Discoverچاوی واشنتن - Voice of America
چاوی واشنتن - Voice of America
Claim Ownership

چاوی واشنتن - Voice of America

Author: VOA

Subscribed: 2Played: 51
Share

Description

Voice of America is an international news and broadcast organization serving Central and Eastern Europe, the Caucasus, Central Asia, Russia, the Middle East and Balkan countries
327 Episodes
Reverse
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *درێژە کێشانی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەکانی ئێران و حزبوڵا. *دەنگدەرانی موسڵمان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا.
*لەو ستانانەی یاسای پاراستنی کۆمەڵگەکان لە توندوتیژییەکانی چەک، تیایاندا جێبەجێکراوە ڕێژەی توندوتیژییەکان و تەنانەت ڕێژەی خۆکوشتنیش کەمتربوونەتەوە. *لەناو کۆمەڵگەی ئەمەریکاشدا دابەشبون هەیە لەسەر پرسی چەک. *لای دەنگدەرانی ئەمەریکا، بابەتی ئابوری فاکتەری یەکەمە لەم هەڵبژاردنەدا نەک بابەتی چەک.
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *تورکیا و پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراقدا هاوکاتی بۆردومانکردنی هەرێمی کوردستان. *دۆسێی چەک یەکێکە لە بابەتە گرنگەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا
هاوکاتی ئەوەی هەریەک لە میسر و قەتەر و ئەمەریکا پێکەوە هەوڵ دەدەن ئیسرائیل و حەماس بە ئاگربەستێک بگەیەنن، ڕەوشی مرۆیی لە کەرتی غەززە هەتا دێت بەرەو خراپتر دەچێت. قوتەیبە ئەلئدلبی، شارەزای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ناوەندی ئه‌تلانتیـک کۆنسڵ له‌ واشـنتۆن لەم بارەیەوە دەدوێت.
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *ساڵیادی هێرشەکانی 11ی سەپتێمبەر و ڕۆڵی ئیسلامی میانڕەو. *یەکەم وتووێژی ڕاستەوخۆ و ڕووبەڕووی نێوان کامڵا هێرس و دانۆڵد ترامپ.
*لەگەڵ هەوڵەکاندا بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئێران بەردەوامە لە سیاسەتە شەڕانگێزییەکانیدا. *کۆماریی و دیموکراتەکان نیگەرانیی خۆیان دەردەبڕن لەسەر بێگەردیی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.
بەپێی ڕاپۆرتی دەزگا زانیارییەکانی ئەمەریکا، ئێران هەوڵ دەدات لە ڕێگەی جموجۆڵەکانی سەر ئنتەرنێت، لەوانە هاککردن و بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروست دەستوەردان بکات لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا. پرۆفیسۆر دڵشاد عوسمان، شارەزای بواری ئنتەرنێت لە بەرنامەی چاوی واشنتن باس لەم بابەتە دەکات.
شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس و لێکەوتەکانی بوونەتە یەکێک لە بابەتەکانی جێی پرسیار لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا. بۆ شرۆڤەکردنی ئەم بابەتە، میوانداری ئەم بەڕێزانە کرا: کارمەران کوردی، چالاکوانی کوردی لە ناشڤیلی ویلایەتی تێنسی. جەنگ ساکنج، لێکۆڵەر و شارەزای سیاسەتی ئیسرائیل.
لە پاش کوشتنی ئیسماعیل هەنییە و فوئاد شوکر، فەرماندەی حزبوڵڵا و هەروەها لێدوانێکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، هەتا چەند بۆی هەیە ئەو لێدوانە و ڕووداوانە ببنە هۆی هەڵگیرساندنی شەڕێکی گەورەتر لە ناوچەکەدا؟ هۆکارەکان چی بوون وەهای لە کامڵا هێرس کرد لە نێو هەموو دیموکراتەکاندا تم واڵز وەک جێگری خۆی هەڵبژێرێت؟
هاوکاتی تێپەڕبوونی دە ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی ئێزدییەکان بە دەستی داعش، ئەمەریکا جارێکی دیکە دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لەسەر یارمەتیدانی ئێزدییەکان. هەردوو پارتی دیموکرات و کۆماری هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن چڕتردەکەنەوە، بەو هیوایەی پشتیوانییەکی زیاتر بەدەستبهێنن.
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت تاووتوێ دەکرێن؛ *هەوڵەکانی تورکیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سوریادا. *دیموکراتەکان پاش کشانەوەی جۆو بایدن و دەستنیشانکردنی کامڵا هێرس وەک کاندید بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا.
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ * هۆکارەکانی سەرکەوتنی پزیشکیان لە ئێران و کارنامەی سیاسەتە دەرەوەییەکانی. * تەقەکردن لە دانۆڵد ترامپ بە نیازی کوشتن.
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن: ئەگەری هەڵایسانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا. جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت لەم پێشبڕکێیەی هەڵبژاردندا دەمێنێتەوە.
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران و ئەگەری سەرۆکایەتی ڕیفۆرمخوازەکان و کاردانەوەی دیموکراتەکانی ئەمەریکا لەسەر یەکەم وتووێژی ڕاستەوخۆی نێوان جۆو بایدن و دانۆڵد ترامپ.
* لێدوانەکانی باڵیۆزی کاندید کراو بۆ نوێنەرایەتی کردنی ئەمەریکا لە عێراق هێزەکانی سەر بە ئێران دەوروژێنێت. * ژمارەیەک ویلایەت لە ئەمەریکادا گرنگییەکی تایبەتیان هەیە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا.
* شیکەرەوە گەشبین نین لەوەی هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی 28 ی ئەم مانگی شەشەی ئێران ئەگەری هیچ گۆڕانکارییەک بە دوای خۆیدا بێنێت. * کۆکردنەوەی دارایی یەکێکە لە پرۆسە گرنگەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا و سیاسەتەکانی کاندیدەکان هاندەرێکی سەرەکییە بۆ ئەوانەی پارە دەبەخشن.
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ تورکیا هەڕەشەی سەربازی دەکرد ئەگەر هەڵبژاردن لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا بکرێت و لەناو وڵاتەکەشدا قەیومەکان دادەنێت. بەشی دووهەمیش باس لە دیمانەیەکی تایبەتی دانۆڵد ترامپ دەکەین بەر لەوەی دادوەر سزاکانی سەری ڕابگەیەنێت.
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا ئەم پرسانە دەخرێنە بەرباس؛ داوای عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی یو ئێن بۆ کۆتاییهێنان بە کار و ئەرکەکانی یونامی لە وڵاتەکەدا و گوناهبارکردنی دانۆڵد ترامپ بە 34 تاوان و هەروەهاش دادگایی کردنی کوڕەکەی جۆو بایدن.
*ئەگەری کشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا و نیگەرانیی لەسەر ڕەوشی کورد. *گرنگیی دەنگی ئەمەریکاییە ئافریکاییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا.
*ئێران دوای مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی، دەکەوێتە ناو قەیرانی نوێی ناوخۆیی و دەرەوەییەوە. * لەگەڵ درێژکردنەوەی پرۆسەی دادگاییکردنی دانۆڵد ترامپ لە نیویۆرک، ئەم کاندیدەی کۆماریی گازەندە دەکات لەوەی تەگەرە لەبەردەم هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنیدایە.
loading