Discover
Kurdbun – کوردبوون | Rega Podcast

Kurdbun – کوردبوون | Rega Podcast
Author: Rega Podcast, Moshtaq Feyziyabi Diyako Germiani
Subscribed: 1,286Played: 35,970Subscribe
Share
© Rega Podcast, Moshtaq Feyziyabi Diyako Germiani
Description
کتێبی کورد بوون، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان محەممەد مەولوودیان یا حەمەدی مەولوودی ، کە ٥١ ساڵ دوای نووسینەوەی بڵاوی دەکرێتەوە.
ناوبراو شایەدی شەڕی نێوان قەیسەری ڕووس و سوڵتانی عوسمانی لە سابڵاخ و ڕەشەکوژی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن قەزاقەکانی ڕووسەوە بووە. ئازادکردنی سابڵاخ لەلایەن سمایل ئاغای شکاک (سمکۆ)ـەوە بە چاوی خۆی دیتووە. دەگەڵ کۆمەڵێک لە لاوانی سەردەمی خۆی لە ساڵی ١٩٣٩ز یەکەمین حیزبی مۆدێڕنیان لە ڕۆژهەڵاتیی کوردستان بونیات نا بەناوی (حیزبی ئازادیی کوردستان) کە پاشان کرا بە (کۆمەڵەی ژ.ک) و لە ئاکامدا بوو بە (حیزبی دیموکڕاتی کوردستان).
ئێوە دەتوانن لە گشت پلاتفۆڕمەکانی جیهان

31 Episodes
Reverse
Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.
کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی ، کە ٥١ ساڵ دوای نووسینەوەی بڵاوی دەکرێتەوە.
. من لە منداڵییەوە وا بار هاتووم کە لە هەموو عالەم بێمنەت بم و کەس بە گەورەی خۆم دانەنێم، جگە لە نیشتمانم. کەسیش بە دوژمنی خۆم نازانم، جاش و پیاوی دەوڵەت نەبێ. پێمخۆشە لەدواهەناسەکانم لاق لەسەر خاکی خۆم دابنێم، جا بمرم. گوێم لە وشەی کوردی بێ، جا بمرم. بای کوردستان وە ڕوومەتم کەوێ، جا بمرم. لەناو خەڵکی خۆمدا بمرم. کە مردم با خاکی کوردستان لە ئامێزم بگرێ و لەناویدا بنێژرێم.
Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.
کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی.
چ بکەم؟ کوردم و زۆرلێکراو. بەوە دڵخۆشی خۆم دەدایەوە کە منداڵەکانم لەوانەیە ئێستا لێم تێنەگەن بەڵام کە گەورەبوون و زوڵمی عەجەمانیان دیت، دەزانن کە باوکیان بۆ ئەو ژیانەی هەڵبژاردووە؟! ئەوکات دەزانن کوردبوون یانی چی!
Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.
کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی.
لێرەدا بەجێی دەزانم کە ئەوە بڵێم، ئاوەدان بێت کوردوستانی عێڕاقێ. گەر لە دونیادا پیاوەتی هەبێت لە کوردوستانی عێڕاقێ هەیە، لە هیچ جێگای تر نییە. ئەوەی من بە چاوی خۆم لە عێڕاقێم دیوە دە تاریف نایەت. وەختی زۆر دەوێت بۆ باسکردنی. کوڕە جا پیاوە گەورەکانیان چەند بە تەآسوفن

کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی

بە فایەق و بە ئەنوەری تێیانهەڵپێچام کە دەبێ فێری نووسین و خوێندنەوە ببم. وردەوردە حەڕفەکانیان بۆ نووسیم و پییان دەگوتم کە چیبەچییە. ئەوەندەی نەکێشا کە ڕاهاتم و دەمزانی شت بخوێنمەوە. تەماشام کرد زۆر خۆشە و ئیتر سەرم لەسەر هەڵنەگرت. وەک چۆن سۆفی دەچن دە چلەیەوە، منیش ئاوا خەریک بووم و دەستم دایە فێربوون. لەخۆمەوە شتی قۆڕقۆڕم دەنووسی. زۆر باش «گەلاوێژ»م دەخوێندەوە.
Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.
کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی.
سەیرم دەهات کە خۆم نەمدەزانی ناوبانگم پەڕیوەی ئەودیو بووە و زۆرکەس دەیزانی کە پێشمەرگەی دیموکڕات بووم و تەنانەت باسی شەڕەکانی منیان هەموو بیستبوو هەر بۆیەش زۆریان ڕێز دەگرتم بەتایبەت ئەو دزەییانە ساعەت دەگەڵ ساعەتی، دەگەڵم باشتر بوون.
Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.
کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی.
ئاغاکان دەڵێن «حەمەدی مەولوودی« دەگەڵ هەموو سابڵاغێکان ڕێگایان کراوەیە، بێن بڕۆن بەڵام زێڕۆبەگ و دەستەکەی دەبێ تفەنگان دابنێن جا بڕۆن. من ئەو کەسە نەبووم پشتی پێشمەرگەی کوردوستان بەردەم. هەرچی ئاغای خائینە دەکەم بەقوربانی پێڵاوی پێشمەرگەیەک.
Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.
کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی.بە واریدبوونم، قازی لەدووی ناردم. کە چوومە لای، دیتم خەڵکێکی زۆری لەلایە و مەلا مستەفای بارزانیشی دەگەڵە. گوتی: من ئەوە دەچمە تەورێز و میداڵەکەت بۆ بەدروستکردن دەدەم. حوکمەکەم بۆ ناردی بۆ جەبهەی، وەرتگرتووە؟ بەڵێ قوربان وەرم گرت. بە مەلا مستەفا بارزانی و خەڵکەکەی گوت: میداڵی قارەمانیم بۆ ناردووە.یەکەمین کەس بووم میداڵی قارەمانیم وەرگرت.
Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.
کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی.
لە شەڕێکی قارەمانانەدا بە خۆم و ١٢ پێشمەرگان، دەردێکمان دا بە لەشکری ئێرانی کە تا ماون شەڕی مەکڵاوێ لەیاد نەکەن. ئەو سەرکەوتنە لە زیرەکی ئێمە نەبوو بەڵکوو لە خۆشەویستی خاک و نیشتمانمان بوو، لە خۆشەویستی دەوڵەتی کوردوستان بوو.
Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.
کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی.
لەو ئاڵقەیەدا کاپیتان باسی ڕووداوەکانی جەبهەی سایینقەڵا و هولەسوو، هەروەها جەبهەی سەقز و تەمۆغە، میرەدێ و بەڵەجەڕمان بۆ دەکات
Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.
کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی ، کە ٥١ ساڵ دوای نووسینەوەی بڵاوی دەکرێتەوە.
من تا مابم شانازیی بەخۆمەوە دەکەم کە توانیومە وەک پێشمەرگەیەک دە خزمەت گەلی لێقەوماوی خۆمدا بم و ئەو هەستە بە خەڵکی خۆم ببەخشم تا پێشمەرگەی کوردوستان بە پشت و پەنای خۆیان بزانن.
Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.
کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی.
لەو بەشەدا کاپیتان بۆمان باسی ئەو ڕووداوانە دەکات:١- هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە چوارچرا. ٢- تێکدانی سینەمای ئینگلیسەکان. ٣- گرتنی پادگانی میاندواو
Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.
کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی.
ەو میاندواوە سابڵاغی گرتی، ڕیشەی کارەسات سابڵاغی لەنێوی برد، دەنا ئەوە غیرەتی عەجەمان نەبوو تخوونی خان و مان و ئەمنییە و نەزمییە و سەربازخانەی حکومەت بکەون. زۆرمان کۆمەگ بەو عەجەمانە کرد، وەنەبێ بە خەیاڵ بێت یان درۆ، شایەدی موحتەبەر هەیە. هیچ ئەو پێشمەرگە و هاواڵانەی لە میاندواو دەگەڵم بوون، ئەفسەری شۆڕەوی کە لەو ناوچەیە بوون هەمووی ئاگادارن بەتایبەت، «نەماز عەلییۆف» لە هەموویان ئاگادارترە کە من چیم بۆ ئەو عەجەمانە کردووە و تەنانەت لە داهاتووشدا هەر بۆم کردن کە باسی دەکەم. ئەوەندەم کرد بۆیان کە لەلایەن ئەفسەرانی شۆڕەوییەوە خەڵات کرام. هەر خۆم دەزانم چ عازابێکم بۆ ئەو تورکانە کێشاوە
Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.
کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی.
ئەو ئاغا و دەوڵەمەندانە پیلانی وایان بۆ دەگێڕام کە هاواری سەر و ماڵ بوو، هیچیش سەری نەگرت بۆیان، هەموو پووچەڵ بوو. نە لە بوختانپێکردنم دەوەستان، نە بە ناوزڕاندنم بە دز و تاڵانچی. خەڵکیان دەترساند کە وێم نەکەون. داویان بۆ دادەنامەوە کە بکوژرێم و لەناوم بەرن. شاربەدەریان دەکردم. بۆیە منیش قەتم جامین نەدەویستن و ئەوەی بۆم کرابا دەگەڵیانم دەکرد. ئەوانە نەیاندەزانی کە لە زیادیان دەژیم و چەند کەڕەت دەگەڵ مردن دەستەملان بووم سەرباقی ئەوەش، سەرم بۆ کەس دانەنواندووە. ئەگەر بۆشم نەلوابێ کە لەسەر ناحەقێ وەدەنگ بێم، ئەوە ڕۆژی خۆی تۆڵەی خۆمم ئەستاندۆتەوە و نەمهێشتووە لەسەر دڵم بمێنێتەوە. جا چ دەڵێن با بڵێن، چییان بۆ ناچێتە سەر. حەق ڕێگای خۆی ون ناکا.
Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.
کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی.
سوێندیشم بۆ کۆمەڵە خواردووە و هەر ئەمرێکیم پێدەسپێرن بەدڵ و بەگیان بۆیان دەکەم. هەرچەندی ژن و منداڵم هەیە بەڵام نە لە مردن دەترسم و نە باکم ژن و منداڵمە، ئاخر من سوێندم بە کوردوستان و بە ئاڵای کوردوستان خواردووە، چۆن دەتوانم لە ئەمریان لا بدەم
Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.
کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی.
سوێندیان دام بەو ئاڵا و شیر و قوڕئانە. من سوێندەکەم لە دڵەوە خوارد و بە ڕاستیشم بوو. سوێندم خوارد تا ڕوحم لەبەر دایە، بۆ کورد و کوردوستان بە گیان و ماڵ حەول بدەم. ئەوە دوو چەلە من شەریک بووم دە کۆبوونەوەی کورداندا. هەر دوو کەڕەت سوێندم بۆ کوردوستان خوارد. هەردوو کەڕەتیش تووشی قۆرتی یەکجار گەورە بووم بەڵام دیسان لوتم لێ هەڵنەئەنگاوت و پەژیوان نەبوومەوە بگرە، جار دەگەڵ جار خۆم توندوتۆڵتر دەکرد. سەرباقی ئەوانەش خۆم لەپێش چاو نەکەوتووە و خۆم لۆمە ناکەم و شانازیی بە خۆم دەکەم و خۆم ڕووسوور دەبینم لە ئاست کوردوستان و ئەو سوێندەی خواردوومە. پێمخۆشە منداڵەکانیشم وەک من سەریان بەرز بێت. هیوادارم ئەوانیش بۆ کورد سوێند بخۆن و بۆ کوردوستان گیانفیدا بن چونکە دەزانم ئەوانیش وەک من پەژیوان نابنەوە، هەرچی بۆ کوردوستان بیکەن، ئێستا کەمە. ئاخر هیچ لەوە ناخۆشتر نییە ئەمنییەیەک و عەجەمێک بێتە سەر ماڵت و سووکایەتیت پێبکات یا دەنا، بەناحەق تێتهەڵبدات. کورد دەبێ ئەوە قەبوڵ نەکات. مردن خۆشترە لەو حاڵە.
Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.
کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی ، کە ٥١ ساڵ دوای نووسینەوەی بڵاوی دەکرێتەوە.
Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.
کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی ، کە ٥١ ساڵ دوای نووسینەوەی بڵاوی دەکرێتەوە.
لەو ئاڵقەیە ڕا دەفتەری ژمارە ٣ هەڵدەدەینەوە. بەداخەوە دەفتەر و بیرەوەرییەکانی پێش ئەو قۆناغە، زۆربەیان فەوتاون. لەو دەفتەرەدا کاپیتان بۆمان باسی دەوڵەمەندەکانی شار دەکات کە لە ترسی تاڵانی مڵک و ماڵیان کێچیان لە کەوڵی کەوتووە و خۆیان لە خەڵکی ئازا و لەزەبر نیزیک دەکەنەوە تا بیانپارێن. کاپیتان دەڵێ:لە پلیکانەکانی مەحکەمەی قازی دەهاتمە خوارێ، تەماشام کرد دێڵە تڕکەنەکان [مەبەستی دەوڵەمەندەکانە] وەسەر دەکەوتن تا بچنە لای قازی. ترسیان لێ نیشتووە کە مەنگوڕان تاڵانیان کەن. وەها ترساون کە خۆیان دەگەڵ ڕەجاڵی شاری نیزیک دەکردەوە و ببوونە دۆست. لەوە پێش بێزیان لێدەکردن و بە عیسانیان نەدەزانین و سووک و بێ قیمەت چاویان لێدەکردن. جاری وابوو کە ڕقیان هەڵدەستا پێیان دەگوتین (عەمباڵی کوڕی عەمباڵی)، یان جنێوی هەرە گەورەیان، (بڕۆ لاچوو هەی ڕەجاڵەی سەگباب) بوو. وەک ئەوان لە زێڕ دروستکرابن و ئێمە لە قووڕ. ئێستا لە ترسی مەنگوڕان و لە ترسی بەتاڵان چوونیان، دەستەدەستە ڕەجاڵە دەبەنە ماڵی خۆیان و سوێند بۆ یەکتر دەخۆن، دەگەڵ یەکتر بران و موویان لەبەینەوە ناچێ. زۆر جار کە دەڵاڵەکانی دەوڵەمەندەکان دەهاتنە لام و پێیان دەگوتم کە ئەوشۆ بانکراوی بۆ ماڵە کێ و کێ، منیش گوونم نیشان دەدان و نەدەچووم.
Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.
کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی ، کە ٥١ ساڵ دوای نووسینەوەی بڵاوی دەکرێتەوە.
Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.
کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی ، کە ٥١ ساڵ دوای نووسینەوەی بڵاوی دەکرێتەوە.
لەو بەشەدا کاپیتان بۆمان باس لە کاسپی کردنی خۆی دەکات لە کرێکارێتی ڕا تا شوانکارێتی، قەسابی، کوپەفرۆشتن، قاچاخچێتی لە نێوان سنووری دەسکترد و کرێکارێتی لە ڕێگای هامیلتۆن. لەو بیرەوەرییانەدا کۆمەڵێک مێژووی سەرنجڕاکێشمان بۆ باس دەکات. هەروەها لەلایەن نووسەر و ساخکەرەوەی کتێبەکەوە ڕووداوێک لە مێژووی ونبووی کاپیتان ئاوری لێدراوەتەوە. وەک تاراندنی کاپیتان بۆ شاری شیراز و گەڕانەوەی کاپیتان لەو شارەڕا بە پێیان و بۆ ماوەی شەش مانگان بۆ مەهاباد. کوشتنی ئەو ئازانەی چارشێوی لەسەر ژنی کاپیتان لادابو و ...
ده ستی هەمووتان خۆش بێت ، بە ڕاستی زەحمەتێکی زۆرتان کێشاوە، نمونە تان زۆر بێت
بەڕاستی تایبەتە 🫠♥️
کورد بوون لە ڕاستی دا هەڵدانەوە ڵاپەرەیێکی تاریک لە مێژووی کورده،که کاپیتان زۆر بە باشی ئەم کارەی کردووه،دەست خۆشی لە کاک وریا دەکەم بۆ ئەوەی نەیهێشت ئەم مێژووە لە تاریکی دا بێت،کاک حەمەدی مولوود تۆ لە تنۆک تنۆکی خێنی نەتەوەی کوردای
❤️🔥❤️🔥❤️🔥❤️🔥
🩵🩵🩵🩵🩵
🩵🩵🩵🩵
ماندوو نەبن و دەستتان خۆش بێ
spas
زور سپاس
دستان خۆش بیت زۆر خۆش بۆ❤️❤️❤️
سڵاو و ڕێز خوێنەری هێژا ئەم کتێبە یەکێک لە سەرچاوە هەرە ڕاستەقینەکانی بەشێک لە ڕووداوەکانی کوردستانە سپاس بۆ کاک وریا کاک دڵزار و کاک موشتاقی ئازیز 🌼🙏🌼
دهستان خوش هیوادارم بهر دهوام بن
دەست خۆش زۆر بەرهەمێکی تایبەتە
نازانم بۆ هیچ کامێکیان کار ناکا و نایکاتەوە
جوانە
زۆر دڵتەزێن بوو چی بەسەر ڕۆڵەکانی ئەو وڵاتە هاتووە و بێخەبەر بووینە
بژی
دەست خۆشی تان لە دەکەم بۆ ئەو بەرھەمە جوانە لەش تان ساق بیت هیوادارم هەر بەردەوام بن💐💐💐💐💐
هەر بژی
دستت خوش کاکه مشتاق خوشویست🌹