یوئێل ١: ٥ - ١٢
Update: 2025-09-27
Description
یوئێل ١: ٥ - ١٢
- 5ئەی سەرخۆشەکان، بەئاگا بێن و بگریێن!
- ئەی هەموو ئەوانەی شەراب دەخۆنەوە،
- واوەیلا بۆ شەرابی شیرین بکەن،
- چونکە لە دەمتان بڕاوە.
- 6نەتەوەیەک پەلاماری خاکەکەمی دا،
- بەهێز و بێشومارە،
- ددانەکانی ددانی نەڕە شێرە و
- کەڵبەی شێرە مێی هەیە.
- 7دار مێوەکەمی وێران کردووە و
- دار هەنجیرەکەمی تێکشکاندووە،
- توێکڵەکەی داتاشیوە و فڕێیداوە،
- لقەکانی سپی بوونەوە.
- 8شین بگێڕە وەک پاکیزەیەکی جلوبەرگی گوش پۆشیو،
- بۆ مێردی گەنجییەتی کە نەماوە.
- 9پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراب
- لە ماڵی یەزدان بڕایەوە،
- کاهینەکان دەلاوێننەوە،
- ئەوانەی خزمەتکاری یەزدانن.
- 10کێڵگەکان وێران بوون،
- خاک شیوەنی گێڕا،
- چونکە دانەوێڵە فەوتا،
- شەرابی نوێ نەما،
- ڕۆن لە هیزە بڕا.
- 11ئەی جوتیارەکان، نائومێد بن،
- ڕەزەوانەکان، واوەیلا بکەن،
- بۆ گەنم و جۆ،
- چونکە دروێنەی کێڵگە لەناوچوو.
- 12دار مێو وشک هەڵگەڕا و
- دار هەنجیر سیس بوو،
- دار هەنار و خورما و سێو،
- هەموو درەختەکانی کێڵگە وشک هەڵگەڕان.
- بە دڵنیاییەوە شادی و خۆشی بۆ گەل نەما.
Comments
In Channel