یوئێل ٢: ١٦ - ٢١
Update: 2025-10-01
Description
یوئێل ٢: ١٦ - ٢١
- 16گەل کۆبکەنەوە و
- کۆمەڵ تەرخان بکەن،
- پیران خڕبکەنەوە و
- منداڵان کۆبکەنەوە
- لەگەڵ شیرەخۆرەکان.
- با زاوا لە ژوورەکەیەوە بێتە دەرەوە،
- بووکیش لە کوللەکەی.
- 17با کاهینەکان، خزمەتکارانی یەزدان،
- لەنێوان هەیوانەکە و قوربانگاکەدا بگریێن.
- با بڵێن: «ئەی یەزدان، دڵت بە گەلەکەت بسووتێت،
- میراتەکەت مەکە جێگای تانە و تەشەر،
- هەتا گەلان بیانکەنە پەند.
- بۆچی لەنێو گەلاندا بڵێن: ”کوا خوداکەیان؟“»
- 18ئینجا یەزدان خۆشەویستی بۆ خاکەکەی دەردەبڕێت و
- بەزەیی بە گەلەکەیدا دێتەوە.
- 19یەزدان وەڵام دەداتەوە و بە گەلەکەی دەفەرموێت:
- «دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتتان بۆ دەنێرم،
- هەتا ئەوەی لێی تێردەبن،
- ئیتر ناتانکەمە جێگای تانە و تەشەری نەتەوەکان.
- 20«ئەو سوپایەش کە لە باکوورەوە هاتووە لێتان دوور دەخەمەوە،
- دەریدەکەم بۆ زەوییەکی وشک و وێران،
- ڕووی لە دەریای ڕۆژهەڵاتە و
- پشتیشی لە دەریای ڕۆژئاوایە،
- بۆگەنییەکەی سەرکەوت و
- بۆنە پیسەکەی بڵاو دەبێتەوە.»
- بێگومان کاری مەزنی ئەنجام داوە.
- 21ئەی زەوی مەترسە!
- شاد و دڵخۆش بە،
- چونکە یەزدان کاری مەزنی ئەنجام داوە.
Comments
In Channel