەرزچڵکن، خوارو خێچ وەک سێوى بن عەرزگڕى تێ بەردەى بۆسۆى لێ نایەزۆر پەشیمانم، خۆزگە نەمدیایەبۆچى درۆ بکەم، قسەى ڕاست خۆشەکەدیم وەمزانى دەمار فرۆشەتێر تێر پێکەنیم بەم سینەمایەوتم: چۆن شاعیر ئاوا ئاوایە؟ !ئەم هۆنراوەیە هى ئەم پیاوەیەڕاستە کە خەزنەش لەکەلاوەیەهاوڕێ یەکى خۆم لێم هاتە پێشێوەختەبوو گوێچکەم لەبن دەرکێشێوتى: هەى نەفام دەمى خۆت بگرەڕەخنە لەسیماى زانایان مەگرەشاعیر کەى لەمە چاکتر ژیاوەنابینى پاکى بە خەم فەوتاوە
Kurdish Poem by Salman Jaff شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم Sound by Salman Jaff شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم مەشغووڵی نەفەس گرتنی موشکین نەفەسێکم لەم حوجرە، لەبەر پەنجەرە کەوتووم و دەخوێنم بیعەینی دەڵێی بولبولی گۆشەی قەفەسێکم هەم واریسی فەرهادم و هەم نائیبی مەجنوون وا تێمەگە، قوربان، کە گەدا، بولهەوەسێکم گەردەن کەچی تۆم بێکەشش و ڕست و قەلادە وا زەن مەبە ناعارف و هەرزە مەرەسێکم وەڵڵاهی کڵاوی سەری من چەرخی دەماڵی ببوایە بە دامانت ئەگەر دەستڕەسێکم باوەڕ مەکە ڕۆح سەختی غەمی فیرقەتی تۆ بم بۆ هاتنی تۆ باقییە نیوە نەفەسێکم هەر لەحزە دەڵێم من سەگی دەرگام و، ڕەقیبیش دێتە سەر و چاوم کە منیش سەگ مەگەسێکم! گرتوویە سەگت چاکم و لای تۆمەوە دێنێ یەعنی وەرە نالی کە منیش دادڕەسێکم!
شعر لکی
ئەم خوێنە ئاڵەش بۆ تۆنوسینی توانا ئەمینخوێندنەوەی شوان عەتووف
لە کتێبی:باخچەی کوردستانبەرهەمی:قانع (1898-1965)ئەی خاکی وەتەن! قوڕ بە سەر و بێ سەر و پا خۆمبۆ بێ هونەری ئەهلی وەتەن، شێتی جەفا خۆمجێ ماوە وەتەن، بۆ وەتەنم غەرقی فەنا خۆمپەستر لە هەموو هاوسەر و هاوماڵ و برا خۆمدوور کەوتە و ئاوارە لە هەر سەیر و جەفا خۆمئەی خاکی وەتەن بۆ چی نەما غیرەتی شێران؟ئەی خاکی وەتەن بۆ چی نەما بەزمی دلێران؟کوا سەڵتەنەتی عێلی بەبە و شاکەل و شیروان؟بۆ مسڵەخی پڕ خوێنی ئەسیران و هەژاراندەک لاڵ و کەڕ و کوێر و کز و شێخ و مەلا خۆمئەی کاغەزی تەرفیعی وەتەن! بۆ چی دڕاوی؟ئەی ڕەونەقی بازاڕی وەتەن! بۆ چی نەماوی؟ئەی خەنجەری شێرانی وەتەن! بۆ چی شکاوی؟ئەی خاکی وەتەن! چونکە وەها خەستە کراوی!گەر شینت نەکەم، ڕووڕەشی دیوانی جەزا خۆمبۆ سەر کزی ئەم هۆزە دڵ و جەرگ برینەبۆ شینی وەتەن، چاوی خیرەد پڕ لە گرینەبێ شێریە ئەمڕۆ کە وەها بێشە حەزینەنووری بەسەری ئەهلی هونەر تانەیی شینەبێ ئالەت و شمشێر، لە مەیدانی وەغا خۆمئەی خاکی وەتەن بۆ چی وەها کوێرە وەجاخت؟پەژموردە و بێ ڕەنگە، هەموو چیمەن و باخت؟پڕ لە ستەم و جەورە یەقین، دەربەن و شاختئەی خاکی وەتەن! وێردی شەو و ڕۆژە لە داختبۆ بێ کەسی ئەم خاکە، دەسا بەندی بەڵا خۆمقانع! وەرە ئەم جارە، دە غەوغایێ بە پا کەبۆ خاکی وەتەن فەرزە بە دڵ ڕۆح بە فیدا کەپیراهەنی بەدناوی، بە نامووسی کەوا کەسەف بگرە بە کوردان و لە چۆپیوە سەما کەئەو وەختە بڵێ خاوەنی هەر بەزم و هەرا خۆم
شاعیری ناسراوی کورد خالید حیسامی ناسراو بە (هێدی) دوایین شاعیری یادگاری کۆماری کوردستان، له ساڵی ١٣٠٧ی ههتاوی ١٩٢٨ زاینی لە گۆوندی شێخاڵی كه له ناوچهی موكریان و له نێوان بۆكان و مههاباد ههڵكهوتووه، له دایك بووه و، ههر لهو گۆوندهشدا كه مڵكی حاجی محهمهد ئاغای باوكی بووه دهبهر خوێندن نراوه. دوای تێپهڕكردنی دهورهی خوێندن و گهیشتن به سهردهمی لاوێتی كه هاوكات بووه دهگهڵ چالاكیی كۆمهڵهی (ژ. ك) و پاشان دامهزرانی كۆماری كوردستان(١٩٤٦)، وردهورده ههستی كوردایهتی تێدا پێكدێ و، سهرهڕای ئهوه كه وهك پێشمهرگهیهكی چالاك له ڕووداوهكاندا بهشداری كردووه، وهك شاعیرێكی لاویش به ناسناوی «شێواو» شاعر و بابەتەکانی له زۆربهی ڕۆژنامه و گۆڤارهكانی کۆماردا بڵاو بوونەتەوە. ههڵبهت ئهو كهسانهی كه كهم تا كورتێك ئاشنای بارودۆخی مێژوویی و سیاسی بزووتنهوهی گهلی كورد بهتایبهت له بهشی كوردستانی باشوور و شۆڕشی ئهیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) به سهرۆكایهتی مهلا مستهفای بارزانی بن، شاعیر هێدی لە پاش هەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلوول روودەکاتە باشووری کوردستان و دەبێتە پیشمەرگەی شۆرش و چەندین ساڵ له بواری ڕاگهیاندن و كاروباری رادیۆی دهنگی شۆڕش لە بەشی رادیۆ و چاپەمەنی شۆرشدا کاری کردووە و لە کەسانی خۆشەویستی بارزانی نەمر بووە، بۆیه حهوجێ به له سهر ڕۆیشتنی زۆرتر ناكا و، له تامهزرۆیانی ئهو باسه داوادهكرێ ئاوڕێك له پێشهكی (كاروانی خهیاڵ)ی شاعیر بدهنهوه كه تێیدا به تێر و تهسهلی ژیانی خۆی و پوختهی ڕووداوهكانی باس كردووه.لە پاش راپەڕین و دامەزرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە تا کۆتایی ژیانی نشتەجێی باشوری کوردستان بوو. هێدی دوایین شاعیری بەجێماو لە کۆماری کوردستان بوو کە بە شێوازی کلاسیك شیعری دەنووسی و بە تایبەت لە نووسینی غەزەلدا خاوەنی دەنگ و زمانی تایبەت بە خۆی بوو، لە رۆژی پێنچ شەمە رێکەوتی ٢٧ مانگی تشرینی یەکەم (ڕەزبەر)ی ساڵی ٢٠١٦ لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا لە شاری هەولێری باشوری کوردستان کۆچی دوایی کردوە وە لە رۆژی ٢٩ مانگی تشرینی یەکەم ساڵی ٢٠١٦ لە گورستانی پیرمامی باشوری کوردستان بەخاك سپێردراوە.Deng : Khogr Bedri خۆگر بەدری
ههودای شیعر-قانع بهشی 2ههودای شیعر، بهرنامهیهکی حهفتانهیه له سهر مێژووی ئهدهبی کلاسیکی کوردیی که، باسی شاعیرانی سهدهی ١٩ و ٢٠ کوردستان دهکا.بەشی یەکەمههودای شیعر، بهرنامهیکه له سهر مێژووی ئهدهبی کلاسیکی کوردیی که، باسی شاعیرانی سهدهی ١٩ و ٢٠ کوردستان دهکا.Hawday Sher is a program on the history of Kurdish classical literature, which talks about the poets of the 19th and 20th centuries in Kurdistan.Contact :azhdihak@chef.net
ههودای شیعر-قانع بهشی ١ههودای شیعر، بهرنامهیهکی حهفتانهیه له سهر مێژووی ئهدهبی کلاسیکی کوردیی که، باسی شاعیرانی سهدهی ١٩ و ٢٠ کوردستان دهکا.بەشی یەکەمههودای شیعر، بهرنامهیکه له سهر مێژووی ئهدهبی کلاسیکی کوردیی که، باسی شاعیرانی سهدهی ١٩ و ٢٠ کوردستان دهکا.Hawday Sher is a program on the history of Kurdish classical literature, which talks about the poets of the 19th and 20th centuries in Kurdistan.Contact :azhdihak@chef.net
بەتۆ چی؟ شیعری سمین بە وەرگێڕانی توانا ئەمین سیمین بێھبەھانی سیمین بهبهانی Simin Behbahani סימין בהבהאני
مەلا خدر (خضر) کوڕی ئەحمەدی شاوەیسی ئاڵی بەگی میکایلی ناسراو بە نالی
Riza Talabani
Şêx Rizayê Talebanî
الشيخ رضا طالباني
شیخ رضا طالبانی
Rojhalatcenter Cologne
Dezanim Katê Mirdim Quř Depêwî | Şî'Ir Û Xwêndinewe: Řesûɫ Řeş Eḧmedî (Heɫweda)
Bo Koçî Gencan | Řenc Sengawî
قوتابخانە | مامۆستا شەریف حسەین پەناھی Qutabxane | Mamosta Şerîf Ḧiseyn Penahî
Mariwan - Mamosta sharifئێوارەیە دڵ پڕ خەمە کۆساری مەریوانهەرگیز وەکو ئەمڕۆ نەبووە شاری مەریواندایکێ لە پەنای کێویفەیلەقووس























سپاس
سپاس بەڕێز، کەڵکمان لێ وەرگرت لەو زانیاریانەی کە باست کرد، هیوای سەربەرزی و بەردەوام بوونت بۆ دەخوازم.
سپاس و پێزانین بۆ بەرهەمە ڕازاوەکانت بە دەنگە خۆشەکەی. هیوای بەردەوام بوونت بۆ دەخوازم.
جوان بوو، سپاس
گەلێکی زۆر سپاس بۆ ماندووبوونتان، گەشاوە بن کە ئێمە بەم پادکەستە جوانانەتان دەگەشێینەوە.
سپاس
دەست خۆش
نەمزانی شوان ئەتووف، دکلەمە دەکات، دەنگی گڕە و خۆشە، لیستکوانێکی باشیشە.
سپاس
ئەی خۆش چییە🥲
گوڵستانەکەت بەردەوام گوڵی جوانی تێ دەڕوێنی، پەیتا پەیتا چاوم بە شوێن هەموو گوڵە خۆشبۆکانتە. سپاس
زۆر بە سوپاسەوە. بەڵام دەنگی ئامێرێکە ئەوەندە زۆرە کە بەعزە جارێک نازانین شێعری مامۆستا قانع چیە و وشەکان دەفەوتێن.
هەودای شیعر بەردەوام بکەن و درێژەی پێ بدەن بە هەڵبەستوانانی جۆراوجۆر.
دەستت خۆش بێت، لە هۆنراوەی وریا، دەنگی ئامێری مۆسیقاکە زۆر بەرز بوو کە جوان دەنگتان بەر گوێ نەدەکەوت.
بەڕاستی چێژم وەرگرت و دەستتان خۆش کە قانعتان فرەتر پێ ناساندین. هیوادارم درێژەی پێ بدەن.
سپاس
واڵا خۆش بۆ دەستتان خۆش بێت هەزار جار :)❤️
سڵاو . هیچ یێک لە پادکێستەکان ناتوانم گوێ بدەمێ و نایان کاتەوە . نازانم کێشە لەلای منەوەیە یا بەرهەمەکانی ئێوە. بەڵام هەر شوێنێکی دیکە و پادکێستەکی دیکە دەکەمەوە کێشەی نییە . جگە لێرە کە هیچیان ناکاتەوە
سڵاو و ڕێز چۆن ئەتوانین لەگەڵ ئەدمینی ئەم پادکەستە پەیوەندی بگرین؟
سپاس