یوئێل ١: ١٣ - ٢٠
Update: 2025-09-28
Description
یوئێل ١: ١٣ - ٢٠
- 13ئەی کاهینەکان، گوش بپۆشن و بلاوێننەوە،
- ئەی خزمەتکارانی قوربانگا، واوەیلا بکەن.
- ئەی خزمەتکارانی خوداکەم،
- وەرن و شەو بە بەرگی ماتەمەوە بمێننەوە،
- چونکە پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراب
- لە ماڵی خوداتان ڕاگیراوە.
- 14ڕۆژووگرتنێک ڕابگەیەنن،
- بۆ کۆبوونەوەیەکی پیرۆز بانگیان بکەن،
- پیران کۆبکەنەوە،
- هەموو دانیشتووانی خاکەکەش
- بێنە ماڵی یەزدانی پەروەردگارتان،
- هاوار بکەن بۆ یەزدان.
- 15ئای بۆ ئەو ڕۆژە!
- چونکە ڕۆژی یەزدان نزیک بووەتەوە،
- وەک وێرانبوون لەلایەن خودای هەرە بەتواناوە دێت.
- 16ئایا لەبەرچاومان خواردن نەبڕاوە؟
- ئایا لە ماڵی خودامان خۆشی و شادی ماوە؟
- 17تۆوی دانەوێڵەکان
- لەژێر باڕستی خاکدا ڕزین،
- کۆگاکان چۆڵ کران،
- ئەمبارەکان وێران کران،
- چونکە دانەوێڵە وشک بوو.
- 18ماڵاتەکان چۆن دەناڵێنن!
- مێگەلەکان بەڕەڵا بوون،
- چونکە لەوەڕگایان نییە،
- تەنانەت ڕانە مەڕەکانیش ماندوون.
- 19ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەکەم،
- چونکە ئاگر لەوەڕگاکانی دەشتودەری خوارد،
- گڕێک هەموو درەختەکانی کێڵگەی سووتاند.
- 20تەنانەت ئاژەڵە کێوییەکانیش چاویان لە دەستی تۆیە،
- چونکە جۆگەلە ئاوەکان وشکیان کردووە و
- ئاگر لەوەڕگاکانی دەشتودەری خواردووە.
Comments
In Channel