Discoverچاوی واشنتن - Voice of America
چاوی واشنتن - Voice of America
Claim Ownership

چاوی واشنتن - Voice of America

Author: VOA

Subscribed: 2Played: 36
Share

Description

Voice of America is an international news and broadcast organization serving Central and Eastern Europe, the Caucasus, Central Asia, Russia, the Middle East and Balkan countries
307 Episodes
Reverse
*دابەشبوون لە ئەمەریکادا لەسەر پشتیوانی لەشکریی بۆ ئیسرائیل. *دادگا چاوەڕوانی بڕیاری دەستەی سوێندخۆرانە لەسەر دۆسێیەکی دانۆڵد ترامپ.
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو تەوەر باس دەکرێن؛ * لەوەتای قەیرانی حەماس ئیسرائیل دەستیپێکردووە تورکیا بەردەوام ناڕەزایی توندتی هەبووە لەوێشەوە تیر و توانجەکانی خۆی دەگرێتە وڵاتانی ڕۆژائاوا. *زیرەکیی دەستکرد، نیگەرانیی دروستکردووە بەتایبەتیش کاتێک باس دێتە سەر هەڵبژاردنەکان لە ئەمەریکا.
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت تاووتوێ دەکرێن؛ هەرچەند دەوترێت هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل شکستخواردوو بوو، بەڵام نکوڵیش ناکرێت لەوەی هێشتا ڕژێمی ئێران مەترسییە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا. خوێندکاران لە زانکۆکانی ئەمەریکادا بەردەوامن لە خۆپیشاندانەکانیان دژی شەڕی غەززە.
* دوای 13 ساڵ، سەرۆکی تورکیا سەردانی عێراق دەکات و 12 کاتژمێرێک لە بەغدا و هەولێر بەسەردەبات و هێشتاش بەرەنجامەکانی ئەو سەردانە ڕون نین. * لە دادگای مانهاتن لە شاری نیویۆرک، دەستەی سوێندخۆران دانراوە بۆ دادگاییکردنی دانۆڵد ترامپ لەو داوا یاساییانەی لەسەری تۆمارکراون.
ئێران بەردەوام بۆ هەر ڕووداوێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لۆمە دەخاتە سەر ئەمەریکا و هەمیشەش واشنتۆن بەوە گوناهبار دەکات کە لە پشت ئەو ڕووداوانەوەیە. ترامپ پلانی خۆیی ڕاگەیاند و دەڵێت ئەمە یاسایەکی نیشتمانیی ناوێت و با هەر ستانێک لە ئەمەریکا خۆی بڕیاربدات، هاوکات جۆو بایدن سوورە لەسەر هەڵوێستی خۆی.
بۆ یەکەم جارە لە 22 ساڵی ڕابردوودا جەهەپە لە هەڵبژاردندا پێش ئاکەپەی فەرمانڕەوای تورکیا بکەوێتەوە. دوو سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و ژمارەیەک ناوی تری بەناوبانگ پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەوەی جۆو بایدن ڕاگەیاندووە و زیاتر لە 26 ملیۆن دۆلاریشیان بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەوەکەی کۆکردۆتەوە.
هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستانی عێراق و ئەگەرەکانی ئەو هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوە. ناکۆکییەکان لەسەر هەبوونی چەک هەر لە نێوان دیموکراتەکان و کۆمارییەکاندا نییە بەڵکو ڕۆچۆتە ناو کۆمەڵگەی ئەمەریکاییەکانیشەوە.
دوای تێپەڕبوونی 21 ساڵ بەسەر کردە لەشکرییەکانی بە سەکردایەتی ئەمەریکا بۆ سەر ڕژێمە دیکتاتۆرییەکەی سەدام حوسەین، هێشتاس پرسی ئایندەی ئەو وڵاتە لە ژێر پرسیاردایە. لێدوانێکی ترامپ لێکدانەوەی جیای بۆ کراوە وهەندێکیان دەڵێن مەبەستی لە خوێنڕژانە و هەندێکیش دەڵێن مەبەستەکەی تەنها لە کارەساتی ئابورییە.
سوریا لە پاش 13 ساڵی قەیرانی خوێناوی و نەگەیشتن بە چارەسەرییەکی سیاسیانە. قۆاناغی نوێی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە پاش وتاری ساڵانەی سەرۆکی ئەمەریکا.
هەڵسەنگاندنێک بۆ هەڵبژاردنی خولی دوازدەهەمی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێوانەکانی هەڵبژاردنی ئازاد و ڕەوا. هەڵبژاردنەکانی سێشەممەی تایبەتی ئەمەریکا و گرنگییەکانی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پێشبینیکردنی ئەگەرەکان.
ئەو بڕیارانە ناکۆکی و نیگەرانی دروستکردووە لەناو هەندێک لایەنی سیاسی و لەناو بەشێکی کەمایەتییەکانیشدا لە هەرێمی کوردستاندا. دەنگدەرانی کۆماریی و دیموکراتەکانیش لە چاوەڕوانیی دەنگدانی سێشەممەی تایبەتدان و ئەگەرەکانیش بۆ سەرکەوتنی تاقە ڕکابەرەکەی دانۆڵد ترامپ هەروادێ و کەم دەبنەوە.
لێکەوتەکانی ئەگەری کشانەوەی ئەمەریکا زۆرن بەتایبەتیش ئەگەر لە ناوچە کوردنشینەکەی سوریادا بکشێتەوە. نیکی هەیلی و سەرۆکایەتی ئەمەریکا: خانم هەیلی فەرمانڕەوای پێشووی ستانی کارۆلاینای باشور جەخت دەکاتەوە لەوەی هێندەی بتوانێت و بۆی بلوێت لەم پێشەبڕکێی هەڵبژاردنەی سەرۆکایەتیدا بەردەوام دەبێت.
یەکەم: قەیرانی سیاسی و ئاسایشیی عێراق هاوکاتی دانوستانەکانی بەغدا و واشنتۆن لەسەر ئەگەر و نەگەری کشانەوەی هێزە سەبازەکانی ئەمەریکا. دووهەم: ناتۆ لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا، دانۆڵد ترامپ ئاگاهی دەداتە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ.
دکتۆر گونول توڵ لە نێوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست میوانی بەرنامەکەیە. ئەمەریکا گورزی گەورەی لە هێزە میلیشیاییەکانی سەر بە ئێران داوە لە عێراق و سوریا و یەمەنیشدا. ترامپ خاوەنی دەنگدەر و لایەنگرێکی زۆرە، دەشێت ئەمەش بە هێند وەربگیرێت بۆ هەر بڕیارێکی کۆمارییەکان لە کاتی کۆنگرەکەیاندا.
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو تەوەر تاووتوێ دەکرێن. یەکەمیان، *سەرکردە باڵاکانی ئێران و تورکیا لە ئانکەرە کۆدەبنەوە هاوکاتی شەڕی حەماس ئیسرائیل و دەشڵێن پێکەوە شەڕی دژی تێرۆریزم دەکەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. دووهەم، ژن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا.
یەکەمیان: ئێران و تورکیا بەردەوامن لەسەر هێرش و بۆرومانکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. دووهەمیشیان: لەستانی نیو هامشەر هەڵبژاردنێکی تری بەرایی کۆمارییەکان کرا و دانۆڵد ترامپ بە جیاوازییەکی زۆری دەنگ لە ڕکابەرە کۆمارییەکەیی بردەوە.
یەکەمیان، ئەگەر و نەگەری کشانەوەی ئەمەریکا لە عێراق و پاراستنی سەروەرییەکانی عێراق. دووهەمیشیان، بەرەنجامی هەڵبژاردنی بەرایی ستانی ئایەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر تەواوی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.
تەوەری یەکەم: لە ئێراندا کوشتنەکان و تەقینەوەکان و ناڕەزایی خەڵک چی دەگەیەنن و چەندێکیش بەشداریی دەبێت لە داڕشتنی نەخشەی ئایندەی ئەو وڵاتەدا. تەوەری دووهەم: ئەمساڵ ساڵی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکایە؛ دۆسێی چەک لە هەموو هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا یەکێکە لە فاکتەرە سەرەکییەکان.
چاوی واشنتۆن بۆ ئەم هەفتەیە دوو بابەت تاووتوێ دەکات. یەکەمیان دۆسێی سیاسەتی دەرەوەیی ساڵی 2024ی تورکیا؛ دووهەمیش هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی 2024ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.
loading
Comments 
Download from Google Play
Download from App Store