EP 14 : دکتۆر ئێقبال قازیزادە | Cyber Security Manager at Mercury NZ
Description
ئەڵقەی نوێی پۆدکاست بە بەشداریی دکتۆر ئێقبال قازیزادە!
Chapters:
00:00 : پێشەکی
05:40 : ڕێگای دروست بۆ خوێندنی ئەکادیمی و کارکردن لە پیشەسازیدا لە هەمان کاتدا
08:55 : ناساندنی کاری بەڕێوەبردنی ئاسایش و تەحەددیاتەکانی
15:05 : کارامەیی نەرم soft skill و شێوازەکانی هەڵسەنگاندنی ئەدای کار Performance Review
18:09 : بەراوردکردنی کار لە ئێران و وڵاتانی پێشکەوتوو بۆ گەشەکردن
20:07 : ڕۆتینی کارکردنی بەڕێوەبەری ئاسایش
24:28 : چۆن کار دەکەن لەسەر ئاستی بەڕێوەبردن؟
25:40 : شێوازی هاوکاری و هاوبەشکردنی زانیاری لە نێوان کۆمپانیا گەورەکانی جیهان
31:15 : کۆبوونەوەی دوو کەسی نێوان بەڕێوەبەر و فەرمانبەر ( 1:1 Meeting )
35:30 : شێوازی بەڕێوەبردن و پێوانەکردنی گەشەی کەسی
37:45 : چۆن خۆت نوێ دەکەیتەوە، چۆن پاڵنەرە ناوخۆییەکان بەڕێوە دەبەیت؟
42:30 : شێوازی بیرکردنەوەی کۆمپانیاکان و چوونە پێشەوە و نەترسان لە شکست
46:22 : چۆن کولتوری کۆمپانیایەک دامەزراو و بنیات نراوە؟
55:55 : کۆچبەری و ئەو تەحەددایانەی کە هەتانبوو؟
01:02:00 : ئایا ڕاهێنەرێکتان هەبووە؟
01:03:40 : هۆکاری سەرکەوتنی بەرهەمی کۆمپانیا پێشکەوتووەکان
01:08:42 : چۆنێتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ خوێندن
01:15:42 : قسهی کۆتایی و پێشنیار
------
لەگەڵمان بن بۆ ئەڵقەیەکی سەرنجڕاکێش لە کاتێکدا کە بەدواداچوون بۆ گەشتی دکتۆر ئێقبال قازیزادە دەکەین.
لە زانکۆی شەهید بەهەشتی دەستی پێ کرد و کۆمپانیایەکی تایبەتی خۆی دامەزراند و هاوکاری لەگەڵ بیزنسەکان لە ئێران کرد، ڕێبازی دکتۆر ئێقبال بەرەو مالیزیا و پاشان بۆ نیوزلەندا بۆ خوێندنی پێشکەوتوو برد.
لە ئێستادا وەک بەڕێوەبەری ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە کۆمپانیای مێرکوری لە نیوزلەندا کار دەکات.
دکتۆر ئێقبال بە شارەزایەیەوە هەر دوو ڕۆڵی ئەکادیمی و پیشەسازی بە ڕێوە دەبات.