Hawarebere (هاوارەبەرە) - Final Episode 14
Description
Hawarebere romaneki gundiye ke bas le zulim u zori hukmeti Reza Sha dekat. Mirza dewri sereki debinet u le gundekda xoy hesar dawe...
ھاوارەبەرە ڕۆمانێکی گوندییە لە نوسەری بە تۆانای کورد کاک فەتاح ئەمیری؛ باس لە زوڵم و زۆریی حکوومەتی ڕەزا شا دەکات، میرزا دەوری سەرەکی دەبینێت و لە گوندێکدا خۆی حەشار داوە. ھاوارەبەرە ھەوایەکی شمشاڵە کە شوانی دێ، بەو زمانە لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەدوێت
فەتاح ئەمیری ساڵی ١٣٢٥ی ھەتاوی لە ئاوایی مەنیچەر سەر بە شاری بۆکان لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی لە شاری مەھاباد درێژە پێ داوە. دواتر لە ئیدارەی کارەبای شاری بۆکان دامەزراوە. لە سەردەمی پاڵەویدا (ساڵی ١٣٥٤) بەھۆی چالاکیی سیاسییەوە دەسگیر کراوە و تا ساڵی ١٣٥٧ لە بەندیخانە بووە. تا گوازتنەوەی گۆڤاری سروە بۆ سنە یارمەتی داوە و بەشی (سروەی ئازیز) ی لە ئەستۆ بووە کە پێشوازییەکی باشیشی لێ کراوە. ساڵی ١٩٩٣ لە یەکەم ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکاندا وەک یەکێک لە حەوت بەڕێوەبەری ئەو ڕێکخراوەیە ھەڵبژێردراوە. شارەزایی و زاڵ بوونی ئەمیری بەسەر زمانی کوردی بەتایبەتی بنزاری موکریانی بووەتە ھۆی ئەوەیکە ڕۆمانەکانی ببنە سەرچاوەیەکی زیندوویەتی پەند و ئیدیۆم و دەستەواژە و وشەی ڕەسەنی کوردی. فەتاح ئەمیری ئێستا خانەنشینە و لە بۆکان دەژی
Rega Podcast





دەست و چاوتان خۆش بێ، زۆر خۆش بو🙏🏻
دەست و چاوتان خۆش بێ، زۆر خۆش بو🙏🏻
سڵاو و ڕێز و حورمەت لە خزمەت بەڕێزتان کاک موشتاق فەیزیابی لە قوڵایی دڵمەوە سپاسی زەحمەتتان دەکەم، ئەو کتێبە بەنرخە بەدەنگ و هونەری جەنابتان ئەوەندەی تر ڕازاوەتەوە، زۆرم چێژ وەرگرت، بەتایبەتی کە زۆر شارەزایانە موسیقی بۆ بەشە تایبەتەکان داندراوە، ئاواتە خوازم بە لەشساغی و دڵخۆشی بمێنن و بەردەوام بن؛ ئەو کارەتان زۆر زۆر جێی پێزانین و سپاسە، سەری ڕێز و حورمەت دادەنوێنم. بژین.
دەست خۆش زۆر ڕێکوپێک و جوان بوو. هەندە چێشت م ڵی وەرگرتوو بە دو ڕۆژ هەموو م گۆیی لێدا. لەش تان ساق بیت هیوادارم هەر بەردەوام بن 💐
دەست خۆش زۆر ڕێکوپێکە و جوان بوو. هەندە م پێ خۆش بوو بە دو ڕۆژ هەموو م گۆیی لێدا. لەش تان ساق بیت هیوادارم هەر بەردەوام بن.
دەست خۆش زۆر ڕێکوپێکە و جوان بوو. هەندە م پێ خۆش بوو بە دو ڕۆژ هەموو م گۆیی لێدا. لەش تان ساق بیت هیوادارم هەر بەردەوام بن.
هه ر بژین یکیک بو له خۆشترین کتێبە کان کە تا ئیستا جۆم لی بۆە🙏😘