پهتڕۆسی یهكهم ٣: ٧ - ١٥
Update: 2025-10-13
Description
پهتڕۆسی یهكهم ٣: ٧ - ١٥
- 7بە هەمان شێوە، مێردەکان، بە هەستیارییەوە لەگەڵ ژنەکانتاندا بژین و ئەوە لەبەرچاو بگرن کە لە ئێوە ناسکترن. ڕێزیان بگرن، چونکە لەگەڵتاندا هاومیراتی نیعمەتی ژیانن، بۆ ئەوەی نوێژەکانتان کۆسپی تێنەکەوێت.
- 8لە کۆتاییدا، هەمووتان یەک بیروڕاتان هەبێ، هاوسۆزبن و یەکتریتان خۆشبوێت، میهرەبان و ڕۆحسووک بن.
- 9خراپە بە خراپە مەدەنەوە، نە جنێویش بە جنێو، بەڵکو بە پێچەوانەوە داوای بەرەکەت بکەن و بزانن ئێوە بۆ ئەمە بانگکراون، تاکو ببنە میراتگری بەرەکەت،
- 10چونکە
- ﴿ئەوەی بیەوێت ژیانی خۆشبوێت و
- ڕۆژگاری خۆش ببینێت،
- با زمانی لە خراپە بپارێزێت و
- لێوەکانی لە فێڵبازی.
- 11با لە خراپە لابدات و چاکە بکات،
- با بەدوای ئاشتیدا بگەڕێت و کۆششی بۆ بکات،
- 12چونکە چاوی یەزدان لەسەر ڕاستودروستانە و
- گوێی لە پاڕانەوەکانیان ڕاگرتووە.
- بەڵام ڕووی یەزدان لە دژی خراپەکارانە.﴾
- 13کێ ئازارتان دەدات ئەگەر بۆ چاکە دڵگەرم بن؟
- 14بەڵام ئەگەر لەبەر ڕاستودروستی ئازارتان چێژت، ئەوا خۆزگە بە ئێوە. ﴿مەترسن لەوەی کە ئەوان لێی دەترسن، مەتۆقن.﴾
- 15بەڵکو مەسیح وەک پەروەردگار لە دڵتاندا تەرخان بکەن، هەردەم ئامادەبن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری هەر یەکێک سەبارەت بەم هیوایەی لە ئێوەدایە، بەڵام بە دڵنەرمی و ڕێزەوە.
Comments
In Channel