یوئێل ١: ١٣ - ٢٠

یوئێل ١: ١٣ - ٢٠

Update: 2025-09-28
Share

Description

یوئێل ١: ١٣ - ٢٠

  • 13ئەی کاهینەکان، گوش بپۆشن و بلاوێننەوە،
  • ئەی خزمەتکارانی قوربانگا، واوەیلا بکەن.
  • ئەی خزمەتکارانی خوداکەم،
  • وەرن و شەو بە بەرگی ماتەمەوە بمێننەوە،
  • چونکە پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراب
  • لە ماڵی خوداتان ڕاگیراوە.
  • 14ڕۆژووگرتنێک ڕابگەیەنن،
  • بۆ کۆبوونەوەیەکی پیرۆز بانگیان بکەن،
  • پیران کۆبکەنەوە،
  • هەموو دانیشتووانی خاکەکەش
  • بێنە ماڵی یەزدانی پەروەردگارتان،
  • هاوار بکەن بۆ یەزدان.
  • 15ئای بۆ ئەو ڕۆژە!
  • چونکە ڕۆژی یەزدان نزیک بووەتەوە،
  • وەک وێرانبوون لەلایەن خودای هەرە بەتواناوە دێت.
  • 16ئایا لەبەرچاومان خواردن نەبڕاوە؟
  • ئایا لە ماڵی خودامان خۆشی و شادی ماوە؟
  • 17تۆوی دانەوێڵەکان
  • لەژێر باڕستی خاکدا ڕزین،
  • کۆگاکان چۆڵ کران،
  • ئەمبارەکان وێران کران،
  • چونکە دانەوێڵە وشک بوو.
  • 18ماڵاتەکان چۆن دەناڵێنن!
  • مێگەلەکان بەڕەڵا بوون،
  • چونکە لەوەڕگایان نییە،
  • تەنانەت ڕانە مەڕەکانیش ماندوون.
  • 19ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەکەم،
  • چونکە ئاگر لەوەڕگاکانی دەشتودەری خوارد،
  • گڕێک هەموو درەختەکانی کێڵگەی سووتاند.
  • 20تەنانەت ئاژەڵە کێوییەکانیش چاویان لە دەستی تۆیە،
  • چونکە جۆگەلە ئاوەکان وشکیان کردووە و
  • ئاگر لەوەڕگاکانی دەشتودەری خواردووە.

Comments 
00:00
00:00
1.0x

0.5x

0.8x

1.0x

1.25x

1.5x

2.0x

3.0x

Sleep Timer

Off

End of Episode

5 Minutes

10 Minutes

15 Minutes

30 Minutes

45 Minutes

60 Minutes

120 Minutes

یوئێل ١: ١٣ - ٢٠

یوئێل ١: ١٣ - ٢٠