Discover
گەنجینەکانی دانایی

گەنجینەکانی دانایی
Author: Dr. J. Vernon McGee
Subscribed: 104Played: 4,243Subscribe
Share
© Copyright 2025 Dr. J. Vernon McGee
Description
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی جیهان. ئازاد كوردستانی مامۆستای کتێبی پیرۆزە بۆ ڕاژەی جیهانیی فێرکردنی کتێبی پیرۆز (گەنجینەکانی دانایی) بە زمانی کوردی.
1030 Episodes
Reverse
عوبهدیا ١: ١٥ - ٢١15«ڕۆژی یەزدان بۆ هەموو گەلان نزیکە.هەروەک ئەوەی کردت ئاوات پێ دەکرێتەوە،کردەوەکانت بەسەر خۆت دێتەوە.16هەروەک لەسەر کێوی پیرۆزم خواردتانەوە،هەموو گەلان بەردەوام جامی سزا دەخۆنەوە؛دەخۆنەوە و دەخۆنەوە ووەک ئەوەیان لێدێت کە هەرگیز نەبووبن.17بەڵام دەربازبوون لەسەر کێوی سییۆن دەبێت،پیرۆز دەبێت،بنەماڵەی یاقوبیش بەشە میراتی خۆیان وەردەگرن.18بنەماڵەی یاقوب دەبێتە ئاگر وبنەماڵەی یوسف دەبێتە گڕ؛بنەماڵەی عیسۆش دەبێتە پووش،جا گڕیان تێبەردەدەن و دەیانخۆن.بنەماڵەی عیسۆ کەسیان لێ دەرباز نابێت.»ئەمە فەرمایشتی یەزدانە.19خەڵکی نەقەبچیای عیسۆ داگیر دەکەن،خەڵکی زوورگەکانیشخاکی فەلەستییەکان.دەبنە خاوەنی کێڵگەکانی ئەفرایم و سامیرە،بنیامینیش دەبێتە خاوەنی گلعاد.20ئەو کۆمەڵەی ڕاپێچکراوانی ئیسرائیل کە لە کەنعاننهەتا سەرەفەند دەست بەسەر خاکەکەدا دەگرن؛ڕاپێچکراوانی ئۆرشەلیمیش کە لە سفارەدندەست بەسەر شارۆچکەکانی نەقەبدا دەگرن.21ڕزگارکەرانی خاکەکەش سەردەکەونە سەر کێوی سییۆنبۆ فەرمانڕەوایەتی لەسەر چیای عیسۆ.پاشایەتیش بۆ یەزدان دەبێت.
پهتڕۆسی یهكهم ١: ٧ - ١٢7تاکو سەلماندنی باوەڕی ڕاستەقینەتان، کە لە زێڕی لەناوچوو بەنرخترە، هەرچەندە بە ئاگر تاقی دەکرێتەوە، کاتێک عیسای مەسیح ئاشکرا دەکرێت ستایش و شکۆ و ڕێزی بەدواوە دەبێت.8هەرچەندە نەتانبینیوە خۆشتان دەوێ، ئێستاش نایبینن باوەڕی پێ دەهێنن و دڵخۆش دەبن بە شێوەیەک هەر باسی ناکرێت و شکۆدارە،9چونکە ئامانجی باوەڕتان بەدەستدەهێنن، واتا ڕزگاریی دەروونتان.10ئەو پێغەمبەرانەی کە پێشبینییان کرد لەسەر ئەو نیعمەتەی کە خودا بۆ ئێوەی ئامادە کردبوو، بە وردی لێکۆڵینەوەیان لە بابەتی ئەو ڕزگاربوونە کرد و بەدوایدا گەڕان،11ڕۆحی مەسیح کە تێیاندابوو، ئاگاداری دەکردنەوە سەبارەت بە ئازارەکانی مەسیح و ئەو شکۆداربوونەی لەدوای ئازارەکانەوە دێت، هەوڵیان دەدا کە بزانن ڕۆحی پیرۆز ئاماژە بە چی دەکات لەبارەی کاتی ڕوودانەکەی یان بارودۆخی جیهان لە کاتی ڕوودانەکەی.12بۆیان ئاشکرا کرا کە پەیامەکە بۆ خۆیان نەبوو، بەڵکو بۆ ئێوە بوو، واتا ڕووداوەکان لە سەردەمی ئێوە ڕوودەدەن. ئێستا پێتان ڕاگەیەنرا بەهۆی ئەوانەی مزگێنییان پێ بەخشین بە یارمەتی ڕۆحی پیرۆز، کە لە ئاسمانەوە نێردراوە. ئەمانە ئەو ڕووداوانەن کە فریشتەکانیش بە پەرۆشن لێیان ورد ببنەوە.
پهتڕۆسی یهكهم ١: ٣ - ٦3ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان! بەهۆی بەزەییە فراوانەکەیەوە لەدایکبوونەوەی پێ بەخشین بۆ هیوایەکی زیندوو بە هەستانەوەی عیسای مەسیح لەنێو مردووان،4بۆ میراتێک کە نافەوتێت و گڵاو نابێت و کاڵ نابێتەوە. ئەو میراتە بۆ ئێوە لە ئاسمان پارێزراوە،5ئێوە کە بە هێزی خودا پاسەوانی کراون بە باوەڕ، بۆ ئەو ڕزگارییەی ئامادەیە لە کۆتایی زەمانە ڕابگەیەنرێ.6ئەمانە دڵخۆشتان دەکات، هەرچەندە لەوانەیە بۆ ماوەیەکی کەم ناچار بن بە دەست تاقیکردنەوەی جۆراوجۆرەوە ئازار بچێژن،
پهتڕۆسی یهكهم ١: ٢ - ٢1لە پەترۆسی نێردراوی عیسای مەسیحەوە،بۆ ئەوانەی خودا هەڵیبژاردوون، بێگانە پەراگەندەکان لە پۆنتۆس و گەلاتیا و کەپەدۆکیا و ئاسیا و بیسینیا،2کە بەگوێرەی زانینی پێشووی خودای باوک هەڵبژێردراون، بە پیرۆزکردنی ڕۆحی خۆی بۆ گوێڕایەڵی عیسای مەسیح و پرژاندنی خوێنەکەی:با نیعمەت و ئاشتیتان بۆ زیاد بێت.
پهتڕۆسی یهكهم پێشەكى، ١: ١1لە پەترۆسی نێردراوی عیسای مەسیحەوە،بۆ ئەوانەی خودا هەڵیبژاردوون، بێگانە پەراگەندەکان لە پۆنتۆس و گەلاتیا و کەپەدۆکیا و ئاسیا و بیسینیا،
یوئێل ٣: ١ - ٢١1«لەو ڕۆژانەدا و لەو کاتەدا،کاتێک ڕاپێچکراوەکانی یەهودا و ئۆرشەلیم دەگەڕێنمەوە،2هەموو نەتەوەکان خڕدەکەمەوە ودەیانبەمە خوارەوە بۆ دۆڵی یەهۆشافات.لەوێدا دادگاییان دەکەم،لەسەر گەلەکەم و میراتەکەم، ئیسرائیل،کە لەنێو نەتەوەکاندا پەرتوبڵاویان کردنەوە وزەوییەکەی منیان دابەش کرد.3لەسەر گەلەکەم تیروپشکیان کرد،منداڵیان بۆ لەشفرۆش فرۆشت،کچیان بۆ شەراب فرۆشتبۆ ئەوەی بیخۆنەوە.4«ئەی سور و سەیدا و هەموو ناوچەکانی فەلەستیە، ئیتر ئێوە چیتان لە دژی من هەیە؟ ئایا تۆڵەم لێ دەستێننەوە؟ جا ئەگەر تۆڵەم لێ بستێننەوە، بە پەلە و خێرا بەسەر خۆتانیدا دەهێنمەوە،5چونکە ئێوە زێڕ و زیوەکەی منتان برد و گەنجینە باشەکانی منتان بردە ناو پەرستگاکانی خۆتان.6نەوەی یەهودا و نەوەی ئۆرشەلیمتان بە نەوەی یۆنانییەکان فرۆشت، تاکو لە نیشتیمانی خۆیان دووریان بخەنەوە.7«ببینن، من لەو شوێنەوە کە ئەوانتان پێی فرۆشتبوو هەڵیاندەستێنم، ئەوەی کردبووتان بەسەر خۆتانیدا دەهێنمەوە.8کوڕ و کچەکانتان دەفرۆشمە نەوەی یەهودا، ئەوانیش دەیانفرۆشنە سەبئییەکان، نەتەوەیەکی دوور.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.9ئەمە لەنێو نەتەوەکاندا ڕابگەیەنن:خۆتان بۆ جەنگێک ئامادە بکەن!پاڵەوانەکان هەڵتسێنن!با هەموو جەنگاوەران پێشبکەون و هێرش بکەن.10گاسنەکانتان بکوتن و بیکەنە شمشێر،داسەکانیشتان بکەنە ڕم.با لاواز بڵێت،«من پاڵەوانم!»11ئەی هەموو نەتەوەکانی دەوروبەر، بە پەلە وەرن،لەوێدا کۆببنەوە.ئەی یەزدان، پاڵەوانەکانت دابەزێنە!12«نەتەوەکان هەڵدەستن و دێن،بۆ دۆڵی یەهۆشافات،چونکە لەوێدا دادەنیشم بۆ دادگاییکردنیهەموو نەتەوەکانی دەوروبەر.13داسەکە ڕاوەشێنن،چونکە دروێنەکە پێگەیشتووە.وەرن ترێ بپڵیشێننەوە،چونکە گوشەرەکە پڕ بووە،قەڕابەکە سەرڕێژ دەبێت،چونکە خراپەیان زۆرە!»14«لە دۆڵی بڕیارکۆمەڵ، کۆمەڵ!چونکە ڕۆژی یەزدان نزیکەلە دۆڵی بڕیار.15خۆر و مانگ تاریک دەبن وئەستێرەکان تروسکایی خۆیان ڕادەگرن.16یەزدانیش لە سییۆنەوە دەنەڕێنێت،لە ئۆرشەلیمەوە دەنگی بەرز دەکاتەوە،ئاسمان و زەوی دەهەژێن.بەڵام یەزدان پەناگایە بۆ گەلەکەی خۆی،قەڵایە بۆ نەوەی ئیسرائیل.17«ئیتر دەزانن کە من یەزدانی پەروەردگارتانم،لە سییۆن نیشتەجێم، کێوی پیرۆزم.ئۆرشەلیمیش پیرۆز دەبێت؛لەمەودوا بێگانە بەناویدا تێناپەڕێت.18«لەو ڕۆژەدا چیاکان خۆشاوی ترێیان لێ دەتکێت،گردەکان شیریان لێ دەڕژێت؛هەموو کەندەکانی یەهودا ئاویان لەسەر دەڕژێت،کانییەک لە ماڵی یەزدانەوە هەڵدەقوڵێت،دۆڵی شەتیم ئاو دەدات.19بەڵام میسر وێران دەبێت،ئەدۆمیش دەبێتە چۆڵەوانییەکی وێران،لەبەر ئەوەی ستەمیان لە نەوەی یەهودا کرد،خوێنی بێتاوانیان لە خاکەکەیاندا ڕشت.20یەهوداش هەتاهەتایە ئاوەدان دەبێت،ئۆرشەلیمیش نەوە دوای نەوە.21لەو خوێنڕشتنەیان خۆشدەبمکە پێشتر لێی خۆش نەببووم.»یەزدانیش لە سییۆن نیشتەجێ دەبێت!
یوئێل ٢: ٢٢ - ٣٢22ئەی ئاژەڵە کێوییەکان مەترسن،چونکە لەوەڕگاکانی دەشتودەر سەوز دەبن،درەختەکان بەر دەگرن،دار هەنجیر و دار مێو بەرێکی زۆر دەردەخەن.23ئەی نەوەی سییۆن،شاد و دڵخۆش بن بە یەزدانی پەروەردگارتان،چونکە بۆ دەرکەوتنی ڕاستودروستی پاییزە بارانی پێدان.پاییزە باران و بەهارە بارانهەروەک پێشتر بەسەرتاندا دەبارێنێت.24ئیتر جۆخینەکان پڕ دەبن لە دانەوێڵە وقەڕابەکان سەرڕێژ دەبن لە شەراب و زەیت.25«قەرەبووی ئەو ساڵانەتان دەکەمەوە کە کوللەی گەورە خواردیان،پێکوڕە و وردە کوللە وکوللەی قرتێنەر،لەشکرە گەورەکەم کە ناردمە سەرتان.26ئینجا زۆر دەخۆن و تێر دەبن،ستایشی ناوی یەزدانی پەروەردگاری خۆتان دەکەن،ئەوەی کاری سەرسوڕهێنەری لەگەڵدا کردن،بۆ هەتاهەتایە گەلەکەم سەرشۆڕ نابێت.27ئیتر دەزانن کە من لە ناوەڕاستی ئیسرائیلم،کە من یەزدانی پەروەردگارتانم وبێجگە لە من یەکێکی دیکە نییە.بۆ هەتاهەتایە گەلەکەم سەرشۆڕ نابێت.28«پاش ئەمانە،ڕۆحم بەسەر هەموو خەڵکدا دەڕێژم.کوڕان و کچانتان پەیامی خودا ڕادەگەیەنن،پیرەمێردەکانتان خەون دەبینن،گەنجانتان بینینیان بۆ ئاشکرا دەکرێت.29تەنانەت بەسەر بەندە و کەنیزەکانیشم،لەو ڕۆژانەدا ڕۆحی خۆم دەبارێنم.30پەرجوو لە ئاسمان وزەویدا نیشان دەدەم،خوێن و ئاگر و ستوونی دووکەڵ.31خۆر دەبێتە تاریکی ومانگیش دەبێتە خوێن،بەر لەوەی ڕۆژی گەورە و ترسناکی یەزدان بێت.32بەڵام هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوەڕزگاری دەبێت،چونکە هەروەک یەزدان فەرمووی،ڕزگاربوون لە کێوی سییۆن ولە ئۆرشەلیم دەبێت،بۆ ئەوانەیە کە ماونەتەوە،ئەوانەی یەزدان بانگهێشتی کردوون.
یوئێل ٢: ١٦ - ٢١16گەل کۆبکەنەوە وکۆمەڵ تەرخان بکەن،پیران خڕبکەنەوە ومنداڵان کۆبکەنەوەلەگەڵ شیرەخۆرەکان.با زاوا لە ژوورەکەیەوە بێتە دەرەوە،بووکیش لە کوللەکەی.17با کاهینەکان، خزمەتکارانی یەزدان،لەنێوان هەیوانەکە و قوربانگاکەدا بگریێن.با بڵێن: «ئەی یەزدان، دڵت بە گەلەکەت بسووتێت،میراتەکەت مەکە جێگای تانە و تەشەر،هەتا گەلان بیانکەنە پەند.بۆچی لەنێو گەلاندا بڵێن: ”کوا خوداکەیان؟“»18ئینجا یەزدان خۆشەویستی بۆ خاکەکەی دەردەبڕێت وبەزەیی بە گەلەکەیدا دێتەوە.19یەزدان وەڵام دەداتەوە و بە گەلەکەی دەفەرموێت:«دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتتان بۆ دەنێرم،هەتا ئەوەی لێی تێردەبن،ئیتر ناتانکەمە جێگای تانە و تەشەری نەتەوەکان.20«ئەو سوپایەش کە لە باکوورەوە هاتووە لێتان دوور دەخەمەوە،دەریدەکەم بۆ زەوییەکی وشک و وێران،ڕووی لە دەریای ڕۆژهەڵاتە وپشتیشی لە دەریای ڕۆژئاوایە،بۆگەنییەکەی سەرکەوت وبۆنە پیسەکەی بڵاو دەبێتەوە.»بێگومان کاری مەزنی ئەنجام داوە.21ئەی زەوی مەترسە!شاد و دڵخۆش بە،چونکە یەزدان کاری مەزنی ئەنجام داوە.
یوئێل ٢: ١٢ - ١٥12یەزدان دەفەرموێت: «بەڵام ئێستا،بە هەموو دڵتانەوە بگەڕێنەوە لام،بە ڕۆژووگرتن و گریان و شیوەن گێڕانەوە.»13دڵتان دابدڕن نەک جلەکانتان،بگەڕێنەوە لای یەزدانی پەروەردگارتان،چونکە میهرەبان و بە بەزەییە،پشوودرێژە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی زۆرە،لە خراپە پاشگەز دەبێتەوە.14کێ دەزانێت؟ ڕەنگە بگەڕێتەوە و پاشگەز بێتەوە،لەپاش خۆیەوە بەرەکەت بەجێبهێڵێت،بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراببۆ یەزدانی پەروەردگارتان.15لە سییۆن فوو بە کەڕەنادا بکەن،ڕۆژووگرتنێک ڕابگەیەنن،بۆ کۆبوونەوەیەکی پیرۆز بانگیان بکەن.
یوئێل ٢: ١ - ١١1لە سییۆن فوو بە کەڕەنادا بکەن،لەسەر کێوی پیرۆزم هاوار بکەن بۆ ئاگادارکردنەوە.با هەموو دانیشتووانی خاکەکە بلەرزن،چونکە ڕۆژی یەزدان دێت و نزیکە.2ڕۆژی تاریکی و ئەنگوستەچاوە،ڕۆژی هەور و تەمی چڕە.وەک کازێوە باڵی بەسەر چیاکاندا دەکێشێت،سوپایەکی گەورە و بەهێز دێت،لە دێرزەمانەوە هاوشێوەی نەبووە،لە نەوەی داهاتووش شتی وا نابێتەوە.3لەپێشیانەوە ئاگر دەخوات ولەپشتیشیانەوە گڕ دەسووتێنێت.لەپێشیانەوە خاک وەک باخچەی عەدەنە،لەپشتیشیانەوە چۆڵەوانییەکی وێرانە،هیچ لێیان دەرباز نابێت.4دیمەنیان وەک دیمەنی ئەسپە،وەک سوار غار دەدەن.5وەک دەنگی گالیسکەلەسەر لووتکەی چیاکان باز دەدەن،وەک دەنگی گڕی ئاگرە کە پوشوپەڵاش هەڵدەلووشێت،وەک سوپایەکی بەهێزی ڕیزبەستووە بۆ جەنگ.6لەبەردەم ئەوان، گەلان سڵ دەکەنەوە،هەموو دەموچاوێک ڕەنگی هەڵدەبزڕکێت.7وەک پاڵەوان هێرش دەبەن،وەک جەنگاوەر بە شووراکاندا هەڵدەگەڕێن.هەموویان لەسەر یەک هێڵ دەڕۆن ولە ڕێچکەی خۆیان لانادەن.8تەنگ بە یەکتری هەڵناچنن وهەریەکەیان بە ڕیزی خۆیدا دەڕوات،بە سەنگەرەکاندا ڕەت دەبن،بەبێ ئەوەی ڕیزەکانیان بشکێنن.9بەناو شارەکەدا غار دەدەن،بەسەر شووراکاندا ڕادەکەن،سەردەکەونە سەر ماڵەکان،وەک دز بەناو پەنجەرەکاندا دێنە ژوورەوە.10لەبەردەمیان زەوی دەلەرزێت،ئاسمان دەهەژێت،خۆر و مانگ تاریک دەبن وئەستێرەکان تروسکایی خۆیان ڕادەگرن.11یەزدان دەنگی بەرز دەکاتەوەلەپێش سوپاکەیەوە،سەربازەکانی زۆر زۆرن،ئەوانەی فەرمانەکەی بەجێدەهێنن بە هێزن.ڕۆژی یەزدان گەورەیە،زۆر سامناکە.کێ خۆی لەبەری دەگرێت؟
یوئێل ١: ١٣ - ٢٠13ئەی کاهینەکان، گوش بپۆشن و بلاوێننەوە،ئەی خزمەتکارانی قوربانگا، واوەیلا بکەن.ئەی خزمەتکارانی خوداکەم،وەرن و شەو بە بەرگی ماتەمەوە بمێننەوە،چونکە پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەرابلە ماڵی خوداتان ڕاگیراوە.14ڕۆژووگرتنێک ڕابگەیەنن،بۆ کۆبوونەوەیەکی پیرۆز بانگیان بکەن،پیران کۆبکەنەوە،هەموو دانیشتووانی خاکەکەشبێنە ماڵی یەزدانی پەروەردگارتان،هاوار بکەن بۆ یەزدان.15ئای بۆ ئەو ڕۆژە!چونکە ڕۆژی یەزدان نزیک بووەتەوە،وەک وێرانبوون لەلایەن خودای هەرە بەتواناوە دێت.16ئایا لەبەرچاومان خواردن نەبڕاوە؟ئایا لە ماڵی خودامان خۆشی و شادی ماوە؟17تۆوی دانەوێڵەکانلەژێر باڕستی خاکدا ڕزین،کۆگاکان چۆڵ کران،ئەمبارەکان وێران کران،چونکە دانەوێڵە وشک بوو.18ماڵاتەکان چۆن دەناڵێنن!مێگەلەکان بەڕەڵا بوون،چونکە لەوەڕگایان نییە،تەنانەت ڕانە مەڕەکانیش ماندوون.19ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەکەم،چونکە ئاگر لەوەڕگاکانی دەشتودەری خوارد،گڕێک هەموو درەختەکانی کێڵگەی سووتاند.20تەنانەت ئاژەڵە کێوییەکانیش چاویان لە دەستی تۆیە،چونکە جۆگەلە ئاوەکان وشکیان کردووە وئاگر لەوەڕگاکانی دەشتودەری خواردووە.
یوئێل ١: ٥ - ١٢5ئەی سەرخۆشەکان، بەئاگا بێن و بگریێن!ئەی هەموو ئەوانەی شەراب دەخۆنەوە،واوەیلا بۆ شەرابی شیرین بکەن،چونکە لە دەمتان بڕاوە.6نەتەوەیەک پەلاماری خاکەکەمی دا،بەهێز و بێشومارە،ددانەکانی ددانی نەڕە شێرە وکەڵبەی شێرە مێی هەیە.7دار مێوەکەمی وێران کردووە ودار هەنجیرەکەمی تێکشکاندووە،توێکڵەکەی داتاشیوە و فڕێیداوە،لقەکانی سپی بوونەوە.8شین بگێڕە وەک پاکیزەیەکی جلوبەرگی گوش پۆشیو،بۆ مێردی گەنجییەتی کە نەماوە.9پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەرابلە ماڵی یەزدان بڕایەوە،کاهینەکان دەلاوێننەوە،ئەوانەی خزمەتکاری یەزدانن.10کێڵگەکان وێران بوون،خاک شیوەنی گێڕا،چونکە دانەوێڵە فەوتا،شەرابی نوێ نەما،ڕۆن لە هیزە بڕا.11ئەی جوتیارەکان، نائومێد بن،ڕەزەوانەکان، واوەیلا بکەن،بۆ گەنم و جۆ،چونکە دروێنەی کێڵگە لەناوچوو.12دار مێو وشک هەڵگەڕا ودار هەنجیر سیس بوو،دار هەنار و خورما و سێو،هەموو درەختەکانی کێڵگە وشک هەڵگەڕان.بە دڵنیاییەوە شادی و خۆشی بۆ گەل نەما.
یوئێل پێشەكى، ١: ١ - ٤1پەیامی یەزدان کە بۆ یۆئێلی کوڕی پەتوئێل هات:2ئەی پیران، گوێ لەمە بگرن،ئەی هەموو دانیشتووانی خاکەکە، گوێ شل بکەن.ئایا ئەمە لە سەردەمی ئێوەیان لە سەردەمی باوباپیرانتان ڕوویداوە؟3ئەمە بۆ کوڕەکانتان بگێڕنەوە،کوڕەکانیشتان بۆ کوڕەکانیان،کوڕەکانیشیان بۆ نەوەی دوای خۆیان.4ئەوەی لەبەر کوللەی قرتێنەر مایەوەکوللەی گەورە لووشیان دا،ئەوەی لەبەر کوللەی گەورە مایەوەپێکوڕە لووشیان دا،ئەوەش کە لەبەر پێکوڕە مایەوەوردە کوللەی لووشیان دا.
یاقوب ٥: ٧ - ٢٠7بۆیە خوشکان و برایانم، هەتا هاتنەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ ئارام بگرن. تەماشا بکەن چۆن جوتیار چاوەڕێی بەرهەمە بەهادارەکەی زەوی دەکات، بۆ بارانی پاییز و بەهار ئارام دەگرێت.8ئێوەش ئارام بگرن و ورەتان بەرز بێت، چونکە هاتنەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ نزیک بووەتەوە.9خوشکان، برایان، بۆڵەبۆڵ لەسەر یەکتری مەکەن، نەوەک حوکم بدرێن. ئەوەتا دادوەر لە بەردەرگا ڕاوەستاوە.10خوشکان، برایان، نموونە وەربگرن لە بەرگەی ئازار و ئارامگرتنی ئەو پێغەمبەرانەی کە بە ناوی یەزدانەوە قسەیان کرد.11وا ئێمە ئەوانە بە بەختەوەر دەزانین کە دانیان بەخۆیاندا گرتووە. دانبەخۆداگرتنی ئەیوبتان بیستووە کە لە ئەنجامدا یەزدان چۆن بەرەکەتداری کرد، چونکە یەزدان بەزەیی زۆرە و میهرەبانە.12خوشکان و برایانم، پێش هەموو شتێک، سوێند مەخۆن، نە بە ئاسمان و نە بە زەوی و نە بە شتی دیکە. بەڵکو با قسەتان «بەڵێ» بۆ «بەڵێ» و «نەخێر» بۆ «نەخێر» بێت، نەوەک تاوانبار بکرێن.13کامەتان ناخۆشی هەیە؟ با نوێژ بکات. کەس دڵخۆشە؟ با بە گۆرانی ستایش بکات.14کامەتان نەخۆشە؟ با پیرانی کڵێسا بانگ بکات بۆ ئەوەی نوێژی لەسەر بکەن و بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە چەوری بکەن.15ئەو نوێژەی بە باوەڕ دەکرێت نەخۆش چاک دەکاتەوە و عیسای خاوەن شکۆ هەڵیدەستێنێتەوە. ئەگەر گوناهێکیشی کردبێت دەبەخشرێت.16بۆیە بۆ یەکتری دان بە گوناهەکانتاندا بنێن، نوێژ بۆ یەکتری بکەن تاکو چاکببنەوە. نوێژی کەسی ڕاستودروست زۆر بەهێز و کاریگەرە.17ئەلیاس مرۆڤێک بوو وەک ئێمە لە هەمان سروشت، بە گەرمی نوێژی کرد تاکو باران نەبارێت، ئیتر سێ ساڵ و نیو لەسەر خاکەکەیان باران نەباری.18نوێژی کردەوە، ئاسمان بارانی دا و زەویش بەرهەمی دا.19خوشکان و برایانم، ئەگەر یەکێکتان لە ڕاستی چەواشە کرا و یەکێک گەڕاندییەوە،20با بزانێت ئەوەی گوناهبارێک لە ڕێگای گومڕایی بگەڕێنێتەوە، دەروونێک لە مردن ڕزگار دەکات و زۆر گوناهیش دادەپۆشێت.
یاقوب ٥: ١ - ٦1وەرن ئەی دەوڵەمەندەکان، بگریێن و شیوەن بکەن بۆ ئەو دەردەسەرییەی بەسەرتان دێت.2سامانتان بۆگەن بووە و بەرگتان مۆرانە لێیداوە،3زێڕ و زیوتان دادەخورێت، داخورانەکەشیان شایەتیتان لەسەر دەدات و وەک ئاگر جەستەتان دەخوات. لە ڕۆژانی کۆتایی گەنجینەتان بۆ خۆتان کۆکردەوە.4ئەوەتا ئەو کرێیەی کە نەتانداوە بەو کرێکارانەی کە لە کێڵگەکانی ئێوە کاریان کردووە، لە دژی ئێوە هاوار دەکات. هاواری سەپانەکانیش گەیشتە گوێی یەزدانی سوپاسالار.5لەسەر زەوی خۆشتان ڕابواردووە و بە شوێن ئارەزووەکانی جەستەتان کەوتوون، دڵی خۆتان وەک دابەستە بۆ ڕۆژی سەربڕین ڕاگرتووە.6بێتاوانەکەتان حوکم دا و کوشتتان، کە بەرهەڵستی ئێوەی نەدەکرد.
یاقوب ٤: ٥ - ١٧5یاخود وا دەزانن نووسراوە پیرۆزەکە لەخۆڕا دەفەرموێ، خودا بە دڵگەرمی پەرۆشە بەو ڕۆحەی کە تیاماندا نیشتەجێی کردووە؟6بەڵام نیعمەتی زیاتر دەدات، بۆیە نووسراوە پیرۆزەکە دەفەرموێت:﴿خودا بەرهەڵستی لووتبەرزەکان دەکات،بەڵام نیعمەت دەداتە بێفیزەکان.﴾7بۆیە ملکەچی خودا بن. بەرهەڵستی شەیتان بکەن، لێتان هەڵدێت.8لە خودا نزیک بنەوە، لێتان نزیک دەبێتەوە. دەستتان خاوێن بکەنەوە ئەی گوناهباران، دڵتان پاک بکەنەوە ئەی ڕاڕایەکان.9خەفەت بخۆن و بگریێن و شیوەن بکەن. پێکەنینتان بگۆڕن بۆ گریان و خۆشی بۆ خەفەت.10لەبەردەم پەروەردگاردا بێفیز بن، ئەویش بەرزتان دەکاتەوە.11خوشکان، برایان، بە خراپە باسی یەکتری مەکەن. ئەوەی بە خراپە باسی خوشک یان براکەی بکات یاخود حوکمیان بدات، ئەوا بە خراپە باسی تەورات دەکات و تەورات حوکم دەدات. ئەگەر تەورات حوکم بدەیت، ئەوا تۆ کار بە تەورات ناکەیت، بەڵکو خۆت دەکەیت بە دادوەر بەسەرییەوە.12تەنها یەک شەریعەتدانەر و دادوەر هەیە، ئەو دەتوانێت ڕزگار بکات و لەناوببات. بەڵام تۆ کێی تاکو نزیکەکەت حوکم بدەیت؟13وەرن ئەوانەی دەڵێن: «ئەمڕۆ یان بەیانی دەڕۆین بۆ فڵان شار، ساڵێک لەوێ دەبین و کاسبی دەکەین و قازانج دەکەین.»14ئێوە کە نازانن بەیانی چی دەبێت، ژیانتان چییە؟ چونکە هەڵمێکە، ماوەیەک دەردەکەوێت، دواتر نامێنێت.15لە جیاتی ئەوە بڵێن: «ئەگەر مەسیحی باڵادەست خواستی لەسەر بوو و ژیاین، ئەمە و ئەوە دەکەین.»16بەڵام ئێوە شانازی بە لووتبەرزیتانەوە دەکەن، هەموو شانازییەکی ئاواش خراپە.17بۆیە ئەوەی بزانێت چاکە بکات و نەیکات، گوناه دەکات.
یاقوب ٤: ١ - ٤1هۆکاری سەرهەڵدانی ئەم شەڕ و ناکۆکییەی نێوانتان چییە؟ ئایا بەهۆی ئارەزووە خراپەکانتانەوە نییە کە لە ئەندامەکانی لەشتاندا دەجەنگن.2ئارەزوو دەکەن و نیتانە، هەر بۆیە دەکوژن. ئیرەیی دەبەن و ناتوانن دەستتان بکەوێت، هەر بۆیە ناکۆکی دەکەن و شەڕ دەکەن. نیتانە، چونکە لە خودا داوا ناکەن.3کاتێک داوا دەکەن وەریناگرن، چونکە بە پاڵنەری خراپ داوا دەکەن، تاکو ئارەزووەکانتانی پێ تێر بکەن.4ئەی داوێنپیسان، نازانن دۆستایەتی جیهان دوژمنایەتی خودایە؟ بۆیە ئەوەی بیەوێت ببێتە دۆستی جیهان، ئەوا بووەتە دوژمنی خودا.
یاقوب ٣: ١٠ - ١٨10ستایش و نەفرەت لە هەمان دەم دێتە دەرەوە. خوشکان و برایانم، ئەمە پەسەند نییە.11ئایا لە یەک کانیدا ئاوی سازگار و ئاوی سوێر هەڵدەقوڵێت؟12خوشکان و برایانم، ئایا دار هەنجیر زەیتوون دەگرێت، یان مێو هەنجیر؟ بەم شێوەیەش کانی سوێر ئاوی سازگار نادات.13کێ لەنێوتاندا دانا و تێگەیشتووە؟ با بە ڕەوشتی باشی نیشانی بدات، هەروەها بەو کارانەی کە بە بێفیزییەوە ئەنجامی دەدات و لە داناییەوە سەرچاوە دەگرێت.14بەڵام ئەگەر چاوپیسی تاڵ و خۆپەرستیتان لە دڵدا بوو، شانازی مەکەن یان نکۆڵی لە ڕاستی مەکەن.15ئەم داناییە لە ئاسمانەوە دانەبەزیوە، بەڵکو دنیایی و مرۆڤانە و شەیتانییە،16چونکە چاوپیسی و خۆپەرستی لەکوێ بێت، گێرەشێوێنی و هەموو کارێکی خراپ لەوێیە.17بەڵام ئەو داناییەی لە ئاسمانەوەیە، لەپێش هەموو شتێک پاکە، دواتر ئاشتیخوازە، خۆنەویستە، گوێڕایەڵە، پڕ لە بەزەییە و بەروبوومی چاکە، لایەنگر و دووڕوو نییە.18ئاشتیسازان تۆوی ئاشتی دەچێنن و بەرهەمەکەی ڕاستودروستی دەبێت.
یاقوب ٢: ٢١ - ٣: ٩21ئایا ئیبراهیمی باوکمان بە کردار بێتاوان نەکرا، کاتێک لەسەر قوربانگا ئیسحاقی کوڕی پێشکەش کرد؟22دەبینیت باوەڕ بە کردارەکەی لە کاردا بوو، باوەڕەکەش بە کردار تەواو بوو.23نووسراوە پیرۆزەکەش هاتە دی کە دەفەرموێ: ﴿ئیبراهیم باوەڕی بە خودا هێنا و ئەمەشی بە ڕاستودروستی بۆ دانرا،﴾ هەروەها ناوی لێنرا دۆستی خودا.24دەبینن کە مرۆڤ بە کردار بێتاوان دەبێت نەک تەنها بە باوەڕ.25بەم شێوەیە ڕاحابی لەشفرۆش، ئایا بە کردار بێتاوان نەبوو، کە پێشوازی لە سیخوڕەکان کرد و بە ڕێگایەکی دیکەدا بەڕێی کردن؟26هەروەک چۆن جەستە بێ ڕۆح مردووە، باوەڕیش بێ کردار مردووە.یاقوب ٣1خوشکان و برایانم، زۆرتان مەبنە فێرکار، بزانن لێپرسینەوەی قورسترمان لەگەڵ دەکرێت.2هەموومان لە زۆر شت هەڵە دەکەین. ئەگەر یەکێک هەیە لە قسەکردندا هەڵە ناکات، ئەوە مرۆڤێکی تەواوە و دەتوانێت جڵەوی هەموو جەستەی بگرێتە دەست.3ئێمە لغاو دەکەینە دەمی ئەسپ تاکو گوێڕایەڵمان بێت و هەموو لەشی ئاراستە بکەین.4سەیری کەشتی بکەن، هەرچەندە گەورەیە و بای بەهێز دەیبات، کەچی بە سەوڵێکی بچووک بۆ هەر لایەک کەشتیوان بیەوێت ئاراستەی دەکات.5بە هەمان شێوە زمانیش ئەندامێکی بچووکە، بەڵام شانازی بە لەخۆباییبوونەوە دەکات. ئاگرێکی بچووک چ دارستانێکی گەورە دەسووتێنێ.6زمان ئاگرە، جیهانێکە لە خراپە لەنێو ئەندامانی لەشمان. زمان هەموو لەش گڵاو دەکات، ئاگر لە ژیان بەردەدات و خۆی بە گڕی دۆزەخ دادەگیرسێت.7مرۆڤ دەتوانێت هەموو جۆرە ئاژەڵێکی کێوی و باڵندە و خشۆک و بوونەوەرێکی ئاوی دەستەمۆ بکات و کردووشیەتی،8بەڵام کەس ناتوانێت زمان دەستەمۆ بکات. خراپەیەکە ناگیرێت، پڕە لە ژەهری کوشندە.9بە زمان ستایشی یەزدان و خودای باوک دەکەین، هەر بە هەمان زمانیش نەفرەت لەو خەڵکە دەکەین کە لە شێوەی خودا دروستکراون.
یاقوب ٢: ١٥ - ٢٠15ئەگەر خوشک یان برایەک پێویستی بە جلوبەرگ و خواردنی ڕۆژانە هەبوو،16یەکێکتان پێتان گوتن: «بەخێر بچن، جلی گەرم لەبەر بکەن، تێر بخۆن،» و پێداویستییەکانی ژیانیان نەدەنێ، چ سوودێکی هەیە؟17بەم شێوەیەش، باوەڕ ئەگەر کرداری نەبێت، لە خۆیدا مردووە.18لەوانەیە کەسێک بڵێ: «تۆ باوەڕت هەیە و من کردار.»نیشانم بدە باوەڕت چۆن بێ کردار دەبێت، ئەوسا منیش بە کردارەکانم نیشانت دەدەم باوەڕم چۆنە.19تۆ باوەڕت هەیە کە یەک خودا هەیە، چاک دەکەیت. تەنانەت ڕۆحە پیسەکانیش باوەڕ دەکەن و دەلەرزن.20ئەی مرۆڤی گێل، دەتەوێت بزانیت کە باوەڕ بێ کردار نەزۆکە؟
کوره د برو کره