لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر بەختیار کەمال تاڵەبانی گفتوگۆ دەکەین دەربارەی بابەتێکی زۆر گرنگی ژیانی هەر یەک لە ئێمە ئەویش بابەتی هونەری مامەڵەکردنە لەگەڵ خەڵک و نهێنی پەیوەندی سەرکەوتوو و کۆمەڵایەتیبوون و چۆن هاوسەنگی پەیوەندییەکانمان ڕابگرین
لەم ڤیدیۆ تایبەتەدا بە دوو قۆڵی باس لە تەاوی ئەو کتێب و فلیم و کەسایەتییە کاریگەرانە دەکەین کە هۆشیاریان کردووینە سەبارەت بە چەندین بابەت و کاریگەریان هەبووە لە سەر ژیانمان و ڕۆڵیان هەبووە لە بنیاتنانی کەسایەتی و بیروبۆچوونمان وەک دیوەخان
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک گۆران جەودەت کە ئەندازیاری پڕۆگرامسازییە لە کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت. گفتوگۆ دەکەین دەربارەی ئەوەی کە چۆن وەک گەنجێک کە لە کوردستان خوێندنی تەواو کردووە و توانیویەتی ببێت بە ئەندازیار لە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر فاتح سەنگاوی، پسپۆڕ و شارەزا لە بواری ئەنفال و خاوەن چەندین کتێب و توێژینەوە لەسەر ئەو بوارە، گفتوگۆیەکی تێروتەسەل دەکەین لەسەر پڕۆسەی ئەنفال و جینۆسایدی گەلەکەمان هەروەها کۆمەڵێک چیرۆک و بەسەرهاتی زۆر کاریگەر و ناخهەژێن دەگێڕێتەوە کە زۆر پێویستە ئەم نەوەیەی ئێستا گوێبیستی بن و ئەو مێژووە بزانن. هەروەها باسێکی دۆخی براینمان دەکەین لە کوردستانی ڕۆژئاوا و ئەگەرەکانی بەردەمیان لە داهاتوودا.
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر مەدیبا کوڕەزاکەی نێڵسۆن ماندێلا، شارەزا لە بواری سیاسەت و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و چارەسەرکردنی قەیران. گفتوگۆ دەکەین دەربارەی سیاسەت و کێشەکانی وڵاتی ئەفریقای باشوور و چۆن دەتوانین ئێمەی کورد سوودمەند بین لەو مێژوو و خەباتەی ئەوان و ئەزموونێکی سەرکەوتوو تۆمار بکەن. هەروەها باس لە جیاوازی و لێکچوونەکانی کلتووری هەردوولا دەکەین
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک عەلی غازی مامۆستا و ڕاهێنەر لە لەشجوانی، گفتوگۆ دەکەین لەسەر تەواوی لایەنەکانی بواری لەشجوانی. بە یارمەتی ئەزموون و زانیاری بەڕێزیان دەیخەینەڕوو کە بۆچی دەبێت هەموو کەسێک دەست پێ بکات و چۆن بە شێوازێکی درووست ئەنجام بدرێت. هەروەها باسی ستایڵی ژیان و بەکارهێنانی پڕۆتین هۆڕمۆن و سەپڵیمێنت دەکات
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر تەحسین حەمە غەریب گفتوگۆیەکی قوڵ و تێر و تەسەل دەکەین دەربارەی بابەتی ئەخلاق و دادپەروەری و لە ڕووی ئاین و فەلسەفەوە. بە یارمەتی فکری دەوڵەمەندی مامۆستا بیروبۆچوونی زۆر بەهادار دەخرێنەڕوو کە دەکرێتە ببنە بەرنامە و بنەمای ژیانمان. هەروەها چیرۆک و وانەی مانادار لەسەر بابەتەکە باس دەکات.
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر دانا کە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری کۆمەڵناسی و شارەزا لە بواری هاوسەرگیری، باسی بابەتێکی زۆر گرنگ و دڵخواز دەکەین کە ئەويش بابەتی هاوسەرگیریە چەندین بیر و بۆچوونی بەسوود و بەهادار لەسەر پڕۆسەکە و ژیانی هاوسەرگیری دەخرێنەڕوو، کۆمەڵێک ئامۆژگاری پراکتیکی باس دەکرێت، تەواوی زانیاریەکانیش زانستین و بە داتا پشتڕاسکراونەتەوە. بە گشتی باسوخواسێکی گشتگیرە لەسەر هەموو لایەنەکانی پڕۆسەی هاوسەرگیری، ئەم ئەڵقەیە پیشنیار دەکەین بۆ سینگڵەکان و خێزاندارەکانیش
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک سامان ئاکۆ، گفتوگۆیەکی زۆر تایبەت دەکەین سەبارەت بە کۆمەڵە بابەتێکی هەستیار و جدی کە زۆر جێی مشتومڕن. کە ئەوانیش بابەتی ئازادی ڕادەربڕین و دۆخی ڕۆژئاوا، گۆڕانی ژینگە و ئاو و هەوا و گەڕانەوە بۆ سرووشت و دەرمانە گیاییەکان. هەروەها میوانەکەمان کۆمەڵێک سەرنج و بیروڕا لەسەر بابەتی قورئانی پیرۆز و فەرموودە دەخاتەڕوو
لەم ئەڵقەیە لەگەڵ مامۆستا هامنۆ هەورامی گفتوگۆ دەکەین دەربارەی ئێزدیەکان کە پێکهاتەیەکی گرنگن لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بابەتێکی زۆر هەستیارە. دوور لە ڕەخنە و ستایش و بە شێوازێکی بابەتیانە لە ژێر ڕۆشنایی بەڵگەنامە مێژووییەکان و دەقەکان بیروباوەڕ و بنەما و مێژووی ئەم ئاینە دەخەینەڕوو
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان بە یادی جاران بە دوو قوڵی گفتووگۆ دەکەین سەبارەت بە بابەتی ئینفلوەنسەری و ناوبانگ و ڕۆڵی لە گەیاندنی خزمەت بە کۆمەڵگا، هەروەها تیشک دەخەینە سەر بابەتی ژیان و ئامانجداری و کاریگەری باوەڕبوون بە خودا لەسەر بەهاکانی ژیانمان و داڕشتنەوەی باڵاترین مانا بۆ ژیانمان بینەربن شێرەکان!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر و پڕۆفیسۆر فەرهاد پیرباڵ، بە یارمەتی ئەزموونی دەوڵەمەند و خوێندنەوەی زۆری جەنابی گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵە بابەتێکی زۆر دەکەین وەک؛ پەروەردە و ڕۆشنبیری، ئەکادیمیا و زانکۆ، بارودۆخی سیاسی و ئابووری. هەروەها باسێکی ئەزموونی ژیانی خۆی دەکات لەگەڵ کارەکانی و ئەو خەون و ئاواتانەی کە هەیەتی بۆ چاکسازی ڕیشەیی لەم وڵاتە
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر جێگر کۆیی گفتوگۆیەک دەکەین سەبارەت بە بارودۆخی کەرتی تەندروستی و بەتایبەتی پیشەی پزیشکی ددان، هەروەها باس لە پەیوەندی نێوان پیشە و پێگەی کۆمەڵایەتی دەکەین. ئەم ئەڵقەیە زۆر گرنگە گەنجەکانمان و تەواوی ئەو کەسانەی کە نازانن بچنە چ بوارێک و کاری تیادا بکەن
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کارۆخ نورادین گفتوگۆیەک دەکەین سەبارەت بە ئەزموونی ژیانی زانکۆ و ڕۆڵی زانکۆ لە بنیاتنانی کەسایەتیمان و چۆن و کاریگەریەکی درێژخاینمان لەسەر بەجێدەهێڵێت، و شوێن و پێگەمان لە ژیان دیاری دەکات. هەروەها چەندین چیرۆک و یادەوەری کۆن باسدەکەین کە هەمووان بە پەرۆشن بۆ بیستنی.
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کارۆخ نورادین گفتوگۆیەک دەکەین سەبارەت بە ئەزموونی ژیانی زانکۆ و ڕۆڵی زانکۆ لە بنیاتنانی کەسایەتیمان و چۆن و کاریگەریەکی درێژخاینمان لەسەر بەجێدەهێڵێت، و شوێن و پێگەمان لە ژیان دیاری دەکات. هەروەها چەندین چیرۆک و یادەوەری کۆن باسدەکەین کە هەمووان بە پەرۆشن بۆ بیستنی
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا کارزان، گفتوگۆ دەکەین دەربارەی بابەتی پەیوەندی، مرۆڤ بە حوکمی کۆمەڵایەتیبوونی، ناچارە پەیوەندی ببەستێت لەگەڵ چواردەوری کە ئەمەش کە چارەنوسسازە بۆ ژیان و مەرجە بۆ سەرکەوتنمان لە هەر بوارێک، هەروەها تیشک دەخەینە سەر پەیوەندی خۆشەویستی و هاوسەرگیری.
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ گفتووگۆ دەکەین دەربارەی کاری خێرخوازی و بارودۆخی هەژاران لە کوردستان، هەروەها کۆمەڵە چیرۆک و بەسەرهاتێکی زۆر کاریگەر دەگێڕێتەوە کە لە ماوەی کارکردنیدا ئەزموونی کردووە
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک ئاسۆس هەرسین گفتوگۆ دەکەین دەربارەی بزنس و وەبەرهێنان و ئەزموونی کاکرکردن لە دەرەوەی وڵات، هەروەها باسی پەیوەندی پارە و ماناداری لە ژیان دەکەین.
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر ئەحمەد صاڵحی، پسپۆڕی شارەزا لە بواری نەخۆشی ڕژێنەکان، شەکرە و قەڵەوی، هاوەڵی کۆلێژی شاهانەی بەریتانییە. گفتوگۆ دەکەین دەربارەی توێژینەوە و پیشەی پزیشکی لە وڵاتی بەریتانیا. هەروەها، باس لە چەند لایەنێکی دیکەی ژیانی خۆی دەکات
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان بە دوو قۆڵی گفتوگۆ دەکەین لەبارەی بابەتی بە جیهانیکردنی بڕاندی خۆماڵی و کلتووری کوردەواری و ئەو پیشە گرنگانی کە دەبێت کاری زیاتر لەسەر بکرێت، هەروەها سوپڕایزێکی گەورەشمان بۆتان ئامادەکردووە!
محمد💊
دیوه خان ،هه ولیکی جوانه بو گفتوگوی گه نجان و لاوانی کورد ،ده ست خوشیتان لیده که م هه ر سه رکه وتوبن 💐💐
پشتیبان ۲ پادکست استور
پادکستر عزیز، پادکست شما در گروه " دنیای اقوام " پادکست استور معرفی شد. https://t.me/ziipodcaststore پادکست استور حامی پادکست هاست. (برای دیدن ادامه این کامنت اینجا 👆 ضربه بزنید) در صورت اشتباه در ارائه اطلاعات مانند لینک پادکست یا نام پادکستر ما را از طریق پشتیبانی پادکست استور در تلگرام مطلع کنید. در ضمن شما دعوت هستید به دو گروه پادکستر ها https://t.me/ziiPcreationguide و شنوندگان https://t.me/ziicastboxLguide #پادکست #پادکستاستور.....
bayenzia
سڵاو دەستخۆشیتان لێ دەکەم کارەکەتان زۆر بە نرخە. وێنەیەکم بۆ بانەری یوتوبەکەتان دیزاین کردوە لە چ رێگایەکەوە بۆتین بنێرم؟
BaBaK
وێلبیینگ، و چۆنیەتی ژیان، باش ژیان بەڕێوەبردن، تەندروستی شتێک نییه ئایین به ئێمه فێر بکات، ئەگینا، پێویستمان به دکتۆر و زانستی پزیشکی نەدەبوو، کڕۆنا نیشانی دا و تیشکی خسته سەر ئەوەی که زانست و مێشکی مڕۆڤ به گشت کەم و کۆڕیەو تەنیا ڕێنیشاندەر و منهجێکه که مرۆڤ دەتوانی لەسەری متمانەی ژیانی بێت.
BaBaK
له کاتێکدا پۆدکەستەکان دەبیسین، لانی کەم ڕوانگەی تازه و نۆێ دەکەنەوه بۆ مژارەکان نەک دووپات کەرەوەی مەلا و کۆڵان و شەقام بن! کاکه برا ئەگەر بەڕێزتان به کەر و وڵاخ و هوشتر له شارێکەو بۆ شارێ تر گەشت دەکەن، یان، به کاگڵ و خشت دار ماڵ و خانوو درووست دەکەن هەر دەتوانن دووپاتکەرەوەی بیر و هزر هەزاران ساڵ پێش بین... بەڵام کاتێ له بەرهەمگەلی جیهانی مودیڕن کەڵک وەردەگرین دەبێ بیر و ئاوەز و هزریشمان لانی کەم بە ڕوانگەی تازەوه بڕوانینه جیهانی دەوروبەرمان.