ڕادیۆ کتێب 19- بێگانە مردن
Description
ڕۆمانی بێگانە بۆ کتێبخۆر و کوردزمانەکان کتێبێکی بێگانە نییە. بەرهەمێکی گرینگ و کلاسیکی سەدەی بیستە. ئەلبێر کامۆ (1913-1960) لە سۆنگەی فەلسەفەی بوونگەرایان بوو گەر چی خۆی هیچ کاتێ ئەوەی پشتڕاست نەکردەوە. نهیلیست یان پووچی خواز بوو؛ لە هەر شوێنێ وتارێک لەسەر نهیلیسم بنووسرێت یادێکیش لە کامۆ دەکەن. هەر وەک هاوڕێکان و دوژمنانی تێکڕا دەڵێن ویژدانی نەسرەوتووی سەدەی ئێمە بوو. کامۆ بەردەوام هەڵسەنگاندنی ئەخلاقی بۆ هەر کێشەیەک لە سۆنگەی ویژدانەوە بوو و هەر ئەو فەلسەفەی تا کۆتا ساتەکانی ژینی خۆی بۆ پاک کردنەوەی ڕاستی و دروستی لە پیسی و هەڵەبوون ڕاگرت. لەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب باسی ئەلبێر کامۆ، مردن و بێگانە دەکەین.
نووسەر پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور
دابەش کردنی تکنیکی دەنگ: سامڕەند فەقێ زادە
کاوێر: سیاوەش ئیبڕاهیمی
موزیک: چۆپی فەتاح
سەرچاوە
بێگانە: ئەلبێر کامۆ- وەرگێڕانی موحسین ئەحمەد عومەر
Telegram: https://t.me/Radyokiteb
Instagram: Radyo_Kiteb
X: Radyokiteb
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
ماندوو نەبن و دەستتان خۆش بێ
زۆر بەکەڵک بوو، چێژم لێ وەرگرت، سپاستان دەکەم درێژە بەم ئەرک و ماندووبوونە بگرن.
گەلێک سپاس ، من پێشنیارم بۆ کتێب دەرمانی شۆپنهاورە ئەگەر بگونجێ 🙏🏽
پێم خۆشە بێمە سابڵاغ و دەست و چاوتان ماچ بکەم.هەر بژی کاک ئەمیر