Discover
Kurte Çîrok - کورتە چیرۆک | Rega Podcast
Kurte Çîrok - کورتە چیرۆک | Rega Podcast
Author: Rega Podcast, Diyako Germiani. Moshtagh Feizyabi
Subscribed: 1,417Played: 59,919Subscribe
Share
© Rega Podcast, Diyako Germiani. Moshtagh Feizyabi
Description
بە خێر بێن بۆ گەنجینەی کورتە چیرۆکە کوردییەکانی ڕێگا!
گوێبیستی کورتە چیرۆکی جۆراوجۆر ی نووسەرە بەتواناکانی کورد بە و ون بە لە جادووی وشەکاندا. بەم چیرۆکانە گەشتێک لێ دە بەرەو جیهانێکی سرنجراکێش و جیاواز.
گوێبیستی کورتە چیرۆکی جۆراوجۆر ی نووسەرە بەتواناکانی کورد بە و ون بە لە جادووی وشەکاندا. بەم چیرۆکانە گەشتێک لێ دە بەرەو جیهانێکی سرنجراکێش و جیاواز.
99 Episodes
Reverse
لە چیرۆکی «کوێستان قەدەغەیە» خەڵکی شارێک مافی ئەوەیان نییە سەریان بەرز بکەنەوە و لە شاخەکان بڕوانن. بەڵام لە پشتی ئەم چیرۆکە سادەیەوە، پرسیارێکی قووڵ شاراوەیە: کاتێک دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر شتێک قەدەغە دەکات، ئەو قەدەغەیە چۆن دەتوانێت کاریگەری لەسەر شێوازی بیرکردنەوە و هەڵسوکەوتی خەڵک دابنێت؟دەکرێ ئەم چیرۆکە وەک تمسیلێک بۆ دەسەڵات، قەدەغەکاری، ترس و خۆسانسۆرکردن بخوێندرێتەوە. بوزاتی تەنیا ئەوەمان پێ ناڵێت کە چۆن دەسەڵات سنوور بۆ مرۆڤ دەکێشێت؛ بەڵکو لە هەمانکاتدا ئاماژە بەوە دەکات کە بە تێپەڕبوونی کات، ئەو سنوورانە دەتوانن ببنە بەشێک لە بیر و هەڵسوکەوتی رۆژانەی خۆدی مرۆڤ، بەجۆرێک کە تەنانەت مرۆڤ بەوە ڕادێت کە هەر خۆی دەست بکات بە سنووردارکردنی خۆی.چیرۆکی «کوێستان قەدەغەیە» نموونەیەکی جوانە لە سەبک و شێوازی تایبەتی نووسینی دینۆ بوزاتی؛ شێوازێک کە تێیدا گێڕانەوەیەکی سادە و خەیاڵی پرسیارێکی گەورەی مرۆیی دەخاتە بەردەممان:ئەگەر ترس و سانسۆر و قەدەغەکاری ببن بە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەمان، ئەدی ئازادیی مرۆڤ چی بە سەر دێت و دەبین بە کێ؟
بڕگەیەکی کاریگەر لە کتێبی «خەمەکانی ژنێک»ی جۆتیار، کە باس لە ساتەوەختی دەستبەسەرکردن و جیابوونەوەی کارەکتەری سەرەکی لە دایکی دەکات لە سلێمانی. ئەم بەشە ڕەنگدانەوەی تەواوی بابەتە سەرەکییەکانی کتێبەکەیە: دڕندەیی جەنگ، خۆشەویستیی بێمەرجی دایک، و بێدەنگی وەک بەهێزترین دەربڕینی ئازار.
شەندە لە مەندەی کەمتر نییە!لەو وتارە بە پێز و پڕ ناوەڕۆکدا، زەبیحی زۆر جوان توانیوێتی، بەشێک لە فۆلکلۆری کوردەواری بخاتە قالبی دەقێکی ئەدەبی.وەرگیراو لە کتێبی، زەبیحی، رووناکبیرێکی گۆڕ غەریب.گردوکۆی فەرەیدون حەکیم زادە.ئامادەکردنی پۆدکاستی ڕێگا
ئاوڕدانەوەیەک لە ژان و مێژووی نەوەی شۆڕشئایا تا ئێستا هەستت بەوە کردووە کە چۆن نووسین دەبێتە تاقە هەتوانی دەردی بێدەسەڵاتی؟ «سی و نۆ بەهار» تەنیا گێڕانەوەیەکی مێژوویی وشک نییە، بەڵکو سەفەرێکی پڕ لە سۆز، فرمێسک و بیرەوەرییە بۆ ناو قووڵایی برینەکانی نەوەیەک کە لەناو دەنگی تۆپباران و لەسەر سنوورەکانی کۆچ و دەربەدەریدا گەورە بوون.نووسین: ئاسۆ حەسەنزادەدیزاین و تەکنیک: دیاکۆ گەرمیانی
ئەم کورتەچیرۆکە خەمناک و دڵتەزێنە، باس لە ئەوینداری و نەهامەتیی کوڕێکی هەژار دەکات لە زستانی سارد و سڕی ساڵی ١٣٦٥ی مەهاباد، کە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ کڕینی بامیەی قەنادیی خومایزی بۆ هاوسەرە ئازیزەکەی («نازدار»). نووسینی بێهزار سێیفیوەرگێرانی ئاسۆتۆمار، دیزاین و تەکنیک دیاکۆ گەرمیانی









