Discoverپۆدکاستی ژیان و بەرکەوتنتۆش شکۆت هەیە، خۆت نەتەوێ کەس ناتوانێ دەستی پێی بگات
تۆش شکۆت هەیە، خۆت نەتەوێ کەس ناتوانێ دەستی پێی بگات

تۆش شکۆت هەیە، خۆت نەتەوێ کەس ناتوانێ دەستی پێی بگات

Update: 2024-12-29
Share

Description

ئاسان نییە بۆ بڕواهێنان بەوەی کە تاکوو ساڵی ٢٠٢٣ شکۆ (کەرامەت) لەنێو تێگەیشتن و دنیابینی کوردیدا هی هەموو کەس نەبووە، شکۆ بەخشراوە و وەرگیراوەتەوە، ئاها گوتراوە: "ئەی خاوەنشکۆ" شکۆ بۆ چینێک یان بە پێگە و کۆمەڵە خاسێتێکەوە بەستراوەتەوە، پرسی شکۆ منداڵی تێدا نەبووە، تەنانەت ژنیش لەپرسی شکۆدا بوونی نەبووە بەڵکوو ژن بە دەربڕینی شەرەفەوە گرێدراوە

لە ساڵی ٢٠٢٣ وە و لە پڕۆژەیەکی نەریمان ئاغالی دا شکۆ (کەرامەت) لە تێگەیشتن و دنیابینی کوردیدا گەڕێندراوەیەوە بۆ هەر کەسێک، لە منداڵەوە بۆ لاو و بێ جیاوازیی و بۆ ژن و پیاو، بۆ خاوەنپێداویستی تایبەت و هەر کەسێک کە دێتە نێو ژیانەوە! ڕێک وەکوو ئەوەی فەیلەسووف کانت فەرموویەتی: هەموو شتێک نرخی لەسەر دادەندرێ و بەهایەکی هەیە، تەنها مرۆڤ نەبێ، چونکە مرۆڤ شکۆی هەیە

سەرەڕای گەیاندنی پرسی شکۆ بەو تێگەیشتنەی کانت و وەکوو ئەوەی یاسا نيودەوڵەتی و پێشکەوتووەکان لەپێناو پاراستن و ڕێزگرتن لە شکۆی مرۆڤ بیناکراون، هێشتا بۆشاییەکی گەورە لەو تێگەیشتن و گەیاندنەدا هەبوو، چونکە شکانی شکۆی کەسێک هێشتا لە بن دەست و دەسەڵات و بڕیاری ئەوانی تر کە هێز یان توانا و دەسەڵاتیان لەوێکی تر زیاتربوو، بەڵام ئەو بۆشاییە لە ساڵی ٢٠٢٤ وە و لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن ەوە پڕ دەکرێتەوە، ئیدی لێرەوە و لە پرسی شکۆدا دەمانباتەوە سەر تێز و تێگەیشتنەکەی ڤیکتۆر فڕانکڵ، کاتێک لە زیندانی نازییەکاندا وەکوو جوولەکەیەک لە لەدەستدانی هەموو شتێکدایە و کەسوکارەکەی لەپێش چاوانیانەوە تاوانیان بەرامبەر دەکرێن و خۆیشی لە هەنگاوێک پێش خۆکوشتندا بووە، بە بیریدا هات کە ئەو شکۆی هەیە، ئەوە شتێکە کە تەنانەت لەتوپەتیشی بکەن نازییەکان و هیچ هێزێک ناتوانن ئەوەی هەیەتی کە شکۆیەتی لێ بسەنن و داگیریی بکەن! ئیدی ڤیکتۆر فڕانکڵ لێرەوە هیوایەکی پڕ لە وزە و ژیانی بەبەردا کرایەوە و کەوتەوە سەر قاچەکانی خۆیی و بوو بە هاوکارێکی گەورەی بۆ خۆیی و هاوزمان و بنیادنانێکی لەبیرنەکراویس بۆ داهاتووی مرۆڤایەتی

 ئەمڕۆ ئێمەش وەکوو کورد لەو دۆخەی تێیداین و لە هەردۆخێکی تر لە ئایندەشدا ڕوبەڕوومان دەبێتەوە، بە هاوکاریی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن ئەو تێگەیشتنەمان بۆ دروست بوو، کە شتێکمان هەیە پێی دەگوترێ: شکۆ، ئەمە شتێکە کە هیچ کەس و هیچ هێزێک ناتوانێ بیبەخشێ یان لێمانی داگیر بکات و بۆ خۆی ببات و بیسەنێ، ئەمە شتێکە هی مرۆڤ خۆیەتی و تەنها خۆی لێی بەرپرسیارە و دەتوانێ ئەو پلاکە لەناخیدا دابداتەوە تا ئەوانی تر داگیری بکەن یان لەنێوی بەرن، دەنا بەهیچ `شێوەیەک ئەوە ڕوونادات

 بە هیوای ژیان و مامەڵەی شکۆمەندانە بۆ هەموولایەک

 نەریمان ئاغالی

Comments 
In Channel
00:00
00:00
x

0.5x

0.8x

1.0x

1.25x

1.5x

2.0x

3.0x

Sleep Timer

Off

End of Episode

5 Minutes

10 Minutes

15 Minutes

30 Minutes

45 Minutes

60 Minutes

120 Minutes

تۆش شکۆت هەیە، خۆت نەتەوێ کەس ناتوانێ دەستی پێی بگات

تۆش شکۆت هەیە، خۆت نەتەوێ کەس ناتوانێ دەستی پێی بگات

Nareman Agale / نەریمان ئاغالی