Discoverگەنجینەکانی داناییعوبه‌دیا ١: ١٥ - ٢١
عوبه‌دیا ١: ١٥ - ٢١

عوبه‌دیا ١: ١٥ - ٢١

Update: 2023-11-22
Share

Description

عوبه‌دیا ١: ١٥ - ٢١

  • 15«ڕۆژی یەزدان بۆ هەموو گەلان نزیکە.
  • هەروەک ئەوەی کردت ئاوات پێ دەکرێتەوە،
  • کردەوەکانت بەسەر خۆت دێتەوە.
  • 16هەروەک لەسەر کێوی پیرۆزم خواردتانەوە،
  • هەموو گەلان بەردەوام جامی سزا دەخۆنەوە؛
  • دەخۆنەوە و دەخۆنەوە و
  • وەک ئەوەیان لێدێت کە هەرگیز نەبووبن.
  • 17بەڵام دەربازبوون لەسەر کێوی سییۆن دەبێت،
  • پیرۆز دەبێت،
  • بنەماڵەی یاقوبیش بەشە میراتی خۆیان وەردەگرن.
  • 18بنەماڵەی یاقوب دەبێتە ئاگر و
  • بنەماڵەی یوسف دەبێتە گڕ؛
  • بنەماڵەی عیسۆش دەبێتە پووش،
  • جا گڕیان تێبەردەدەن و دەیانخۆن.
  • بنەماڵەی عیسۆ کەسیان لێ دەرباز نابێت.»
  • ئەمە فەرمایشتی یەزدانە.
  • 19خەڵکی نەقەب
  • چیای عیسۆ داگیر دەکەن،
  • خەڵکی زوورگەکانیش
  • خاکی فەلەستییەکان.
  • دەبنە خاوەنی کێڵگەکانی ئەفرایم و سامیرە،
  • بنیامینیش دەبێتە خاوەنی گلعاد.
  • 20ئەو کۆمەڵەی ڕاپێچکراوانی ئیسرائیل کە لە کەنعانن
  • هەتا سەرەفەند دەست بەسەر خاکەکەدا دەگرن؛
  • ڕاپێچکراوانی ئۆرشەلیمیش کە لە سفارەدن
  • دەست بەسەر شارۆچکەکانی نەقەبدا دەگرن.
  • 21ڕزگارکەرانی خاکەکەش سەردەکەونە سەر کێوی سییۆن
  • بۆ فەرمانڕەوایەتی لەسەر چیای عیسۆ.
  • پاشایەتیش بۆ یەزدان دەبێت.

Comments 
loading
00:00
00:00
1.0x

0.5x

0.8x

1.0x

1.25x

1.5x

2.0x

3.0x

Sleep Timer

Off

End of Episode

5 Minutes

10 Minutes

15 Minutes

30 Minutes

45 Minutes

60 Minutes

120 Minutes

عوبه‌دیا ١: ١٥ - ٢١

عوبه‌دیا ١: ١٥ - ٢١