کتێبی دەنگی ـ ڕۆمانی زۆربا -بەشی یەکەم -ن- نیکۆس کازانتزاکیس
Description
https://youtube.com/playlist?list=PLfrrxefwWT0yMEG0JhveGry9kJl5VHral&si=wqgahPPHQMarMTQR
ڕۆمانی زۆربا ـ بەشی یەکەم
ڕۆمانى زۆرباى یۆنانى له شاكاره هه‌ره دیاره‌كانى نیكۆس كازانتزاكیسه، كه بۆ زۆربه‌ى زمانانى دنیا وه‌رگێڕدراوه، ناوى زۆربا، كه شاكه‌سی ڕۆمانه‌كه‌یه، وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كى نائاساییى ژیانى باو، بووه‌ته سیمبوڵى هه‌ره دیارى ناو كه‌سانى كۆمه‌ڵ و نیشانه‌یه‌ك بۆ گیانى شكۆمه‌ندى نووسه‌ر و وڵاتى یۆنان، ئه‌وه‌یش له ڕوانگه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌ره تایبهتییهى زۆرباوه، كه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و بیر و ئاكار و ئاین و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى دیكه‌دا هه‌یه‌تى. ئه‌و سیمبوڵێکه بۆ په‌یڕه‌وی لێ‌كردن و وه‌رگرتنى بیره زیندووهكان، سیمبوڵێکی خۆڕسكى دوور له ئارایشتى تیۆر و بیروبۆچوونى وشكى ناو كتێب، كه هه‌ندێكجار ڕه‌فتاره‌كانى له سنوورى ئاوه‌ز ده‌ترازێن و لۆژیكه باوه‌كان ده‌به‌زێنن، ئێمه‌یش، وه‌ك مرۆڤ، ئاسایى له‌سه‌ر دوابڕیارى له یه‌ك جیاواز سهقامگر ده‌بین، كه: زۆربا، یان ڕۆحێكى ههرهمهزنه، یان كه‌سێكى شێته، به‌ڵام هه‌رگیز شێت نییه.
زۆربا زۆرجار هه‌ر به غه‌ریزه هه‌ست به دیارده‌كان ده‌كات، واتاكان ده‌خوێنێته‌وه، بڕیارى تایبه‌تى و سه‌ربه‌خۆى خۆى ده‌دات، مه‌ترسییه‌كان ده‌بینێت، كێشه‌كان چار ده‌كات، تا سه‌ر ئێسك پڕ له به‌زه‌یى و مرۆڤدۆستییه، له كاتى خۆیشیدا سه‌ركێش و دڵڕه‌قه. له ژیانى ئاسایی‌دا كه‌سایه‌تییه‌كى ده‌گمه‌نه.
زۆربا، كه كارى كرد، به‌وپه‌ڕى جددى و دڵسۆزییه‌وه ڕایده‌په‌ڕێنێت، كار له‌لاى زۆربا پرۆسه‌یه‌كى زیندووى سه‌ربه‌خۆیه نه‌ك په‌راوێزخراو، ئه‌و كاره‌كان تێكه‌ڵ به یه‌ك ناكات؛ له كاتى خۆشهویستیكردن و ههوهسبازیى ئافره‌تدا، به هه‌موو هه‌ست و هۆشییه‌وه، به‌بێ خولیایه‌كى دی، كاره‌كه ئه‌نجام ده‌دات، كه دهیشچێته نێو كانهكهوه، ئیدى جگه له مه‌راقی تونێڵلێدان و کێشه‌ی كرێكار و قازمه و ورده‌كارییه‌كانی دی، له‌گه‌ڵ هیچى دی‌دا ناژى. له‌و كاتانه‌دا، ته‌نانه‌ت ئاوڕ له ئافره‌تیش ناداته‌وه. كاتێ دهیشخواتهوه، ئیتر ده‌كه‌وێته سهنتوورلێدان و گۆرانیوتن و سه‌ماكردن. كه قسه‌یش له باره‌ی ئاین و ڕه‌وشه مه‌زهه‌بییه‌كان و خودا و هێزه‌كانى شه‌ڕه‌وه ده‌كات، ده‌بێت به‌رانبه‌ره‌كه‌ى به هه‌موو تواناى بیستن و بیركردنه‌وه و هه‌ست و نه‌ستییه‌وه، گوێى لێبگرێت و لێیه‌وه فێر ببێت
باشترین وتاربێژ، تکایە هەمیشە بەم شێوەیە پێرتووک بخوێنەرەوە