دکتۆرە ڕێواز فایەق: چیرۆکی سەرۆکی پەرلەمان - پۆدکاستی دیوەخان #112
Description
یەکەمین دیوەخانی ساڵی نوێمان لەگەڵ دکتۆرە ڕێواز فایەقە. لەگەڵ دکتۆرە کۆمەڵە باسێکمان کردەوە سەرەتا لەسەر ژیانی سیاسی دکتۆرە کە چۆن دەستی پێکرد و چۆن گەیشتە پۆستی سەرۆك پەرلەمان و ئەو ئاستەنگانە چی بوون کە هاتنە ڕێی؟
دوایی چەن پرسیارێکی گرنگی خەڵکمان کرد کە ئایا کێشەکانی پەرلەمان چی بوون و بۆچی هەنێ خەڵك ناڕەزابوون لە پەرلەمان و متمانەیان نەماوە.
هەروەها چەن پرسیارێکی گشتیمان هەبوو سەبارەت بە پەرلەمان کە لە سەرەتایە ئەرکەکانی چییە و ئەبێت چی بکات و چی هەڵە تێگەیشتنێك هەیە کە خەڵك هەیەتی.
لە کۆتایشدا دکتۆرە هەنێك باسی ژیانی تایبەتی خۆی بۆمان کرد وەکو دایکێك و دکتۆرەیەکی زانکۆ و لە ژیانی ڕۆژانە حەز و ئارەزووەکانی چییە.
زۆر سوپاسی سپۆنسەرەکانمان دەکەین، سەردانیان بکەن بۆ پشتگیری کردنمان:
ڤیژن ئێدیوکەیشن
/ visioneducation.official
شۆو مارکێت
/ showmarket.iq
رێترۆ میدیا:
/ retroomedia