یوئێل ٣: ١ - ٢١

یوئێل ٣: ١ - ٢١

Update: 2025-10-03
Share

Description

یوئێل ٣: ١ - ٢١

  • 1«لەو ڕۆژانەدا و لەو کاتەدا،
  • کاتێک ڕاپێچکراوەکانی یەهودا و ئۆرشەلیم دەگەڕێنمەوە،
  • 2هەموو نەتەوەکان خڕدەکەمەوە و
  • دەیانبەمە خوارەوە بۆ دۆڵی یەهۆشافات.
  • لەوێدا دادگاییان دەکەم،
  • لەسەر گەلەکەم و میراتەکەم، ئیسرائیل،
  • کە لەنێو نەتەوەکاندا پەرتوبڵاویان کردنەوە و
  • زەوییەکەی منیان دابەش کرد.
  • 3لەسەر گەلەکەم تیروپشکیان کرد،
  • منداڵیان بۆ لەشفرۆش فرۆشت،
  • کچیان بۆ شەراب فرۆشت
  • بۆ ئەوەی بیخۆنەوە.
  • 4«ئەی سور و سەیدا و هەموو ناوچەکانی فەلەستیە، ئیتر ئێوە چیتان لە دژی من هەیە؟ ئایا تۆڵەم لێ دەستێننەوە؟ جا ئەگەر تۆڵەم لێ بستێننەوە، بە پەلە و خێرا بەسەر خۆتانیدا دەهێنمەوە،
  • 5چونکە ئێوە زێڕ و زیوەکەی منتان برد و گەنجینە باشەکانی منتان بردە ناو پەرستگاکانی خۆتان.
  • 6نەوەی یەهودا و نەوەی ئۆرشەلیمتان بە نەوەی یۆنانییەکان فرۆشت، تاکو لە نیشتیمانی خۆیان دووریان بخەنەوە.
  • 7«ببینن، من لەو شوێنەوە کە ئەوانتان پێی فرۆشتبوو هەڵیاندەستێنم، ئەوەی کردبووتان بەسەر خۆتانیدا دەهێنمەوە.
  • 8کوڕ و کچەکانتان دەفرۆشمە نەوەی یەهودا، ئەوانیش دەیانفرۆشنە سەبئییەکان، نەتەوەیەکی دوور.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
  • 9ئەمە لەنێو نەتەوەکاندا ڕابگەیەنن:
  • خۆتان بۆ جەنگێک ئامادە بکەن!
  • پاڵەوانەکان هەڵتسێنن!
  • با هەموو جەنگاوەران پێشبکەون و هێرش بکەن.
  • 10گاسنەکانتان بکوتن و بیکەنە شمشێر،
  • داسەکانیشتان بکەنە ڕم.
  • با لاواز بڵێت،
  • «من پاڵەوانم!»
  • 11ئەی هەموو نەتەوەکانی دەوروبەر، بە پەلە وەرن،
  • لەوێدا کۆببنەوە.
  • ئەی یەزدان، پاڵەوانەکانت دابەزێنە!
  • 12«نەتەوەکان هەڵدەستن و دێن،
  • بۆ دۆڵی یەهۆشافات،
  • چونکە لەوێدا دادەنیشم بۆ دادگاییکردنی
  • هەموو نەتەوەکانی دەوروبەر.
  • 13داسەکە ڕاوەشێنن،
  • چونکە دروێنەکە پێگەیشتووە.
  • وەرن ترێ بپڵیشێننەوە،
  • چونکە گوشەرەکە پڕ بووە،
  • قەڕابەکە سەرڕێژ دەبێت،
  • چونکە خراپەیان زۆرە!»
  • 14«لە دۆڵی بڕیار
  • کۆمەڵ، کۆمەڵ!
  • چونکە ڕۆژی یەزدان نزیکە
  • لە دۆڵی بڕیار.
  • 15خۆر و مانگ تاریک دەبن و
  • ئەستێرەکان تروسکایی خۆیان ڕادەگرن.
  • 16یەزدانیش لە سییۆنەوە دەنەڕێنێت،
  • لە ئۆرشەلیمەوە دەنگی بەرز دەکاتەوە،
  • ئاسمان و زەوی دەهەژێن.
  • بەڵام یەزدان پەناگایە بۆ گەلەکەی خۆی،
  • قەڵایە بۆ نەوەی ئیسرائیل.
  • 17«ئیتر دەزانن کە من یەزدانی پەروەردگارتانم،
  • لە سییۆن نیشتەجێم، کێوی پیرۆزم.
  • ئۆرشەلیمیش پیرۆز دەبێت؛
  • لەمەودوا بێگانە بەناویدا تێناپەڕێت.
  • 18«لەو ڕۆژەدا چیاکان خۆشاوی ترێیان لێ دەتکێت،
  • گردەکان شیریان لێ دەڕژێت؛
  • هەموو کەندەکانی یەهودا ئاویان لەسەر دەڕژێت،
  • کانییەک لە ماڵی یەزدانەوە هەڵدەقوڵێت،
  • دۆڵی شەتیم ئاو دەدات.
  • 19بەڵام میسر وێران دەبێت،
  • ئەدۆمیش دەبێتە چۆڵەوانییەکی وێران،
  • لەبەر ئەوەی ستەمیان لە نەوەی یەهودا کرد،
  • خوێنی بێتاوانیان لە خاکەکەیاندا ڕشت.
  • 20یەهوداش هەتاهەتایە ئاوەدان دەبێت،
  • ئۆرشەلیمیش نەوە دوای نەوە.
  • 21لەو خوێنڕشتنەیان خۆشدەبم
  • کە پێشتر لێی خۆش نەببووم.»
  • یەزدانیش لە سییۆن نیشتەجێ دەبێت!

Comments 
00:00
00:00
x

0.5x

0.8x

1.0x

1.25x

1.5x

2.0x

3.0x

Sleep Timer

Off

End of Episode

5 Minutes

10 Minutes

15 Minutes

30 Minutes

45 Minutes

60 Minutes

120 Minutes

یوئێل ٣: ١ - ٢١

یوئێل ٣: ١ - ٢١