کتێبی دەنگی ـ ڕۆمانی بێناسنامەکان ن عەزیز نەسین
Update: 2025-11-21
3
Description
پزیشکەکان باسی مرۆڤی ئاسای دەکەن کە چۆن شێت دەبێت.
تاکو ئێستا قسەکانیان لەگوێمدا دەزرنگێتەوە ..
سەرۆکی شێتخانەکە دەیگوت:
مرۆڤی ئاسایی وەکو مەنجەڵێک وان کە لەسەر ئاگر دانرابێ،
کە ئاوی مەنجەڵەکە دێتە کوڵ و جۆش لە قەراخەکەیەوە دەڕژێ، تەنانەت مەنجەڵی هەڵم پەست لەسەرەوە کونی بۆکراوە تا بەشێ لە هەڵمەکەی لێوە دەربچێ و نەتەقێ .. ئادەمیزادیش وان. پێویستیان بەوەیە هەندێ جاران خەم و دەردی دڵیان هەڵڕێژن. ئەگەر ئەم دەرگایە نەبێ دڵیان دەتەقێ و بۆیە کاری نائاسایی دەکەن و بەقسەی ئێمە ڕەفتاری وا دەکەن کە دوورە لە ڕەفتاری مرۆڤی ژیرو ئاقڵەوە ... و نابێ کەس عەیب لەم کەسانە بگرێت.
بێناسنامەکان، عەزیز نەسین
Comments
In Channel

















