کافه وتووێژ

پادکەستی کافه وتووێژ بەخێربێن بۆ پادکەستی "کافه وتووێژ"، کە لە فؤاد ئەنساری، ئەرەش ئامانی و سۆهەیل عەباسی پێکهاتووە. ئەم پادکەستە، بە شکلی گفتوگۆیەکی هاوڕێیانە، باسی زانست و تێکنەلۆجیا، کۆمەڵگا، سیاسەت و کەلتور دەکات. لەم پادکەستەدا: تێکنەلۆجیا: هەواڵ و نوێترین پەیوەندیدانە و پەرەپێدانەکانی تێکنەلۆجیا کۆمەڵگا: چۆنیەتی کاریگەری تێکنەلۆجیا و ناوەڕۆک لەسەر ژیان و ڕۆژانەی کۆمەڵگا سیاسەت: ڕووداوە نوێیە سیاسییەکان و تێگەیشتن لە بواری سیاسەت و کارگێڕی کەلتور: چۆنیەتی پەیوەندیدانی کەلتوری کوردی و کەلتورە جیهانییەکان

4. ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ گیروگرفتەکانی دامەزراندنی کاروکاسبی لە کوردستاندا

لەم بەشەدا دەپەرژینە سەر لەمپەر و گیروگرفتەکانی خستنەڕێی کاروکاسبی و ستارتاپ لە کوردستاندا لە بواری فەرهەنگی و زێهنییەتەوە! بۆچی ئێمە زێهنییەتێکی کارمەندیمان هەس نەک دامەزرێنەر و داهێنەر؟ بۆچە هەمیشە لەناو بنەماڵەکاندا منداڵەکانیان هان ئەدەن لە ئیدارەیێکدا دامەزرێن؟ بە تایبەت لە ئیدارەیێکی دەوڵەتیدا! ئاخۆ پەندێک وەک: شەریک ئەگەر خاس بوایت خوا شەریکێکی بۆ خۆی دا ئەنینا! و پەندگەلێکی ئاوا کۆسپێک نین لەبەردەم دەسگەل بوون تیمی کار کردندا؟ چەندە وشە و دەستەواژەی دڵسەرد کەرەوەی "نایڵن" و "لە کورسانا نایڵن" بیرۆکەی دامەزراندنی کاروکاسبی لە ناختانا وشک کردووە؟ بۆ بیستنی وتوووێژ لەسەر ئەم پرسیارانە و پرسیارگەلی ئاوا لەگەڵ بەشی چوارمی کافە وتووێژدا بن.

09-05
01:08:51

۳ - بێزنێس مۆدێل و تایمینگ لە ستارتاپ‌دا

لەم ژمارەیە باسی Business model دەکەین و لەسەرەتا پێناسەی دەکەین پاشان شێوازە جیاوازەکانی Business model  شی دەکەینەوە. هەروەها باسی Timing دەکەین و پێتان ئەڵین چ کاتێک بۆ دەسپێکردنی ستارتاپ یان بیرۆکەیێک باشە.  سێهەمین ژمارەی کافە وتووێژ لەبەردەستی بینەران و بیسەران دایە و ئەتوانن لە پلاتفۆرمەکانی پادکەست گوێ بدەن. لایک و بەشداربوون لە یووتوب لەبیرتان نەچێت و تکایە ڕەخنە و پێشنیارەکانی خۆتان بنێرن بۆمان.

08-19
01:12:33

۲ - ستارتاپ و ئێکۆسیستمی ستارتاپی

🎙 بەخێربێن بۆ بەشی دووهەمی پادکەستی "کافه وتووێژ". لەم بەشەدا، فواد ئەنساری، ئارش ئەمانی و سۆهەیل عەبباسی بەشدار بووگن تا بەپێی چالاکی و ئەزموون و پێوەندی کاکە سۆهەیل لە بواری ستارتاپ و ئێکۆسیستمی ستارتاپیدا ئەم پرسیارانەی خوارەوە وڵام بداتەوە تاکوو بتوانین بەردی بناغەی ئێکۆسیستمێکی ستارتاپی دابنێین! 🚀 لە پێشدا باسی "ستارتاپ" دەکەین 🔹 ستارتاپ چییە؟ یان ستارتاپ چی نییە و جیاوازی لەگەڵ کاسبییەکانی تردا چین؟ 🔸 ئاوڕێک لەسەر ئێکۆسیستمەکانی ستارتاپی لە جیهاندا بە تایبەت لە “سیلیکان  وەلی”دا 🔹 چەندە تواناییمان هەیە تاکوو ئێکۆسیستمێکی ستارتاپی لە کوردستان دامەزرێنین؟ 🔸 چۆن ستارتاپەکان سەرکەتوو دەبن و ژێرخانەکانی ئێکۆسیستمێکی ستارتاپی چیین؟

08-01
01:33:36

۱ - ناوەڕۆک

بەخێربێن بۆ بەشی یەکەمی پادکەستی "کافه وتووێژ" کە بە هاوڕێیتان فؤاد ئەنساری، ئەرەش ئامانی و سۆهەیل عەباسی تێدا بەشداریان کردووە. لە ئەم بەشەدا، ئێمە بە گفتوگۆیەکی هاوڕێیانە دەسەڵاتمان لەسەر بابەتی "ناوەڕۆک"، گرنگییەکەی، مێژووی، کاریگەری و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگا بەسەرهێنان.

07-20
01:08:54

Yassin Mawlaee

تکایە بەردەوام بن ، بژین

08-06 Reply

Hesam babei

سەرکەوتن بۆ ئێوە

07-25 Reply

mehri

چقد دوست داشتم میتونستم متوجه بشم حرفاتون رو غمگینم ..

07-24 Reply

kamran amingalvani

ماندوو نەبوونیتان لی دەکەم تکایە زیاتر وشەی کوردی بە کار بهێنن تا فارسی وەکوو محتوا یان تەسویر ....

07-22 Reply

Recommend Channels