DiscoverThe Diwaxan Podcast
The Diwaxan Podcast
Claim Ownership

The Diwaxan Podcast

Author: Diwaxan Podcast

Subscribed: 172Played: 2,710
Share

Description

پۆدکاستی دیوەخان پۆدکاستێکە کە پلاتفۆرمێک دابین دەکات بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی جۆرەها بابەتی سەرسامکەر لەگەڵ ‏کەسانی خاوەن باکگراوندی جۆراوجۆر بە شێوازێکی گەنجانەو پڕ لە تەنز.
123 Episodes
Reverse
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا کارزان، گفتوگۆ دەکەین دەربارەی بابەتی پەیوەندی، مرۆڤ بە حوکمی کۆمەڵایەتیبوونی، ناچارە پەیوەندی ببەستێت لەگەڵ چواردەوری کە ئەمەش کە چارەنوسسازە بۆ ژیان و مەرجە بۆ سەرکەوتنمان لە هەر بوارێک، هەروەها تیشک دەخەینە سەر پەیوەندی خۆشەویستی و هاوسەرگیری.
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کارۆخ نورادین گفتوگۆیەک دەکەین سەبارەت بە ئەزموونی ژیانی زانکۆ و ڕۆڵی زانکۆ لە بنیاتنانی کەسایەتیمان و چۆن و کاریگەریەکی درێژخاینمان لەسەر بەجێدەهێڵێت، و شوێن و پێگەمان لە ژیان دیاری دەکات. هەروەها چەندین چیرۆک و یادەوەری کۆن باسدەکەین کە هەمووان بە پەرۆشن بۆ بیستنی.
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک ئاسۆس هەرسین گفتوگۆ دەکەین دەربارەی بزنس و وەبەرهێنان و ئەزموونی کاکرکردن لە دەرەوەی وڵات، هەروەها باسی پەیوەندی پارە و ماناداری لە ژیان دەکەین.
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان گفتوگۆیەک دەکەین دەربارەی کێشەی فەڵەستین لە دیدێکی ئەخلاقیەوە، مەبەستی میدیا لە زەقکردنەوەی هەندێک ڕووداو و پشتگوێخستنی هەندێکی تر، ئەرک و ڕۆڵی ئێمەی کورد لەم پرسەدا.
لە ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ تەلارساز سەهەند، گفتوگۆمان کرد دەربارەی پەیوەندی نێوان تەلارسازی و دیزاین، گرفتەکانی دیزاین لە کوردستان و چۆنێتی چارەسەرەکردنیان!
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ خاڵە حەمە کوردشە، کە یەکێکە لە بەناوبانگترین گەیمەرەکانی کوردستان. لەگەڵ خاڵە حەمە باسێکی یادگارییەکانی مناڵی و گەیمینگ ئەکەین.
پۆدکاستی ئەمجارەمان لەگەڵ خاتوو ڕەوا جەلیزادەیە، کە دایکێکی زۆر میهرەبان و بە توانایە، ڕەوا خان باسی چیرۆکی خۆی ئەکات کە بوون بە دایك چۆن ژیانی گۆڕی، خاوەنی براندی خۆی بوو و بەڕێوبەری کۆمپانیا بوو بەڵام وازی لە هەموو کارەکانی هێنا لە پێناو پەروەردەکردنی کچە تاقانەکەی.
ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ دکتۆر سامان شاڵی باسی ئەزموونی زۆر دەوڵەمەندی چەن ساڵەی خۆی دەکات، یەکەم کەس بووە کە بڕوانامەی دکتۆرا بەدەستبهێنێت وەکو قوتابی زانکۆی سلێمانی لە وڵاتی بەریتانیا، و خزمەتێکی زۆری کردووە بە شۆڕشی کورد و پێشمەرگە لە شاخدا، دامەزرێنەری کۆنگرەی کورد بووە لە ئەمریکا و خزمەتێکی زۆری بە دۆزی کورد کردووە لە ئەمریکا. هەروەها باسێکی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەکادیمی کوردستان دەکات.
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ دکتۆر زانا ئەحمەد قەسابی زۆر ئازیزە کە دکتۆری دەروونی و دەروونشیکارە. دکتۆر زانا باسی جیاوازی نێوان ئیشی پزیشکانی مێشک و دەمار لەگەڵ پزیشکی دەروونی ئەکات و مێژووی سەرهەڵدانی نەخۆشییە دەروونییەکان ڕوون ئەکاتەوە. وە هەروەها باسی نەخۆشییە دەروونییەکان ئەکات لە ڕووی زانستی و ئیسلامییەوە. وە نەخۆشی خەمۆکی و چارەسەرەکانی لەگەڵ کاریگەری ژینگە لەسەری بە جوانی ڕوون ئەکاتەوە.
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ باریکان خانی زۆر ئازیزە، باریکان کۆمەڵناسێکی کوردە و زۆربەی ژیانی لە دانیمارک ژیاوە و یەکێک بووە لەو کەسانەی کە خزمەتێکی زۆری کردووە لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیا و لە ئێستادا خۆی کاندید کردووە بۆ یەکێتی نوێنەرانی ئەوروپا وەکو ئافرەتێکی کورد! باریکان باسی ژن و سەرکردایەتی و گرنگی زمانی دایک دەکات و ڕوونیشی دەکاتەوە کە چۆن پیاو و ژن هەردووکیان ڕۆڵ و بایەخی خۆیان هەیە. هەروەها باسی پەروەردەکردنی منداڵ و سەرکردایەتی ژنی ماڵەوە دەکات.
ئەڵقەی ئەمجارەی دیوەخان تەنیا خۆمانین! باسێکی جەژن و ماندووبوونی ڕەمەزان ئەکەین، هەروەها باسی خۆشترین ئەڵقەکانی دیوەخان و میوانەکان ئەکەین کە لە پشتی کامێرا چۆنین،لەگەڵ چەن ڕاستییەکی ژیان کە لەم ماوەیە بۆمان دەرکەوتووە.
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگرە، دکتۆر نەوزادی ئازیز دکتۆری دڵ بووە و ماوەی ٢٣ ساڵ خزمەتی کردووە، جگە لەوە پیاوێکی ئیشکەر بووە و ئێستا یەکێکە لە گەورەترین سەرمایەدارەکانی کوردستان و خاوەنی ٣٢ کۆمپانیایە، دکتۆر کەسێکی ئەکادیمیشە و نزیکەی ٤٢ کتێبی نووسیوەو تابلۆکێشیشە و، دکتۆر باسی چۆنێتی خۆ بەرەو پێش بردنی گەنج دەکات و باسی پارە و کارکردن و گرنگی خێزان دەکات
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ مامۆستا سۆرانی زۆر ئازیزە، مامۆستا بە زمانێکی شیرین باسی شێوازە جیاوازەکانی گەیاندنی دین ئەکات کە چۆن لە ڕێگەی تیکتۆکەوە ئامۆژگاری و ڕێنمایی خەڵک بە گشتی و گەنج بەتایبەتی ئەکات و باسی ئەوە ئەکات کە لە سەردەمی ئێستادا تیکتۆک بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە لە کوردستان و ھەبوونی کەسانی وەک ئەم لە تیکتۆکدا زۆر گرنگە و تێکەڵبوونی لەگەڵ گەنجدا و ھۆشیارکردنەوەیان بە شێوازێکی نەرم و گەنجانە و ھێنانیان بۆ سەر ڕێگای ڕاست وە چەند گرنگە بۆ کۆمەڵگا کە کەسانی بەسوود و کاریگەر ھەبن لەناو تیکتۆک.
لە ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ مامۆستا ئەبوبەکر کاروانی باسی مێژووی کورد ئەکەین لە ناو ئیسلامدا و لە پێش ئیسلامدا. باسێکی ئەو هەموو کەسایەتییە مێژووەیەی کورد ئەکەین کە خزمەتیان بە ئیسلام گەیاندووە و پرسیاريکی گرنگ وەڵام ئەدەینەوە کە کورد هیچ سوودێکی لە ئایینی ئیسلام وەرگرتووە؟!
لە پۆدکاستی ئەمجارەمان لەگەڵ کاك عبدالسلام باسی چەن بابەتێکی گرنگی قووڵ ئەکەین کە سەرکردایەتی چییە؟ پێویست ئەکا هەموو کەسێك سەرکردە بێت هەروەها پرسیارێکی تر کە لە مێشکمان بوو و ماوەیەكە زۆر بیری لێ ئەکەینەوە، خۆ دۆزینەوە چییە؟ ئایا پێویستە هەموو کەسێك خۆی بدۆزێتەوە؟ باشە خۆدۆزینەوەش ئێستا بۆتە کێشەیەك کە پێویستە چارەسەری بکەین بەڵام لە سەرەتادا خۆی چارەسەرێك بووە بۆ کێشەکان.
ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ کاك شێروان مزورییە. کاك شێروان تەلارسازە و لە بواری خانووبەرەیا ئیش ئەکات. لە پۆدکاستەکەیا باسی چیرۆکی سەرکەوتن و شێوازی ژیانی کاك شێروان ئەکەین، هەروەها باسی کۆمەڵە بابەتێکی قووڵ ئەکەین سەبارەت بە ژیان و مردن و کتێب خوێندنەوە و گەشت کردن و مامەڵەی ملیۆن دۆلاری!
ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ کاك محەمەد ئامانجە کە قوتابی بە پێنجی پزیشکییە و خاوەنی یەكێکن لە گەورەترین کۆمپانیاکانی حەج و عەمرە لە سلێمانی و بەڕێوبەری گرووپی بێخودە. لەگەڵ کاک محەمەد ئەگەرێینەوە کاتی جارانی دیوەخان کە دانشتێنێکی گەنجانە نێوان ٣ قوتابی پزیشکی قۆناغی ٥ و ٦ کە لەگەڵ خوێندنەکە هەموومان خەریکی کارکردن و کۆمەڵە چالاکییەکی ترین. باسی ئەوە ئەکەین کە ژیانی زانکۆ لەگەڵ قۆناغی یەکەم چۆن گۆڕاوە وە چۆن کاتەکانمان ڕێك ئەخەین و کۆمەڵە بابەتێکی تریش!
لەگەڵ مامۆستا مورشید باسێکی قووڵی گرفتە دەروونییەکانی کۆمەڵگەی خۆمان کرد و بە تایبەتی ئەو گرفتانەی گەنج ڕووبەڕووی ئەبنەوە. كە هۆکارەکان چییە دڵمان خۆش نییە و سەرمان لێ شێواوە و ناتوانین واز لە خووە خراپەکانمان بێنین چەنێك هەوڵ بدەین و چەنێك پەیمان ببەستین. هەروەها زۆر بە شێوازێکی سادە و واقعی ڕوونی ئەکردەوە بۆمان کە چۆن ئێمە حەز و ئارەزووەکانی خۆمان نازانین و تێکەڵمان کردووە لە نێوان ئەوەی پێداویستیییەکانمان چین و حەزەکانمان چین. مامۆستا مورشید ئەوەنە بە شێوازێکی زانستی و چێژەوە بابەتەکانی ڕوون ئەکردەوە دوای پۆدکاستەکەش بۆ چەن کاتژمێرێك هەر بەردەوام بووین لە پرسیارکردن و شی کردنەوە ئەو گرفتە دەروونیانەی لە خۆماندا هەستمان پێ کردبوو. ئەم ئەڵقەیە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی بەسەر شێوازی بیرکردنەوەت ئەبێ بەسەر کۆمەڵە بابەتێك لەبەر ئەوە ڕای خۆتمانمان پێ بڵێن!
لەگەڵ کاك محەمەد باسێکی سەرنج ڕاکێشێ مێژووی پڕ دەستەکەوتی میرنشینی بابانمان ئەکرد لەگەڵ مێژووی دامەزراندنی پایتەختی ڕۆشەنبیری، شاری سلێمانی لە لایەن ئیبراهیم پاشای بابان باپیرە گەورەی کاك محەمەد. ئەم ئەڵقەیە جێگەیەکی تایبەتی لە دڵی ئێمەدا هەبوو چونکە کاك محەمەد بە شێوازێکی چیرۆك و زۆر سەرنجڕاکێش باسی زەمەنی زێڕینی میللەتەکەمان ئەکات کە چۆن دەسەڵاتیان بە دەستبووە و خاوەن فکر و زمان و تەلارسازییەکی پێشخۆیان بوونە. زۆرجار خەم ئەخۆین لە دیوەخان کاتێك مناڵ بووین و لە ناوەندی و دواناوەندی قەدری کتێبێ کۆمەڵایەتی و مێژوومان ناگرت و مامۆستاکانمان بە جوانی و چێژەوە ڕوونیان ناکردەوە ئەم ئەڵقەیەش لەگەڵ کاك محەمەد گەشتێك بوو بۆ ئەو سەردەمە زێڕینەی کورد!
لەگەڵ مامۆستا قانع باسی ژینگەی کارکردنمان ئەکرد, و هۆکار چییە کە هەنێك شوێن هەر حەزەکەیت کاری تێبکەیت و هەنێك شوێنیش سەرەڕای پارەیەکی زۆریش ناتوانی کاری تێبکەیت. مامۆستا قانع خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە لە کارکردن لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کە لە کۆکاکۆلا و هێڵی ئاسمانی قەتەری ئەزموونی هەیە. باسی ژینگە و شێوازی کارکردنی ئەو کۆمپانیایانە ئەکات و جیاوازی چییە بە بەراورد بە کۆمپانیا خۆماڵییەکان. ئەوەی زۆر سەرنجمانی ڕاکێشا لە مامۆستا قانع کە شێوازی مامەڵە و توانای پەیوەندییەکی زۆر زۆر جوانی هەبوو کە بۆت دەرەکەوێت لەم ١٥ ساڵەی کارکردنی وەکو بەڕێوبەری سەرچاوە مرۆییەکان سوودی بۆ ژیانی تایبەتیشی هەبوو.
loading
Comments (6)

پشتیبان ۲ پادکست استور

پادکستر عزیز، پادکست شما در گروه " دنیای اقوام " پادکست استور معرفی شد. https://t.me/ziipodcaststore پادکست استور حامی پادکست هاست. (برای دیدن ادامه این کامنت اینجا 👆 ضربه بزنید) در صورت اشتباه در ارائه اطلاعات مانند لینک پادکست یا نام پادکستر ما را از طریق پشتیبانی پادکست استور در تلگرام مطلع کنید. در ضمن شما دعوت هستید به دو گروه پادکستر ها https://t.me/ziiPcreationguide و شنوندگان https://t.me/ziicastboxLguide #پادکست #پادکست‌استور‌.....

Apr 23rd
Reply

bayenzia

سڵاو دەستخۆشیتان لێ دەکەم کارەکەتان زۆر بە نرخە. وێنەیەکم بۆ بانەری یوتوبەکەتان دیزاین کردوە لە چ رێگایەکەوە بۆتین بنێرم؟

Jan 2nd
Reply

BaBaK

وێلبیینگ، و چۆنیەتی ژیان، باش ژیان بەڕێوەبردن، تەندروستی شتێک نییه ئایین به ئێمه فێر بکات، ئەگینا، پێویستمان به دکتۆر و زانستی پزیشکی نەدەبوو، کڕۆنا نیشانی دا و تیشکی خسته سەر ئەوەی که زانست و مێشکی مڕۆڤ به گشت کەم و کۆڕیەو تەنیا ڕێنیشاندەر و منهجێکه که مرۆڤ دەتوانی لەسەری متمانەی ژیانی بێت.

Apr 25th
Reply

BaBaK

له کاتێکدا پۆدکەستەکان دەبیسین، لانی کەم ڕوانگەی تازه و نۆێ دەکەنەوه بۆ مژارەکان نەک دووپات کەرەوەی مەلا و کۆڵان و شەقام بن! کاکه برا ئەگەر بەڕێزتان به کەر و وڵاخ و هوشتر له شارێکەو بۆ شارێ تر گەشت دەکەن، یان، به کاگڵ و خشت دار ماڵ و خانوو درووست دەکەن هەر دەتوانن دووپاتکەرەوەی بیر و هزر هەزاران ساڵ پێش بین... بەڵام کاتێ له بەرهەمگەلی جیهانی مودیڕن کەڵک وەردەگرین دەبێ بیر و ئاوەز و هزریشمان لانی کەم بە ڕوانگەی تازەوه بڕوانینه جیهانی دەوروبەرمان.

Apr 25th
Reply

BaBaK

زۆر خۆشحاڵ بووم لەبەر ئەوەی پۆدکەستی کوردی زۆر کەمه. و پێ خۆشحاڵ بووم پۆدکەستێک هەیه که له ناو ملوێنان ئێپیزۆد و پۆدکەستەکان لاوانی کورد خەریکی کارن لەو بوارەدا...

Apr 25th
Reply

BaBaK

زۆر زۆر بەداخەوه

Apr 25th
Reply
loading