کتێبی دەنگی ـ ڕۆمانی پێشمەرگە_ن-د. ڕەحیمی قازی(یەکەم ڕۆمانی کوردی 1958 نوسرا)
Update: 2023-06-09
12
Description
کتێبی دەنگی ـ ڕۆمانی پێشمەرگە_ن-د. ڕەحیمی قازی(یەکەم ڕۆمانی کوردی 1958 نوسرا)
ڕۆمانی (پێشمەرگە) ی (ڕەحیمی قازی) ، بە یەکەم ڕۆمانی کوردی دادەنرێت لە مێژووی ئەدەبیاتی کوردیدا . ساڵی ١٩٥٨ نوسراوە و ساڵی ١٩٦٠ چاپکراوە لە بەغدا. نووسەر ئامۆزای قازی محمەدە و ئاشنایە بە ڕووداوەکان چ لە زاری گێڕانەوە بێت یاخود بەسەربردنی تەمەنی منداڵی لەناو ڕووداوەکاندا. بە رۆمانێکی مێژوویی دادەنرێت هاوکات لایەنی کۆمەڵایەتی و ئاینیی و ڕامیاری و ئابووری ناوچەکەی خستوەتەڕوو ، کە رۆژهەڵاتی کوردستانە و تایبەتتریش ناوجەکانی سەقز و مهابادە . ڕووداوەکان لە گوندێکەوە دەستپێدەکات دژی ئاغا و دواتر دژی ڕژێمی ئێران کە دامەزراندنی کۆماری کوردستانە ساڵی ١٩٤٥- ١٩٤٦ لەلایەن قازییەوە.بە شێوەزاری موکریانی نووسراوە و دابی کوردەواری بەتەواوی بەسەر دەقەکەدا زاڵە.
In Channel


















لە گەڵ ڕێز و سڵاو بۆ ئێوەی بەڕێز و سپاس بۆ ماندووبوونتان، باشتر وابوو بەڕێزتان لە گەڵ موکریانێک ڕاوێژتان کردبایە، زوور وشە بە هەڵە دەخوێنەوە و رۆمانەکەتان شەل و کوت کردووە و گوێگر ماندوو دەبێ. بە هەموو حەزمەوە من نەمتوانی تا کۆتایی لە گەڵتان بم.