Discoverپادکەستی ئەرەستوو | Erestû
پادکەستی ئەرەستوو | Erestû

پادکەستی ئەرەستوو | Erestû

Author: Erestu

Subscribed: 23Played: 244
Share

Description

پادکەستێک بۆ سرەوتنی مێشکێکی پڕ لە پرسیار
6 Episodes
Reverse
چیرۆکی سایکی و ئێرۆس یەکێکە لە جوانترین گێڕانەوەکانی یۆنانی کۆنە، چیرۆکی خۆشەویستییەک کە لە تاریکییەوە دەست پێ ئەکات، بەڵام بۆ گەیشتن بە ڕووناکی، سایکی ئەبێت کێشەگەلێکی زۆر تێپەڕ بکات و دڵی خوای عەشق بەدەس بهێنێتەوە.⁠⁠Website⁠⁠⁠⁠⁠⁠Instagram⁠⁠⁠⁠⁠⁠⁠⁠⁠⁠YouTube⁠⁠⁠⁠⁠⁠⁠⁠⁠⁠Telegram⁠⁠⁠⁠Castbox
لەم ئێپیزۆدە باسی یەکێک لە جوانترین و کۆنترین چیرۆکەکانی یۆنان ئەکەین. چیرۆکی ئەو نیوەڕۆیەی کە پێرسێفۆنی خەریکی گوڵ‌چنین بوو، بەڵام لە پڕێکدا زەوی شەق بوو و عارەبانە ڕەشەکەی هادێس لە ناخی تاریکییەوە دەرکەوت و ڕفاندی.⁠Website⁠⁠⁠⁠Instagram⁠⁠⁠⁠⁠⁠YouTube⁠⁠⁠⁠⁠⁠Telegram⁠⁠Castbox
لە دوو بەشی ڕابردوودا بیستمان کە چۆن گەردوون لە ناو «خائوس» دەرکەوت و چۆن زێئوس بە هاوکاریی ریا و مێتیس بوو بە پاشای جیهان. بەڵام لەم ئێپیزۆدەدا، باس لە چیرۆکێک ئەکەین کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی ئێمەوە هەیە، چیرۆکی دروستبوونی مرۆڤ و ئەو ململانێیە گەورەیەی کە لە نێوان خوداکان و تایتانەکاندا لە سەر ئێمە دروست بوو.Website⁠⁠Instagram⁠⁠YouTube⁠⁠TelegramCastbox
بەخێر بێن بۆ بەشی دووەم لە زنجیرەی ئەفسانە. لە بەشی پێشوو بیستمان کە جیهان لەناو دڵی خائوس، بە چ شێوەیێک درووست بوو و هەر وەها لەگەڵ خواوەندە سەرتاییەکان ئاشەنا بووین. شەڕی نێوان ئۆرانوس لەگەڵ گاییا و کڕۆنوسمان گێڕایەوە و هەر وەها چیرۆکی ئەو بەڵایانەی کە کڕۆنوس بەسەر مناڵەکانی هاورد بیستمان و لە ئاخریش دا بیستمان کە زێئوس، ئاخرین مناڵی ریا بڕیارە داستانەکەمان بگۆڕێت. ئەمڕۆ ئەمانەوێ چیرۆکەکەمان لەوێوە دەس پێ بکەین.WebsiteInstagramYouTubeSpotifyCastbox
لە یەکەم ئێپیزۆدی پادکەستی ئەرەستوو، سەفەرێک بۆ قووڵایی ئەفسانەکانی یۆنانی کۆن دەس پێ ئەکەین و بە پشتیوانی کتێبی ئەفسانە لە ستیڤن فرای گێڕانەوەیێکی سادەمان لە دروست بوونی جیهان و شەڕ و ململانیێ خواکان ئەبێت.https://erestu.me/ep-01/↖InstagramTelegramYouTubeSpotifyCastbox
loading
Comments