یوئێل ٢: ٢٢ - ٣٢

یوئێل ٢: ٢٢ - ٣٢

Update: 2025-10-02
Share

Description

یوئێل ٢: ٢٢ - ٣٢

  • 22ئەی ئاژەڵە کێوییەکان مەترسن،
  • چونکە لەوەڕگاکانی دەشتودەر سەوز دەبن،
  • درەختەکان بەر دەگرن،
  • دار هەنجیر و دار مێو بەرێکی زۆر دەردەخەن.
  • 23ئەی نەوەی سییۆن،
  • شاد و دڵخۆش بن بە یەزدانی پەروەردگارتان،
  • چونکە بۆ دەرکەوتنی ڕاستودروستی پاییزە بارانی پێدان.
  • پاییزە باران و بەهارە باران
  • هەروەک پێشتر بەسەرتاندا دەبارێنێت.
  • 24ئیتر جۆخینەکان پڕ دەبن لە دانەوێڵە و
  • قەڕابەکان سەرڕێژ دەبن لە شەراب و زەیت.
  • 25«قەرەبووی ئەو ساڵانەتان دەکەمەوە کە کوللەی گەورە خواردیان،
  • پێکوڕە و وردە کوللە و
  • کوللەی قرتێنەر،
  • لەشکرە گەورەکەم کە ناردمە سەرتان.
  • 26ئینجا زۆر دەخۆن و تێر دەبن،
  • ستایشی ناوی یەزدانی پەروەردگاری خۆتان دەکەن،
  • ئەوەی کاری سەرسوڕهێنەری لەگەڵدا کردن،
  • بۆ هەتاهەتایە گەلەکەم سەرشۆڕ نابێت.
  • 27ئیتر دەزانن کە من لە ناوەڕاستی ئیسرائیلم،
  • کە من یەزدانی پەروەردگارتانم و
  • بێجگە لە من یەکێکی دیکە نییە.
  • بۆ هەتاهەتایە گەلەکەم سەرشۆڕ نابێت.
  • 28«پاش ئەمانە،
  • ڕۆحم بەسەر هەموو خەڵکدا دەڕێژم.
  • کوڕان و کچانتان پەیامی خودا ڕادەگەیەنن،
  • پیرەمێردەکانتان خەون دەبینن،
  • گەنجانتان بینینیان بۆ ئاشکرا دەکرێت.
  • 29تەنانەت بەسەر بەندە و کەنیزەکانیشم،
  • لەو ڕۆژانەدا ڕۆحی خۆم دەبارێنم.
  • 30پەرجوو لە ئاسمان و
  • زەویدا نیشان دەدەم،
  • خوێن و ئاگر و ستوونی دووکەڵ.
  • 31خۆر دەبێتە تاریکی و
  • مانگیش دەبێتە خوێن،
  • بەر لەوەی ڕۆژی گەورە و ترسناکی یەزدان بێت.
  • 32بەڵام هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە
  • ڕزگاری دەبێت،
  • چونکە هەروەک یەزدان فەرمووی،
  • ڕزگاربوون لە کێوی سییۆن و
  • لە ئۆرشەلیم دەبێت،
  • بۆ ئەوانەیە کە ماونەتەوە،
  • ئەوانەی یەزدان بانگهێشتی کردوون.

Comments 
00:00
00:00
x

0.5x

0.8x

1.0x

1.25x

1.5x

2.0x

3.0x

Sleep Timer

Off

End of Episode

5 Minutes

10 Minutes

15 Minutes

30 Minutes

45 Minutes

60 Minutes

120 Minutes

یوئێل ٢: ٢٢ - ٣٢

یوئێل ٢: ٢٢ - ٣٢