Discoverکتێبخانە دەنگی زمانی کوردیکتێبی دەنگی چێشتی مجێور نوسینی هەژار موکریانی بەشی 3
کتێبی دەنگی چێشتی مجێور نوسینی هەژار موکریانی بەشی 3

کتێبی دەنگی چێشتی مجێور نوسینی هەژار موکریانی بەشی 3

Update: 2023-04-2710
Share

Description

کتێبی دەنگی چێشتی مجێور نوسینی هەژار موکریانی 3


چێشتی مجێور یەکێکە لە بەرهەمە هەرە جوانەکانی م هەژار موکریانی ی، کە بە زمانێکی سادەو بە کوردییەکی جوان و ڕەوان، نوسویەتی.

کتێبێکە، چەند بیخوێنیتەوە بێزار نابیت، چەند لێی بڕوانیت، تاسەت لێی ناشکێت. بۆ هەموو تەمەن و بۆ هەموو قۆناغێکی ژیان دەبێت. پیرێک بیخوێنێتەوە ئەزمونی ژیانی دەوڵەمەندتر دەبێ، بۆ گەنجێکی بێ ئەزمونیش، رێبەرێکی ژینی نمونەیی دەبێ.


کاتێک دەیخوێنیتەوە وا ئەزانی بووی بە مێژوو نووس، چونکە هێندە بەجوانی باسی کۆمەڵێ بەسەرهات و رووداوی مێژوویی دەکات، کە هەستدەکەیت خۆت لەناو رووداوەکاندا بونت هەیە، من کاتێک دەیخوێنمەوە، خۆم لێ دەبێت بە سێبەری هەژار و لەگەڵ ئەودا لە گوندەکەی خۆیانەوە رێ دەکەم، دێمە سلێمانی دەچمە کەرکووک سەرێک لە بەغدا ئەدەم و ئەچمە هەولێر، هەر لەوێوە دەچمە شام و دەچمە وارشۆ و روسیا، دێمەوە بەغداوئەچمە مهاباد و خۆم لەبەردەم کۆمارەکەی قازی دا دەبینمەوە.


بازرگانێک بیخوێنێتەوە، سودی خۆی لێوەدەگرێ، چونکە هەژار لە ژیانی خۆی دا زۆر کاری کردووە، لە کرێکاری بۆ وێنەگرتن. دوکانداری، شاگردی مەتعەم، زۆر کاری تر.

جارێکیان جولەکەیەک بە هەژار موکریانی دەڵێت :

ئەگەر مشتەری؛ شوشە عەترێک یان شتێکیان کڕی و گوتیان گەر خراپ بێ دەیهێنینەوە، قبوڵ بکە!مسوڵمانان زۆر تەنبەڵن لەسەتی یەکی حەوسەڵەی نییە بۆت بهێنێتەوە.

کتێبێکە بۆباسی مێژوو، ئابووری، کۆمەڵایەتی سیاسی، ئەدەبی، ژیاننامە و بەسەرهات..،هتد، بگەڕێی لێی بێ ئومێد نابیت.


بەشێکی گرنگی کتێبەکە پێشەکیەکەیەتی، کە وەسیەت بۆ کوڕەکەی دەکات، کە چۆن بژیەت لەم دنیایەداو کۆمەڵێک رستەی بەسود و گەوهەر ئاسا، دەنوسێتەوە، کە هێندە نایابە، ئەوە دەهێنێت، شەوان لەبری چیرۆکی شەوانە بۆ نەوەکانتی بخوێنیتەوە.


هەژار لە بەشێکی کتێبەکەی دا بەم شێوەیە بۆ شێرکۆی کوڕی دەنوسێت "بۆ نانخواردن دەعوەتی کەسێک بکە کە مەمنوونت بێت،دەعوەتی کەسانێک مەکە کە نۆکەریان لە تۆ تێرترە و هەمیشە سفرەیان لە سفرەی ڕۆژی دەعوەتەکەت ڕەنگینترە. یانی ئەگەر مریشکی، بۆ هێلکەکردن لاسایی قاز مەکەرەوە"


هەژار موکریانی هەر بەهۆی ئەم کتێبەوە، دنیایەک دوژمنی بۆخۆی پەیداکردوە، هەر ئەوەی کەئێستا زۆر بایەخی پێنادرێت لەبەرئەو هۆکارەیە، چونکە لەم کتێبەدا، باسی سەدان کەس دەکات کە چۆن ژیاون، ئەوەی ئەو لەم کتێبەدا بە هەندێ کەسی دەکات، با بەدەواری شڕی نەکردبێت.


لەچێشتی مجێوردا، هەژار موکریانی، زۆر کەسایەتی و شاعیرو نوسەر و ناودارانی کوردی بەسەر کردوەتەوەو لە گەڵ هەندێکیان ژیاوەو لەگەڵ هەندێکیشیان کاری کردووە. لە نمونەی ئەو کەسانەی باسی کردون وەک (قانع، هێمن، بێکەس، پیرەمێرد، قزڵجی، مام جەلال، تۆفیق وەردی، حوسێن حوزنی موکریانی، عبدالرحمانی زەبیحی، قازی محمد، قاسملو، مەلا مستەفای بارزانی و زۆر کەسی تر.)


بەکورتییەکەی کتێبێکی بێ وێنەیە، تا نەیخوێنیتەوە نازانی چ شاکارێکە، هەم لەڕووی زمانی نوسین و ریزکردنی وشەکانەوە، هەم لەرووی روداو و بەسەرهاتەکانی ناو کتێبەکە.


بەهۆی ئەو روداو و بەسەرهات و ژمارەی ئەو کەسانەی لەم کتێبەدا ناویان، هاتوە، نوسین لەسەر ئەم کتێبە کاتی زۆر دەوێت، درێژ دادڕیش، کەسی خۆی دەوێت، تا بیخوێنێتەوە، بۆیە زۆر بەکورتی باسم کردووە، دەنا تا نەیخوێنیتەوە، بە باسکردن و رانان لێی تێناگەیت.

Comments 
In Channel
loading
00:00
00:00
x

0.5x

0.8x

1.0x

1.25x

1.5x

2.0x

3.0x

Sleep Timer

Off

End of Episode

5 Minutes

10 Minutes

15 Minutes

30 Minutes

45 Minutes

60 Minutes

120 Minutes

کتێبی دەنگی چێشتی مجێور نوسینی هەژار موکریانی بەشی 3

کتێبی دەنگی چێشتی مجێور نوسینی هەژار موکریانی بەشی 3