
ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb
Author: Amir Abdolahpur
Subscribed: 795Played: 11,102Description
ئەمن ئەمیری عەبدوڵاپوور دانیشتووی شاری مەهابادم لە نۆڕینگەی تایبەت بە نەخۆشیە دەروونییەکان وەکوو دەروونناس ئیش دەکەم بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری پادکەست بووم. بەڵام ساڵانێکە بەردەوام گوێ دەدەمە پادکەست و چێژیان لێ وەردەگرم. دەنگی پادکەست زۆر وەکوو دەنگی کەسێک دەچێ کە لەبن گوێت بەردەوام دەجریوێنێ. وەکوو دەنگی دایکم کە بەردەوام بێدەنگ بوو بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری ئەوە بووم پادکەستێک بوەشێنم. ئەو کاتەی کتێبی پێدرۆ پارامۆم خوێندەوە کە هۆگری دەنگەکان بووم یان ئەو کاتەی ویستم خۆم بە تەواوی لە دەڤەری ئیدۆلۆجی دەرباز کەم. تێری ئیگلتۆن دەڵێ هیچ شتێ لە ئیدۆلۆجی جیا ناکرێتەوە و بەڵێ ئەوەش ئێوە و ئیدۆلۆجیکترین پادکەستی کوردی ڕادیۆ کتێب پێگەیەکە بۆ هەڵوەشاردنی ئەو کتێبانەی خوێندوومنەوە. بە کوردی و بە ئیدۆلۆجیەوە باسی دەکەین؛ ئاوا خۆشترە! دەمهەوێ ڕقم لە هیچ کتێبێک نەبێ و باسی هەموویان بکەم تەنانەت ئەو کتێبانەی قەتم نەدیون. دەمهەوێ باسی ئەو کتێبانە بکەم کە قەت نەنووسراون؛ ئەو کتێبانەی هیچ کات نووسەریان نەبووە. دەمهەوێ بڵێم هیچ کات کەسێ کتێبێکی نەخوێندۆتەوە بەڵکوو کتێبەکە ئەوی خوێندۆتەوە ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە کتێب دزەکان، بە هۆگرانی کتێب، بەو کەسانەی ڕقیان لە کتێب دەبێتەوە و بە هۆگرانی ئەدەبی کوردی
Amir.Abdolahpur@gmail.com
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
کارت درووسه مامه ئەمیر هەر بژی❤️💚
بژی بۆ گۆرانیەکان مامە یەدێ شاکری
بژین👏 هەر حەڵقەیەی کە دەبیسم بەقەد خێندنەوەی چەندەها کتێب چێژم پێ دەبخشن
پادکەستێ جوانت ساز کردووە و بابەتێکی خوجوانیشت هەڵبژاردووە، پیرۆز بیت.
گۆرانێکانی کانی، ئەم بەشەی زۆر خۆشتر کرد، سپاس
گەلێک سپاس
فیلمی حەوت کۆ یەک ، فەرهاد پیرباڵ
سپاس عالی بوو👌👌
بژی بۆ هەڵبژاردنت زۆریش بوو وخۆشیش بوو👌
دەست خۆش ❤️
حەسارو سەگەکانی باوکم چەن ساڵ لەوپێش خێندبووە نە ئاوام تام لێکردبوو نە ئاوای لێ حاڵی ببووم ،هەر حەڵقەیەک کە دەبیسم جار لەجارێ زۆرتر گیرۆدەی رادیۆ کتێب دەبم
بژی بۆ پادکەستۆکت تەواو زۆق و سەلیقەم دابین دەکا
جیاواز وتایبەت بوو
هەست دەکەم گەنجێکم دۆزیوەتەوە زۆرم بە دڵە ڕادیۆکتێب ئەگەر بۆتان دەکرێت تکایە هەموو بەشەکان دانێنە تێلێگڕام🙏
کاک ئەمیری بەڕێزم سڵاو و ماندوو نەبوونتان عەرز ئەکەم بەراسی کارەکەتان تایبەتی و رێکو پێکه هیوادارم زیاتر کاری لەسەر بکەن من پێم وایه خوێندنەوەکەتان ئەبێ تۆزێک بگۆڕن ئەم جۆره خوێندنەوە بۆ شێعر جوانه نە بۆ خوێندنەوەی کتێوێک کە لە بارەی خەمۆکیۆیه
بژی مامۆستا ئەمیر ، زۆر عالی بوو 👏
❤️❤️
هەستی ژنەفتنم کەوتە خۆشی بۆ بەردڵ کەوتنی ئەم پادکەستە، ژیانت بەردەوام ڕووی لە هیواگەلی چاکە و لەشساقی بۆ هەستەکانت .
گەلێکی سپاس بۆ ئەم کارە جوانە و ناوازە، بەڕاستی هەوجەی ئەم ئەوینداران دەکرد کە دووجارە بیبیسم.
تایبەت ترین ئاڵقەی ڕادیۆکتێب بژین و بەردەوام بن❤️