DiscoverNwane - دەرهێڵە - نوانە
Nwane - دەرهێڵە - نوانە
Claim Ownership

Nwane - دەرهێڵە - نوانە

Author: Sia Nariman

Subscribed: 23Played: 443
Share

Description

دوای پۆدکاستی چاوگ، پۆدکاستی نوانەش وەستا یا دەرهێڵە. ڕەنگە لە داهاتوودا بتوانین بەردەوام بین و بگەیەنە ئاستی گوێگری کوردی
Home: sianariman.com
20 Episodes
Reverse
پۆدکاستی نوانە تاکو مانگی پێنجی ٢٠٢٢ بەردەوام بوو. بەڵام لە دوای وەستاندنی چاوگ پۆدکاست ئێرەش وەستا. Home: sianariman.com
بابەتێکی تێروتەسەلە لەسەر ڕۆشنگەری ئیسلامی و مێژووەکەی و پاشان شۆڕبوونەوەی بۆ سەردەمەکانی دوای خۆی تا موحەمەد شەحرور و ڕایەکانی https://sianariman.com/gishti/nwane-17-muhemed-sherur-roshingeri/
لەم ئەڵقەیەدا کورتەیەک بەسەر تاوانەکانی عەلەویبوون، کاکەیی و ئێزیدیمان کردووە. گێڕانەوەی مێژوو و چەمکە گرنگەکانی ئەو مەزهەب و ئاینانە بۆمان https://sianariman.com/gishti/podcast-nwane-16-alevi-kakeiy-ezidi-ken/
سەرەتا ئاگادار بن، کە ئەمجارە تۆمارکردنەکە لە ڕێگەی ئامێری ترەوە بووە و جیاوازە لەگەڵ ئەوانەی تر و یەک نین. لەم ئەڵقەیەدا لەسەر هەندێک چەمک لە ئسوڵی دینی قسەم کردووە، ئەویش ''ژیریی ڕەها لەلای خودا'''. https://sianariman.com/gishti/podcast-nwane-15-xuda-jiriy-rehaiye/
تاوەکو نادادی و زوڵم زۆرتر دەبێت لەسەرمان بەهۆی شەڕ، کارەسات و هەژارییەوە. بە ئەندازەی لەوە گەورەتر هیوا گەورەتر دەبێت بۆ ناونیشانێک یا کاتێکی داهاتووی نەزانراو. خۆهەڵواسینی ئێمە بە هیواوە، گەورەترین هۆکاری مانەوە و بەردەوامبوونمان. زەحمەتکێش و ڕەنجدەر، زاڵم و دەسەڵات، هەموویان لەسەر هەمان ڕێڕەو دەڕۆن. لە ئەڵقەی ئەمجارەی #نوانە #پۆدکاست باسێکمان کردووە. ماڵپەڕ: https://sianariman.com تویتەر: https://twitter.com/sianariman یوتوب: https://tinyurl.com/youtubesia
هەر بەڕاستی دەگونجێن؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە بەردەوام خۆی دووبارە دەکاتەوە لای ئەوانەی خۆیان دەگونجێنن و پێیان وایە حەقیقەت لای ئەوانە. زانست پەرە دەسەنێت و دەگۆڕێت، ئاین کە قسەی خودایە. دەکرێت ئەمانە لێک بدەین و بڵێین مادام بۆی دادەتاشین، واتا دەگونجێن؟ LINK https://twitter.com/PodcastNwane
لەسەرەتای ئەم ئەڵقەیە باسی ئەوەمان کردووە، کە چۆن ئەم بیرۆکەیە  لەلام/لەلامان دروست بوو و بۆ نێت بەکاربهێنین؟ کێ ئەم بەرنامانە و  پرسیارانەی لا گرنگ نییە؟ ئامانجمان ئەوەیە ئەم زانیاریانەی خۆم یا خۆمان  بدەین لە سەنگی مەحەک. کۆمەڵێک پرسیار و وەڵامی ئاسایین لە نێو کێشمەی  سەلماندن و ڕەتکردنەوەی خودای ئاینەکان هەریەک لە ناو خۆیاندا. پاشان بە  درێژی باس لەوە کراوە، کە چۆن ئەو وەڵامانە کەلێنیان هەیە و ناگونجێن لەگەڵ  زاتی ئیلاهی یا لایەقی نین LINK:: https://sianariman.com/gishti/podcast-nwane-12-prsiyari-bun-nebun/
درێژکراوەی بەشی یەکەمە لە ناساندنی شیعە و سوننە لەڕووی چینایەتییەوە. لەم ئەڵقەیەدا سەرەتا بە ڕەخنە و تێبینی گوێگران هاتینە سەر باسەکان. دیارە هەموویان بۆمن جێگای سوپاسن و مانای گرنگیدانی گوێگرە بە جۆرایەتی بابەتەکانم. پاشان چووینەتە ناو بابەتەکەوە و ناساندنی کێشەی کەسەکان لە نێوان حەزرەتی عائیشە و ئیمامی عەلی. پاشان کێشەی ئەنسار و ڕابەڕایەتی ئەم دەوڵەتە نوێیەی عەرەب یاخود موسڵمانی موحەمەدی. https://sianariman.com/gishti/podcast-newane-11-shia-suna-b2/
هەموو ئەو نەتەوە و دەوڵەتانەی دەیبینی، قۆناغی دروستبوونی خۆیان هەبووە. کە ئەمەش لەسەر بنەمای شێوەی بەڕێوەبردنی خێڵ و ناوچەوە سەرەتا چەکەرەی کردووە. لەوەوە ئیتر بەرەبەرە بنەماکانی نەتەوە و بیروباوەڕێکی موتربەکراوە دێنە کایەوە. جا ئەم شتە نوێیانە هەر لەسەرەتاوە بە کێشمە دروست دەبن و دانپێدانیان قۆناغی دەوێت. بۆیە ئاینی ئیسلام و گەلانی ناوچەی دەورەبەری سەرهەڵدانی ئاینەکە لە دەرەوەی ئەو یاسایانە نییە. کلتور و فەرهەنگ دەتوانێت جیاوازییەکان تۆخ بکاتەوە، هەمان کات هەوڵدان بۆ لەناوبردنی رەنگی تر، دەکاتە دروستبوونی گشتگیرییەک لە نێوانی چەوساوەکان خۆیان. ئەم تاکتیکەش هەر لە دەزگاکەی کاری لێ دەکەیت بۆ ئەو پارت و بیروباوەڕانە رۆژانە دەیبینی، گەر تەنها بەچاوی بێلایەن و سەربەخۆ دیقەتی بدەیت. لەم ئەڵقەیەدا وەکو نوانەیەک بە: مێژووییەکی کورتی هەر سێ گوندەکە (تایف، مەککە و یەسرب) دەورانی پێش هاتنی پێغەمبەری ئیسلام و دەرکەوتنی رەچەڵەکی خێڵەکی قوڕەیش و پاشان کاریگەری لەسەر ململانییەکان تۆخبوونەوەی ملنان و ملهوڕی خێڵەکانی دەرەوەی بازنەی مەککە کۆچی دوایی رابەری ئیسلام بەهۆی ژەهراویکردن ململانێی قوڕەیش دژی یەسرب *ئەنسارەکان* دوایی نەمانی ڕابەر کۆچی دوایی یەکەم خەلیفەی ڕاشدی و هاتنی ئیمامی عومەر هاتنی ئیمامی عوسمان و تۆخبوونەوەی ئەمەوییەکان بەستەرەکانی تایبەت بە ناوەڕۆکەکە: کتێبی علی هامش السیرة - تەها حوسێن 'عەرەبی' بازرگانی مەککە و سەرهەڵدانی ئیسلام - پاتریشیا کرۆن لەم شوێنانە ڕاژە کراوە بۆ هەموو سیستەمەکان و دەتوانی بگوێبیستی بن: SpotiFy Anchor.FM TuneIn Google Podcast Apple Podcast YouTube
هەوڵێکە بۆ تێگەشتن لە هەڵاوگیریی و هەڵاوگێرکردنی لۆژیک/مەنتق بە  کوردییەکی سادەتر لەوەی هەیە. کاریگەری نادروستی بەکاربردنی مەنتق بۆ  پەروەردەیەکی خراپی تاک و کۆمەڵی ئێمە و دواخستنمان لەچاو هەموو ئەوانەی  تر. مەبەست لێرەدا بەراوردی جیهانی سێیەم بەگشتی لەگەڵ وڵاتانی پێشکەوتووە.  هەمان کات لێکدانەوەی ئەو هەموو هەڵانەیە بەپێی هاوپۆل و دابەشکردنی، کە  چەند من و تۆش رۆژانە دەیکەین و توشی دەبین https://sianariman.com/gishti/podcast_nwane_hellei_logic/ facebook.com/PodcastNwane     twitter.com/PodcastNwane
لەسەرەتای ئەم ئەڵقەیەدا باسمان لەو ڕەخنانە کردووە، کە گوێگران گرتویانە. بەتایبەت لەسەر بەکارهێنانی وشەی زانست لە باسە ئاینییەکان. هەروەها گەڕان بەدوای جێگرە وشەیەکی گونجاوتر کاتێک، کە باسەکە پەیوەستە بە باوەڕەوە نەک ئەزموون و تاقیکاری. پاشان باسمان کردووە لەسەر بابەتی موعجیزە و ئیعجاز بەو شێوەیەی زانست دەیزانێت و ئەوەی دینەکان شیکاری بۆ دەکەن، هەرکەس بەو پەیامبەر و کتێبەی هەیەتی. دیارە لە پاڵ ئەمانەشدا باسمان لەسەر ئەم تەوەرانە کردووە https://sianariman.com/gishti/podcast_nwane_icazi_zanisti/: جولەکە و مەسیحییەکان بەهەمان شێوەپێدانی ئێمە لە رابردوودا خەڵقکردنی چوارچێوەی هزری بۆ تێگەشتنمان بەگشتی بابەتی دروستبوونی ''داعیە'' و هێنانی وشەسازی لە قورئاندا گرێدانی باوەڕ بە ئەزموونی زانستەوە نەک وەکو خۆی بابەتی حەڵاڵ و حەرام بەهۆی تێکەڵبوونمان لەگەڵ دنیای دەرەوە گێڕانەوەی هەموو بابەتێک بە ئاینەوە وەکو بێزارکردن
ئێمە زۆر بەوە راهاتووین، کە دەڵێن ئیسلام ئاینێکی حەنیفە یاخود دینی حونەفایە. جا لەم ئەڵقەیەدا بەپشتبەستن بە لێکۆڵینەوە نوێی زانستی لەسەر رەگوڕیشەی ئاینەکان قسەمان کردووە. هەوڵمان داوە چەمکی ڕەخنەیی دیکارت بەکاربەرین، کە خۆڕاماڵینە لە ئاین و رەسەن و نەتەوە. تاوەکو زیاتر شتەکان ببینین و بتوانین تێگەشتنێکی هەندێک ماقوڵترمان دەست بکەوێت. وەکو بناغەش پشتبەسراوە بە لێکۆڵەر و توێژەرەوەی ئەڵمان هانز یۆاخیم شۆپس و دکتۆر فەوزی بەدەوی لە زانکۆی زەیتونەی/تونس بەشی توێژینەوە جووەکان. هەروەها وەکو گرێدانێک بەستوومانە بە دروستبوونی ئاین و مەزهەبەوە تاکو پووکانەوە و هەڵوەشاندنەوەی هەندێکیان، هەمان شت لەڕووی زانستییەوە. جا تەوەرەکان بریتین لە: رەسەنە ئیبراهیمییەکان و نەخشیان لە ئاینی رۆژهەڵاتدا دروستبوونی مەسیحە/جووەکان دوای لە خاچدانی حەزرەتی عیسا هاتنیان بۆ دورگەی عەرەبی و کاریگەریان لەسەر خودی پێغەمبەر هەڵکەوتەی گوندەکانی عەرەب (تایف، مەککە و یەسرب) تەورات و ناوهێنانی پێغەمبەری داهاتوو لەم شوێنانە ڕاژە کراوە بۆ هەموو سیستەمەکان: SpotiFy Anchor.FM TuneIn Google Podcast Apple Podcast YouTube
ئەمجارەیان ئەڵقەیەکی نوانەیی تێپەڕە بەسەر هەندێ پرسیاری گریکوێرەییە، کە بەدرێژایی ئەندێشە و هزری مرۆڤ گەڕاوە. هەروەها لەپاڵیدا رۆڵی ئاین وەکو ئامرازی بەڕێوەبردنی کۆی کۆمەڵگا. ئەم باسانە هەمووی بمانەوێت و نەمانەوێت لە مێشکی هەمووماندا رۆشتووە و دێت و بەردەوامە. ئیتر حەقی خۆیەتی بپرسین، ئەم سنوری ئەندێشەی ئێمە دەگاتە کوێ و بەکەڵکی چی دێت؟ جا لەپاڵ ئەمەدا باسمان کردووە لە: کۆمەڵگەی سەرەتایی و پەرستنی سروشت و دڕندە دروستبوونی شارستانی و قۆستنەوەی خودا و وەکو هێز فرەخوایی و بەستنەوەی بە تاکێکی لەوان گەورەتر یۆنانییەکان و مۆرکیان لە رۆشنبیریی پەرستن بە گشتی ئاینە ئیبراهیمییەکان و جولەکە وەکو شادەماری پاشکەوتن پێغەمبەر یا شۆڕشگێڕ و یاخی وەکو یەک چەمک میراتی پرسیاری دینی گرێکوێرە بۆ لەوساوە بۆ ئێستا
مرۆڤ هەر لەسەرەتای کۆمەڵبوونیەوە پێش باڵابوونی و جیاکردنەوەی چینایەتی، لە گەردوون و خولی وەرزەکان وردبۆتەوە. بۆ ئەمەش تەریب بەو بیروباوەڕەی هەی بووە، هەمیشە بەدوای ڕێکخستنی خۆی و گەردووندا گەڕاوە. ئەمەش شتێکی ژیرانەیەتی، کە بناغەی دامەزراندنی سیستەمی کشتوکاڵی و شارستانی و دەوڵەتی بووە. هەموو ئەمانە کردەی مرۆڤن، جا بەرامبەر یاد و بۆنەی نەتەوەیی، ئاینی و ڕەسەنی کرابن و هەبن. وتوێژ و دۆزینەوەی دەرچەچارە (ئەلتەرناتیڤ) بژاردەی وشیاریەتی. بۆیە لەم ئەڵقەیەدا دەمانەوێت بچینەوە سەر: https://sianariman.com/mallperr/babeti-375.html سۆمەرییەکان و ڕێکخستنی ڕۆژمێر لەسەر خۆر فیرعەونییەکان و گۆڕینی بۆ سەر مانگ و تێخستنی پڕکەر شارستانیەتی ڕۆمانی و لە خولیۆس سێزارەوە بۆ گریگۆری پڕکەرەوە وەکو بزوێنەر، تاکو لەگەڵ گەردووندا بڕۆین یاریکردنی ڕۆژمێری کۆچی دوای ئیسلام هەروەها هەندێک باسی مێژووی کورت لەسەر هەندێک چەمکی باو
ئاگــــــــاداری: لە ئێستادا هیچ ئەڵقەیەک بەڕێووە نییە، بەهۆی ئەوەی لە چاوگ هەفتانە کۆدەبینەوە و بواری نوانەم نییە ئەم ماوەیە!
کاریگەری ئەدەب وەکو ئاوێنەی سەردەمی شیعری کوردی وەکو نمونەی قۆناغەکان ئەدەبی عەرەبی وەکو پێشهاتی زمان و لێکدانەوە تەها حوسێن وەکو تاک و عەمیدی ئەدەبی عەرەبی دادگایی و تەکفیرکردنی لەسەر کتێبەکەی میراتی بیری تەها حوسێن لەسەر دوای خۆی بۆ ئێستا کێشەی ڕەچەڵەک و بنەماڵە لە عەرەبدا زاراوە و بەشەزاراوە لە زمانی عەرەبیدا پێش ئیسلام https://sianariman.com/mallperr/babeti-355.html
شێوەی ئیستیعمار و داگیرکاری داگیرکاری لە فۆرم و خشتەگەری کۆندا چۆن هاتووە ڕاوەدوونانی دینی و خێڵەکی لە کۆندا تاکو هاتنی دین و دەوڵەتی مەدەنی سڕینەوەی کلتور و سیمای ناوچە و زمان لە ئەمریکاکان و تورکیا و ئێران ..هتد دروستکردنی مرۆڤی باڵای لەدایکبوو بە ستەم و دەسەڵاتەوە کلتوری هێزی زاڵ و بەمیراتکردنی دین و خێڵ و نەتەوە وەکو نەریتی باشتر لەوەی پێشتری بە سیستەمکردنی ئەقڵی خێڵ و کێشمەی چینایەتی لە دین و کلتوردا چارەی ”دیمۆکراتی” وەکو قفڵ نەک وەکو کلیل جاڕنامەکانی مافی مرۆڤ وەکو دەرچەی جەنگ نەک وشیاری بەڕێوەبردنی پرۆسەی دیمۆکراتی وەک خودی کێشە نەک چارەسەر سوودی چەککفرۆشتن بۆ ئێمەی پەنابەر ئێمە لەدەست کوتەک و شەڕەبەرد ڕادەکەین یا ناپاڵم و ف١٦ ئابورییەکی باش بەبێ داگیرکردنی وڵاتان و دەستی کار چۆنە نیعمەتی پەنابەری وەک خەڵات یان سزایە https://sianariman.com/mallperr/babeti-347.html
هەموومان بەوە ڕاهاتووین، کە چیرۆک و بەهونەرکردنی گێڕانەوە دەبێتە وانە و عیبرەت یا نمونەی باڵا و ڕابەرمان. بەڵام ئەوەمان لەبیرچووە، کە خودی هەموو پرۆسەیەکی بەردەوام دەگاتە جۆرێک لە پیشەسازی بەرهەم. ئەویش کاتێک چووە نێو ئەو هاوپۆلەوە، ئەوە تەنها پێویستی بەهێزی سیاسییە بۆ بڵاوکردنەوەی و جۆرێک لە خەواندنی مت یا لغاوکردنی هزر. لە ئەڵقەی ئەمجارەی پۆدکاستی نوانە لەسەر ئەو دیووە دواوین، کە چۆن کاریگەریان لەسەر دروستبوونی نەتەوە و دین کردووە. جۆنیش بۆتە مۆتە و بەڵا. لە کۆتایذا ئەمریکا وەکو ڕابەی لێزانی ئەم بوارە و بەکارهێنانی لە هەموو بوارەکانی ژیانی ئینساندا، پێش هەموویان مرۆڤی ئەمریکایی. هیوادارم گەر ناوەڕۆکی ئەم ئەڵقەیەت بەدڵە، ئەوە لای خۆتەوە تۆش بیناسێنە. ئەگەریش هەڵە و کەموکوڕی هەیە، ئەوە لەژێر ئەڵقەکە یا پەیوەندی یا لە هەر شوێنێک پێت خۆشە بۆمی بنێرە و زۆر سوپاست دەکەم پێشەکی. لەم شوێنانە ڕاژە کراوە بۆ هەموو سیستەمەکان: SpotiFy Anchor.FM TuneIn Google Podcast Apple Podcast YouTube
ئەڵقەیەکی نوێیە لە پۆدکاستی نوانە دەربارەی کێشەی ئێمەی ڕۆژهەڵاتی و بەتایبەت موسڵمان لە نێو ڕۆژئاوا. ئەمانەش کلیلە وشەکانی ئەم باسەن. مێژوو هەڵدەینەوە وەکو نمونەی باڵا یا وانە و عیبرەت؟ باڵانس (هاوکێش) و جنێو لە کلتورەکان و زۆرینە و فیلم و دراما ڕەمزە دینییەکان و حیجاب و ڕیش ...هتد و ئازادی یا نا ئازادی عەلمانییەت فاشییە و دژە مرۆڤە بە بۆچوونی من و خەڵک دەبەن بۆ کفر؟ قسەکردن بەگشت یان تانەدان لە دیاردە و ڕێڕەوێک. گۆترە و گشتگیریی دینێک کەمینە و زۆرینە، مەسیحییەکانی خۆمان، کاکەیی و هاواری و ئێزیدی و هونەر پێیانەوە دروستە؟ گرێی و نسکۆی ئێمە بەدەر لە ڕۆژئاوا! مێژووی بوخاری و کولەینی.. شەقیقی بەڵخی.. بەستامی ژیانی پێغەمبەر و یەک کوشتنی (ئوبەی بن خەلەف) برای (ئومەیە بن خەلەف) عەبدوڵای بن ئەبی سەلول و کێشەکانی و لێبوردەیی چیرۆکی شعر وەکو هونەر کەعبی بن ئەشرەف و وەڵامی بە شیعر (حەسان بن سابت) بۆ تەنها پێغەمبەر؟؟؟ فیلمەکانی هۆلیۆد دێن پڕن لە گاڵتەکردن بە مەسیح و کەمتر جولەکە ڕەوایە ئێمە بیکەینە کاریکاتێر بەدەر لەوەی توندوتیژن یا نا، گوایە جۆرێکە لە ئازادی ئەگەر ڕەوایە، ئایا ئەوە ڕێگەیەکی ڕاستە بۆ قبوڵکردنی یەکتر یا دەمسپیبوونەوە لە یەکتر؟ SpotiFy Anchor.FM TuneIn Google Podcast Apple Podcast YouTube
پۆدکاستی نوانە | ئەڵقەی 1 | بیردۆزی پەرەسەندن سیامەند نەریمان  پۆدکاستی نوانە ناوەڕۆکی بریتییە لە قسەکردنی تایبەتیم وەکو سیا نەریمان لەسەر ئەو شتانەی وەکو کەسێک دەیزانم. جا هەڵە بێت خەڵک بۆم ڕاست دەکاتەوە و سوودمەند دەبم، ڕاستیش بن سوودی بۆ ئەوانی تر هەیە. بە زمانی کوردی کوردستان
Comments 
Download from Google Play
Download from App Store